*ده‌کرێ بزانین که‌ی هاتیه‌ناودونیای هونه‌ر؟
-له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی شیعروپه‌خشانم ده‌نووسی وده‌ستی وێنه‌کێشانم
هه‌بوو،شانۆگه‌ریمان ده‌کرد،هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌هونه‌رم ناسیوه به‌س
له‌ساڵی (2000)ه‌وه‌هاتمه‌ناودنیای هونه‌روگۆرانی.
*ساڵی چه‌ند چویته‌تاراوگه؟
-له‌ساڵی (2004)چووم بۆئه‌ڵمانیا.
*باشه‌غوربه‌ت تاچه‌ند بووه‌هه‌وێنی کاره‌هونه‌ریه‌کانت
-من قه‌ت خۆم به‌غه‌ریب نازانم ،له‌هه‌رشوێنێک بم ده‌توانم
په‌ره‌به‌کاره‌کانی خۆم بده‌م وئه‌وکارانه‌ی من کردوومه‌هونه‌رمه‌ندی
واهه‌یه‌چه‌ندین ساڵه‌له‌ده‌ره‌وه‌ده‌ژی نه‌یتوانیوه‌بیکات من
له‌ده‌ره‌وه‌له‌چه‌ندین ڤیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی به‌شداریم کردووه.
*له‌خوێندن چیت ته‌واوکردووه؟
-ماوه‌یه‌ک چووم بۆتاران له‌وێ له‌زانکۆده‌رسی وێنه‌کێشان وگۆرانی گوتنم
خوێند،به‌ڵام که‌چوومه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئیمکانیاتم
نه‌بووپه‌ره‌به‌خوێندنه‌که‌م بده‌م ،ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌رده‌وره‌یه‌کیان
کرده‌وه‌بۆئه‌وکه‌سانه‌ی که‌به‌هره‌یان تیایه‌منیش به‌شداریم
کرد،هه‌مووکه‌سێک وه‌رناگرن منیان وه‌رگرت چه‌ندجۆره‌خولێک
ده‌کراوه‌مله‌وانه‌خولی گۆرانی وشانۆ و وێنه‌کێشان،ڕه‌قس وسه‌ما،منیش
به‌شدار بووم
*ده‌کرێت بزانین هۆکاری چوونت بۆتاراوگه‌چیبوو؟
-ئێران بۆئافره‌ت ئازادی نیه،شته‌کان به‌دڵی تۆنیه،ئێران ده‌بێ
هه‌میشه‌تۆله‌ژێرده‌سه‌لاتی ئه‌وان بی،به‌تایبه‌ت بۆئافره‌تانی
هونه‌رمه‌ندزۆرناخۆشه،هۆکاری تریش هه‌بوو،ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو
خانه‌واده‌که‌م هه‌موویان سیاسی بوون خانه‌واده‌ی ئێمه‌خاوه‌نی چه‌ندین
شه‌هیده،بۆیه‌بڕیارمدابچم بۆهه‌نده‌ران.
*یه‌که‌م سات که‌چویته‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆهه‌ستت به‌چیکرد؟
-خۆشترین سات لای من ئه‌وساته‌یه‌که‌له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆڕاده‌وه‌ستم گۆرانی ئه‌ڵیم له‌به‌رده‌م ئه‌وخه‌ڵکه‌ی دانیشتوون.
*ئایاهونه‌ری کودری تاچه‌ند به‌ره‌وپێش چووه؟
-نه‌خێرهونه‌ری کوردی شێواوه،من ئه‌سڵه‌ن گوێ له‌هونه‌رمه‌ندانی ئێستا
ناگرم ده‌قه‌ت گۆرانیه‌کۆنه‌کان نه‌بێ،به‌تایبه‌ت عه‌لی مه‌ردان شه‌یدای
گۆرانیه‌کانی ئه‌وم.
*هانی ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند نه‌بوایه چی ده‌بوو؟
ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند نه‌بوومایه که‌سه‌کی سیاسی ده‌بووم،چونکه باسمکرد خانه‌واده‌ی ئێمه هه‌موویان سیاسین.
*تۆهه‌میشه‌خه‌نده‌له‌سه‌رلێوته،ئه‌ی ده‌کرێ بزانین چ کاتێک ده‌گریت؟
-زۆرئه‌گریم که‌سێک قسه‌ی ناخۆشم له‌گه‌ڵ بکات ئه‌گریم.
*هانی خان که‌ی ژیانی هاسه‌ری پێک هێناوه؟
-ده‌مێکه‌ژیانی هاوسه‌ریم پێک هێناوه،به‌ڵام جیابوومه‌ته‌وه‌له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌که‌م وه‌دوو منداڵم هه‌یه،کوره‌که‌م ته‌مه‌نی (14) ساڵه‌و
کچه‌که‌شم ته‌مه‌نی (9)ساڵانه،له‌لای خۆم ده‌ژین هه‌ندێکجار
ده‌چنه‌وه‌بۆلای باوکیان
*هۆکاری جیابوونه‌وه‌ت چی بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت؟
-نه‌ده‌گونجاین به‌یه‌که‌وه،بۆیه‌بڕیاری جیابونه‌وه‌ماندا ژیانی هاسه‌ری
ئه‌گه‌ر نه‌گونجای جیابوونه‌وه چاکتره نه‌ک هه‌ر هه‌مووڕۆژێک
ئاژاوه‌هه‌ب له‌ماڵ ئه‌گه‌رنائه‌ماڵه ده‌بێ به‌جه‌هه‌نه‌م.
*له‌ئێستادا عاشقی؟
-ئه‌وکاته‌م نییه‌بۆعه‌شق،دوایش من ئێستا زۆرسه‌رقاڵم به‌کاری هونه‌ری وپه‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کانم ،نه‌خێر عاشق نیم.
*وه‌ک زانیومانه ده‌ڵین تاوه‌کو ئێستا له‌ماڵه‌وه ته‌له‌فزیۆنت نیه ئه‌م قسه‌یه تاچه‌ند ڕاسته؟
-به‌ڵی من تائێستا له‌ماڵه‌وه ته‌له‌فزیۆنم نیه،له‌وانه‌یه که‌س
بڕوانه‌کات ، به‌ڵام ئه‌مه‌واقیعه‌وته‌له‌فزیۆن له‌ماڵه‌که‌م نیه.
*باشه‌ده‌کرێ بزانین هۆکار چیه که‌ته‌له‌فزیۆنت نیه؟
-هۆکاری ئه‌وه‌یه‌ته‌له‌فزیۆن زانیاری زۆر هه‌ستی بیرۆکه‌و داهێنان لای
هونه‌رمه‌ند ده‌کوژێ ، له‌ته‌له‌فزیۆن ڕێکلام وده‌نگ وباس وژێر نووسی زۆر
هه‌ن بڵاوده‌کرێنه‌وه‌و منیش وه‌ک هونه‌رمه‌ند پێویستم به‌ئارامی ده‌روونی
هه‌یه ته‌له‌فزیۆن ئه‌وه‌نایه‌ڵێت وئه‌گه‌رزانیاریه‌کیشم له‌باره‌ی دنیا
پێویست بوو ئه‌واهه‌فتانه یان ده‌ڕۆژ جارێک وه‌ری ده‌گرم، هه‌ندێک جاریش
ئه‌گه‌ربه‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیم پێ خۆش بێ ده‌چمه لای هاوڕێکانم
سه‌یری ده‌که‌م ده‌نا له‌ماڵه‌وه‌ته‌له‌فزیۆنم نیه.
*هانی خان نهێنی ژیانی خۆی لای کێ باس ده‌کات؟
-من ته‌نیا نهێنی ژیانم له‌لای یه‌کێک باس ده‌که‌م ئه‌وکه‌سه‌ش کورد نیه
هاوڕێیه‌کی خۆمه‌ئه‌وبه‌هه‌موو ژیانی من ده‌زانێ له‌ئه‌ڵمانیایه
به‌یه‌که‌وه‌ین ده‌نا لای که‌س باسی ناکه‌م
*جوانیه‌که‌ت کێشه‌ی بۆ دروست نه‌کردوویت؟
-(به‌پێکه‌نینه‌وه) من جوانم؟ هه‌ندێک جار با ، به‌ڵام زۆرنا، به‌ڵام
به‌بڕوای من ڕووخسار زۆرشه‌رت نیه ناخی مرۆڤ ئه‌ساسه‌نه‌ک جوانی
ڕوخسار،چونکه جوانی کاتیه ده‌ڕوات ،به‌ڵام جوانی ناخ هه‌رده‌مێنێ
*به‌نیاز نیت ژیانێکی نوێ دروست بکه‌یته‌وه؟
-(به‌پێکه‌نینه‌وه) ده‌ڵێی هاتویته‌داوام ، یان که‌سێکت بۆم
دۆزیوه‌ته‌وه؟ بڵی شه‌رم مه‌که خۆشه‌رمت نه‌کردوه،هه‌مووپرسیارێکت کرد
له‌من هیچ نه‌ما نه‌پرسی نهێنی ژیانی منی هه‌مووی ئاشکرا کرد بۆوه‌ڵامی
پرسیاره‌که‌ت جارێ نه‌خێر وه‌ک باسم کرد خه‌ریکی کاری هونه‌ریم
وپه‌روه‌رده‌کردنه منداڵه‌کانم.
*هه‌ست ناکه‌ی ته‌مه‌نت به‌سه‌ر ده‌چێ؟
-هه‌رگیز ئه‌وهه‌سته به‌مێشکمدا نه‌هاتووه.
*دواوته‌ت ئه‌گه‌ر شتێکت مابێ؟
زۆر سوپاسی ئێوه ده‌که‌م بۆئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌وده‌ستان خۆش وهه‌رسه‌رکه‌وتووبن.