چ پیاوێک هەیە، کە نەیەوێت بۆ هاوسەرەکەی لە ژیانی سێکسییدا چالاک و گونجاو بێت؟ هەموو پیاوێک دەیەوێت هاوسەرەکەی لە ژیانە سێکسییەکەدا تێر بکات و بەختەوەری پێ ببەخشێت، بەڵام بەپێی ئەو توێژینەوانەی، کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا کروان، لە 56%ی ئارەزووەکانی سێکسیی ئافرەتان ناگەیەنراونەتە خاڵی کۆتایی. جا لە کۆمەڵگایەکی کوردیدا بێگومان ئەم ڕێژەیە زۆر لەوە گەورەترە و کێشەی سێکسیی یەکێکە لە کێشە گەورەکانی خێزانی کورد. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان ئەوەیە: زۆربەی پیاوان بۆچوونیان وایە، کە ئەو شتەی پیاوەکە دهوروژێنێت و ڕەحەتی دەکات، هەمان شت ئافرەتەکەش دەوروژێنێت و ڕەحەتی دەکات. بەڵام ئەمە زۆر دوورە لە ڕاستییەوە، جگە لە نەبوونی ئەزموون و ڕۆشنبیرییەکی سێکسیی لە کۆمەڵگاکەدا.
پێکهاتەی
سێکسیی ئافرەت وەک هی پیاو نییە. پیاوێکیش دەتوانێت ژیانێکی سێکسی هێمن و
گونجاو بەسەر بەرێت، تەنها ئەگەر لەو پێکهاتە تێ بگات و بتوانێت قبوڵی
بکات. هەر لەم بنەمایەوە دەتوانێت ئارەزووەکانی ئافرەتەکە بۆ سێکس زیاد
بکات و هەموو کاتێک بیوروژێنێت.
سێکس لای ئافرەت چی دەگەێنێت؟
ئەبێت زۆربەی پیاوان لەوە تێبگەن، کە سێکس لای ئافرەتان مانایەکی زۆر
جیاوازی هەیە بە بەرواردکردنێک لەگەڵ زۆربەی پیاواندا. زۆربەی پیاوان لە
بۆچوونەدان، کە دەتوانن ئافرەتێک ڕەحەت بکەن، گەر تەکنیکێکی دروست لە
کاتێکی گونجاودا بەکار بهێنن، وەک ئەوەی شێوازی باری سێکسەکە بگۆڕن یاخود
یاری بە ئەندامی ئافرەتەکە بکەن یاخود هەندێک جار پیاوەکان بیر لە گەورەیی
و بچوکیی ئەندامەکەی خۆیان دەکەنەوە. بەڵام یارییەکی خۆشەویستی پڕسۆز
دەتوانێت ئافرەت بە مرازە سێکسییەکانی خۆی بگەێنێت، نەک ئەو شتانەی، کە
زۆربەی پیاوان بیری لێ دەکەنەوە.
بەڵام بنچینەی ئەمە شتێکی ترە ئەویش هەستە وە گرنگترین هەست بریتییە لە
خۆشەویستی. ئافرەتێک دەتوانێت ئارەزوە سێکسییەکانی خۆی چالاک بکات، گەر
بتوانێت هەست بکات بە هێمنیی و ئاسایش، هەروەها کاتێک بزانێت، کە یەکیک
خۆشی دەوێت، چونکە سێکس لای ئافرەت زۆر بەستراوەیە بە متمانە و نزیکێتیی
لە هاوسەرەکەیەوە. کەواتە ئافرەت دەتوانێت چێژ لە ژیانە سێکسییەکەی
وەربگرێت، گەر بەر لە هەموو شتێک پێداویستییەکانی ڕۆحیی، نزیکیی
وپەیوەندییە سۆزدارییەکی تێر بکرێت. ئەو دەیەوێت هەست بەوە بکات، کە
پیاوەکە مەبەستی ڕۆحیی هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بێت، نەک تەنها بۆ ئەوەی
پیاوەکە ئارەزووە سێکسییەکانی خۆی تێر بکات.
لەبەر ئەوە بەر لە هەموو شتێک پێویستە بۆ هاوسەرەکەت پیشان بدەیت، کە ئەو
ئافرەتە شوێنێکی تایبەتی هەیە لە ژیانتدا و وەک مرۆڤێکی هاوسەر بەهای لە
ژیانتدا بۆ دابنێیت. گەر پیاوێک ئافرەتێکی بەو شێوەیە خۆش بوێت و ئەو
بایەخەی پێ بدات، ئەوا ئامادە نییە کە ملکەچ بێت بۆ پەیوەندییەکی ڕێکەوت
یان کاتیی بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکیکی تردا پەیوەندییەکی جەستەیی بنیات بنێت.
چونکە ئەو جۆرە پیاوانە هەوڵ دەدەن، بەر لە هەموو شتێک دڵی ئافرەتەکە
بەلای خۆیاندا ڕاکێشن، بۆ ئەوەی هەردوو لا هەست بە هێمنییەکی دەروونیی
بکەن. واتە با هەست و سۆز ئەو هۆکارە بێت، کە پەیوەندییەکە بەڕێوە بەرێت و
هەمیشە متمانەی هەستی خۆت بدە بە هاوسەرەکەت.
گەر بتوانیت بەر لە سێکس یارییەکی درێژخایان لەگەڵ هاوسەرەکەتدا بکەیت و
لە هەمان کاتدا لە کاتی سێکسدا شێواز و تەکنیکی جیاواز بتوانیت
بەکاربهێنیت، ئەوا لە پەیوەندییە سێکسییەکەتدا کێشەت نابێت، گەر شتی
لابەلا نەیەتە کایەوە، کە ئەمانەش ئاسایین و بەڵام کاتیین. گرنگ ئەوەیە
کات بە خۆت و بە هاوسەرەکەت بدەیت و لەو کاتەدا تەنها بیر لە ئۆرگازم و
تەواوبوونی خۆت نەکەیتەوە، چونکە ئەبێت پیاوانیش ئەوە بزانن، کە خۆ
ئامادەکردنی دەروونی پیاوەکەش گرنگە بۆ شێوازی ڕەوتی سێکسەکە.
سەبارەت بە سێکس پێکەوە بدوێن:
بۆ ئەوەی ئافرەتێک لە ژیانی سێکسی خۆی ڕازی و دڵشاد بێت، دەبێت هاوسەرەکەی
بزانێت ئەو ئافرەتە ئارەزووی لە چییە و ئارەزووی لە چی نییە. بۆ ئەوەی بەم
مەبەستەش بگات، دەبێت لەگەڵ یەکدا لەو بارەیەوە بدوێن بە ئاشکرایی، چونکە
زۆر جار ئێمە وا پەروەردە کراوین، کە ئەو باسە نەکەینەوە و هەر یەکەمان
ویستەکانی خۆی لە دڵی خۆیدا بهێڵێتەوە و کێشەکانیش نەخرێتە سەر مێزی
گفتوگۆ، بەڵکو هەندێک جار ئافرەتەکە وەک سکاڵایەک بارودۆخەکەی لای کەسیکی
نزیکی خۆی باس دەکات، بەڵام لەگەڵ مێردەکەیدا دانانیشێت باسی بکات، جگە
لەوەی هەندێک پیاو بە ڕوونکردنەوەی کەموکوڕییەکان لە ئافرەتەکەوە توڕە
دەبن و قبوڵی ڕەخنە ناگرن.
زۆربەی ژن و پیاوەکان کاتێک دادەنیشن باس لە سێکس دەکەن، کاتێک کە کێشەکان
سەریان هەڵداوە و هەندێک جاریش کاتەکە زۆر درەنگە بۆ چارەسەر. زۆر گرنگە
لەگەڵ ئافرەتدا باسی هەست و سۆز و ڕێکخستنی ژیانی سێکسیی بکرێت، بۆ ئەوەی
هەردوو لا بتوانن خۆیان دەرببڕن. گرنگیش ئەوەیە لێدوانەکە بە مەبەستی
لەیەکترگەشتن و ڕێککەوتن بێت، نەک لە شێوەی ڕەخنەیەکی ڕوخێنەرانە و
زیزکردنی بەرامبەرەکە بێت، چونکە هەرچەندە کەموکوڕتی هەبێت، هەرچەندە
نیگەرانییەک هەبێت، دەبێت لەوە تێبگەن، کە هەمیشە بواری چارەسەر هەیە.
پیاو دەبێت هەوڵ بدات دەرگای پرسیار واڵا بکات و لە چوارچێوەی ڕێز و
خۆشەویستیدا سەربەستی بۆ دەربڕینەکان بەدی بێنێت.
بێگومان هەموو ئافرەتێک خاوەنی جیهانێکی تایبەتیی سێکسیی خۆیەتی، بەڵام بە
پێچەوانەی پیاوەوە، هەموو ئافرەتێک بایەخێکی زۆر بە یاری پێش وە دوای سێکس
دەدەن. ئەوەی شایەنی ئامێژەپێدانە ئەوەیە، کە لای پیاو گرنگترین شت
بریتییە لە ئۆرگازم. وە ئەم خەسڵەتەش شتێکی نوێ نییە و زانست
سەلماندوویەتی، بەڵام بەشێکیش لە پیاوان لەم چەرخەدا هەوڵ دەدەن، لە
ئارەزوو ویستەکانی ئافرەت بگەن.
سەبارەت بە کات ژن و پیاو زۆر جیاوازن: لە کاتێکدا پیاو ئامادەیە،
زۆربەیان دەیانەوێت بە زووترین کات بگەنە ئەندامی ئافرەتەکە و سێکسی
تەواوەتی بکات، بەڵام ئافرەت کاتێکی زۆرتری دەوێت بۆ ئامادەبوونی جەستەیی
و دەیەوێت چێژ لە هەست و سۆزی هاوسەرەکەی بگرێت. لەبەر ئەوە یاری بەر لە
سێکس خاڵێکی زۆر گرنگە لای ئافرەتان. زۆربەی پیاوان ئەم خاڵە نازانن یاخود
نایانەوێت لەو شتە تێبگەن و بیخەنە سەر زەمینەی واقیع.
یاری بەر لە سێکس: هەستەکان بجوڵێنن
سێکسۆلۆجیا ئەوەی دەرخستووە، کە یاری بەر لە سێکس فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ
ئەوەی، ئایا ڕەوتی سیکسەکە چۆن دەڕوات. بە شێوەیەکی گشتی یاری بەر لە سێکس
دوو بەشە: پێشەکی دەبێت ئافرەتەکە هەست بە هێمنییەکی دەروونی بکات و
بتوانێت هەموو کێشە دەرەکییەکانی ئەو ڕۆژە لە بیر خۆی بەرێتەوە. گەر
پیاوەکە بتوانێت یارمەتی ئافرەتەکە بدات بۆ هێمنکردنەوە و لەبیر کردنی
کێشەکان بە پیشاندانی خۆشەویستیی و سۆز، ڕێکخستنی کەشێکی لەبار و ئاسودە،
ئەو کاتە دەتوانێت لەسەرخۆ کۆنتاکتی جەستەیی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بنیات
بنێت و ئارەزووی جەستەیی و سۆزداری خۆی بۆ ئافرەتەکە پیشان بدات.
لە بەشی یەکەمدا زۆر گرنگە پیاو تێگەشتنی بۆ بارە دەروونییەکەی ئافرەتەکە
هەبێت. گەر بەر لە کاتێکی کورت کێشەیەکیان هەبووبێت، ئەوا دەبێت ئەو پیاوە
لەوە بگات، کە بەر لە هێمنکردنەوەی بارودۆخەکە و دڵنەواییکردنی هاوسەرەکەی
هەنگاوێکی هەڵەیە، گەر پیاوەکە چاوەڕوانی سێکسێکی پڕ چێژ لەگەڵ
هاوسەرەکەیدا بکات، بەڵکو زۆر جار ئافرەتەکە تەنها لەبەر خاتری پیاوەکە
ئامادەیە لەو بارودۆخەدا جەستەی خۆی بخاتە بەردەمی پیاوەکە ئەویش وەک
ئەرکێکی سەر شان.
لە بەشی دووهەمی یاری بەر لە سێکس پەیوەندییە جەستەییەکە دروست دەبێت و
پیاوەکە بە هۆی ماچکردن، هەستکردنی ئافرەتەکە بە دەستلێدانی پیاوەکە بۆ
بەشە جیاوازەکانی جەستەی، شێلان، یاریکردن، دەربڕینی وشە و هەستی خود
دەتوانێت جەستەی ئافرەتەکە بە ئاگا بهینێت. هەرچەندە پیاوەکە لەم کاتەدا
خاوتر و هێمنتر بێت، هێندە ئارەزووی هاوسەرەکەی زیاتر دەبێت. جەستەی
ئافرەتیش هەر کاتێک ئامادە بوو بۆ بەجێهێنانی سێکس، سنگی ئافرەت ڕەقتر
دەبێت و کۆئەندامی مێینە دەست دەکات بە دەردانی شلەیەکی لینج بۆ
ئاسانکردنی جوڵەی کۆئەندامی پیاوەکە لەناوەوەی جەستەی ئافرەتەکەدا،
پەستانی خوێن، خێرایی هەناسە و لێدانی دل زیاد دەکات.
بۆ دەستپێکردنی کارە سێکسییەکە زۆربەی ئافرەتان ئارەزوویان لەوەیە کە پیاو
دەستپێشخەری بکات و خۆی بگەێنێتە ئەندامی مێینەی ئافرەتەکە، کە ئەمە لای
ئافرەت هێندەی خودی ئۆرگازمەکە گرنگە. هەتا ئەم ساتەش ئارەزوو و ویستی
ئافرەت هەر لە زیادبووندایە، بەڵام بە خاوی.
هەموو سۆزێک و هەموو جوڵەیەکی کۆئەندامی نێرینە و هەموو جوڵەیەکی نوێی
لەشی پیاو، کە چێژێکی نوێ دەدات بە ئافرەتەکە، زیاتر ئافرەت دەوروژێنێت و
زیاتر لە ئۆرگازمی نزیک دەکاتەوە، بەڵام ئافرەت بە شێوەیەکی گشتی کاتێکی
زۆرتریان دەوێت.
ئۆرگازم لای زۆربەی ئافرەتان هەر جارە و شێوازێکی جیاوازی هەیە،
بەشێوەیەکی گشتی وەک شەپۆلێکی نەرم وایە، کە هەمیشە بەهێزتر دەبێت: وەک
تەقینەوەیەک یاخود نەرمکردنەوەی گرژییە سێکسییەکە بە هێمنی. ئافرەت بە
دەرچوونی سپێرمەکە ناگات بە ئۆرگازم هەرچەندە هەستی پێ دەکەن .
ماسولکەکانی ناوەوەی کۆئەندام لە کاتی ئۆرگازمدا هەروەها مسولکەکانی
کۆتایی کۆم بە شێوەیەکی بەردەوامی لەو کاتەدا خۆیان دەهێننەوە یەک و
هەرچەندە ئۆرگازمەکە بەهێزتر بێت هێندە گرژیی و یاریکردنی ماسولکەکان
بەهێزتر دەبێت.
یاری پاش سێکس: هەستکردن بە نزیکێتی هاوسەرەکە
زۆربەی ئافرەتان ئارەزووی ئەوە دەکەن، کە پاش ئۆرگازم ئەندامی پیاوەکە هەر
لە ناو لەشی ئافرەتەکەدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی هەست بە نزیکێتیی و جووتبوونی
بکات. هۆرمۆنەکان لای پیاوان وا کار دەکەن، کە لە پاش ئۆرگازم ئەو
وروژاندنە بەخێرایی کەمتر ببنەوە و بەرەو هێمنی ببریت، بەڵام لای ئافرەت
ماوەیەکی درێژتری دەوێت، بۆ ئەوەی ویست و وروژاندەکەی بەرەو بارێکی هێمنتر
بڕوات. لەو کاتەدا ئافرەت دەیەوێت ئاسایش و هێمنی لە نزیکیی و بایەخی
هاوسەرەکەیدا بەدی بکات وە زۆر دڵشاد دەبێت بە بەدی هێنانی ئەم ئامانجە.
لەبەر ئەمە پیاو دەبیت هەوڵ بدات لە پاش ئۆرگازم زوو دوور نەکەوێتەوە و
هێندەی ئافرەتەکە بیەوێت لەگەڵیدا بمێنێتەوە و دڵنەوایی بکات، بەلکو
دەستپیاهینان بە لەش و قژیدا کارێکی گەورە دەکەن بۆ ئەوەی ئەو ئافرەتە
جیهانێکی هێمن لە هاوسەرەکیدا بەدی بکات.
ئافرەت حەز لە دەستلێدانێکی نەرم و هێواش دەکەن زیاتر لە پیاوان، ئەمیش
دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ئەوەی کە پێستی پیاو بە هۆی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن
کەمتر هەستدارە. ئەو دەستلێدانەی کە لای پیاوێک ئاسایی و هێواش و خۆشە
لەوانەیە لای ئافرەتێک ڕەق و خێرا بێت وە هەست بە ئازار بکەن پێی.
لەبەرئەوە پیاو دەبێت بزانێت چۆن یاری بە دەستی بەسەر جەستەی ئافرەتەکەدا
دەکات و بەتایبەتی لە ناوچەی ئەندامی مێینەدا و هەروەها بزانێت هاوسەرەکەی
چۆن و چی زیاتر پێ خۆشە و چی دەیوروژێنێت.
چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەندامی مێینەدا بکرێت؟
زۆربەی پیاوان حەز لەوە دەکەن لەگەڵ دەستپێکردنی یاری بەر لە سێکس
ئافرەتەکە دەست بەرێت بۆ ئەندامی پیاوەکە، بەڵام ئافرەت بەو شێوەیە نییە،
بەڵکو ئارەزووی دەستلێدانی پیاوەکەی هەیە، پاش ئەوەی، کە دەستی هێناوە
بەسەر تاپای لەشیدا و لە لایەنە جەستەییەکەوە ئافرەتەکە ئامادەی سێکس بێت،
ئەو کاتە ئارەزووی ئەوە دەکات پیاوەکە دەست بۆ ئەندامی مێینەی بەرێت،
چونکە هەر لەو کاتەدا جەستە شلەیەک دەردەدات بۆ تەڕکردن بەشەکانی ناوەوە و
ئاسانکردنی سێکس.
ئافرەت لە سێکسدا زۆر هەستیارترە لە پیاو و زۆر جار جوڵانەوەیەکی پیاوەکە
بە پۆزەتیڤی بێت یان بە نێگەتیڤ کار دەکاتە سەر ئارەزووی ئافرەتەکە بۆ
سێکس. جا پیاو بەشێک لە خۆشەویستیی خۆی دەتوانێت بۆ ئافرەت دەربخات، بە
تێگەشتنی لەوەی هاوسەرەکەی دەیەوێت یان نایەوێت. مەرج نییە پیاو هەمیشە بە
هەموو ویستە سێکسییەکانی خۆی بگات، گەر ئافرەتەکە بەشێک لەو ویستانەی لا
ویستراو نەبێت. تێگەشتنی سێکسیی ئافرەت و پیاو پەیوەندییەکی دوو لایەنەیە
و هەر یەکەیان بۆ ئەوەی جیهانەکەی تر بناسێت، دەبێت لە جەستە و ڕۆحی ئەوی
تر بگات.