هه‌نگوین ئه‌ونده گرنگ و به‌نرخه ، وایکردووه له قورعانی پیرۆزدا ناوی ببرێت که خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( وآوحی ربک الی النحل ان اتخذی من الجبال بیوتا و من الشجر ومما یعرشون ، ثم کلی من کل الثمرات فاسکلی سبل ربک ذللا یخرج من بطونها شراب مختلف الوانه فیه شفا‌ء للناس ان فی ذلک لایـة لقوم یتفکرون ) .
هه‌نگوین
ئه‌گه‌ر وه‌کو ده‌رمان به‌کارنه‌هێنرێت ئه‌وا ده‌توانرێ وه‌کو خۆراکێکی پڕ
بایه‌خ به‌کاربهێنرێت ، ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی گرنگتر کردووه ئه‌وه‌یه که
هیچ جۆره به‌کتریایه‌ک ناتوانێ له‌ناو هه‌نگویندا بژی ، ئه‌گه‌ر به وردی
بچینه سه‌ر پێکهاته‌کانی هه‌نگوین ئه‌وا له‌م پێکهاته گرنگانه پێک دێت .
* بڕێکی زۆر له کانزا‌کان که بڕی پێویست له کالۆری ده‌به‌خشێت به‌له‌ش وه‌کو ( ئاسن ، پۆتاسیۆم ، مه‌گنیسۆم ، کلۆر و مس ) .
* بوونی چه‌ندین ڤیتامینی به‌سوود له‌وانه ( B1 , B2 , B5 , B6 , C ) .
* زیاتر له ١٥ جۆر شه‌کری سروشتی تێدایه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی هه‌بێ .
* بوونی هه‌ندێ له هه‌وێنه‌کان ، نایترۆجین ، ترشه‌کان ، زه‌یتی ئه‌سیری و مادده‌ی قه‌ترانی .
* پڕۆتینه‌کان .
گومان له‌وه‌دا نییه که باشترین جۆری هه‌نگوین ئه‌و هه‌نگوینه‌یه که
له‌ناوچه شاخاوییه‌کاندا هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگانه‌ی سنوره‌که‌ی
سنور دراوه جۆرایه‌تییه‌که‌ی لاوازتره له‌وه‌ی له‌ناوچه شاخاوییه‌کاندا
هه‌یه .
ئاگادار به هه‌نگوین مه‌ترسیداره !!!!
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له ئێستادا له‌نێو بازاڕه‌کاندا نه‌بوونی جۆره
هه‌نگوینێکی سروشتییه ، که هه‌ندێ هه‌نگه‌وان له پێناو ده‌ستکه‌وتنی
ماددیدا له‌ناو باخچه‌یه‌کی بچووکدا هه‌نگه‌کان به‌خێو ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا شه‌کر ده‌رخواردی هه‌نگه‌کان ده‌دات ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
پێکهاته‌ی خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند نابێت ، به‌ڵکو زیان به‌خشیشه بۆ هه‌ندێک
نه‌خۆشی وه‌ک نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌کره ، جا پێویسته له‌کاتی
به‌کارهێنانی هه‌نگویندا جۆری سروشتی به‌کاربهێنین .
سووده‌کانی هه‌نگوین
تێبینی / به‌م زووانه ته‌واوی چاره‌سه‌کردنه‌کانی ئه‌م لیسته‌ی خواره‌وه به درێژی بڵاوده‌که‌مه‌وه ، تکایه ئاگاداربن .....
١- بۆ کۆئه‌ندامی هه‌رس
٢- لووت ، گوێ ، قوڕگ
٣- کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان
٤- نه‌خۆشییه‌کانی دڵ
٥- نه‌خۆشییه‌کانی عه‌قڵی و ده‌روونی
٦- نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی ده‌مار
٧- نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی زاوزێ
٨- نه‌خۆشییه‌کانی چاو
٩- نه‌خۆشییه‌کانی پێست
١٠ نه‌خۆشییه‌کانی هه‌ستیاری
١١- نه‌خۆشییه‌کانی جگه‌ر
١٢- بۆ مه‌به‌ستی جوانکاری
١٣- ئێش و ئازاری سه‌ر
١٤- نه‌خۆشییه‌کانی پیربوون