
گوندی هه‌جیج له کوردستانی ئێران به‌خاوێنترین گوندی جیهان ده‌ناسرێت.
گوندی هه‌جیج که گوندێکی له‌مێژینه‌ی سه‌ربه ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان و شاری پاوه‌ی کوردستانی ئێرانه وه‌ک خاوێنترین گوندی جیهان به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ناسرێ و بڕیاره له‌م رۆژانه‌دا به ئاماده‌بوونی چه‌ند به‌رپرسێکی ئێرانی و رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان جه‌ژنی خاوێنی ئه‌و گونده به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌جیج یا کۆسه‌ی هه‌جیج له 120 سه‌ر خێزان پێکهاتووه و هیچ کام له دانیشتوانی ئه‌و گونده جگه‌ره ناکێشن و هه‌موو که‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌کانی ژیانیشیان له ناوخۆیاندا به‌رهه‌م ده‌هێنن.
مێژووی گونده‌که بۆ زیاتر له 1200 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه و له قه‌راغ رووباری سیروان و له‌بناری شاخێکی به‌رزدا ئاوه‌دانکراوه.