
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری١٣/٩/٢٠١٠ دادگای تورکیا دواین بڕیاری خۆیدا سه‌باره‌ت به جیابونه‌وه‌ی سیبه‌ل جانی هونه‌رمه‌ند و بڕیاره‌که‌ی قبوڵ کرد.
دادگاش بڕیاریدا که سیبه‌ل جان بکرێته وه‌لی ئه‌مری منداڵه‌کان و مانگانه‌ش (سوڵحی ئاکسوتی) مێردی 1 هه‌زارو 500 لیره بداته سیبه‌ل جان وه‌ک و نه‌فه‌قه.
ئه‌م دادگاییه ماوه‌ی ساڵ و نیوێکی خایاند.
له هه‌فته‌ی پێشوودا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو کرابویه‌وه که پێده‌چێت سیبه‌ل جان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا بڕیاری جیابوونه‌وه‌که‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ ئاشت ببنه‌وه.
دادگا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هاوسه‌ری سبه‌ل جان قاسه‌ی خێزانه‌که‌ی به‌تاڵ کردبوو و هیچ ئاڵتونێک و پاره‌یه‌کی تێدا نه‌هێشتبوو سیبه‌ل جان پێش ساڵ و نێوێک له‌مه‌وبه‌ر داوای جیابوونه‌وه‌ی له مێرده‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگا کردبوو.
سبه‌ل جان ئێستا خاوه‌نی سێ منداڵه‌و به نیازه هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکات به مه‌به‌ستی خوێندن.