له ڕووداوێکی ده‌گمه‌ندا، تیمێکی پزیشکی شاری موسڵ، کۆرپه‌له‌یه‌کیان له‌ناو سکی منداڵێک‌دا دۆزییه‌وه.
(د.موعته‌ز عه‌بدولجه‌واد ئه‌لعانی)، که یه‌کێکه له پزیشکه‌کانی بنکه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان و له دایکبوون له پارێزگای نه‌ینه‌وا،له‌گه‌ڵ تیمێکی پزیشکی، له بنکه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵانی سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ی خه‌نسا-ی فێرکاری له موسڵ، توانی کۆرپه‌له‌یه‌ک له‌ناو سکی منداڵێکی ته‌مه‌ن دوو ساڵ و سێ مانگدا بدۆزێته‌وه‌و دواتر ده‌ریبهێنن.
روونیشیکرده‌وه که منداڵه‌که له‌ره‌گه‌زی نێر بووه و پێشتر به‌هۆی
سک ئێشه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه، دوای ئه‌نجامدانی پشکنین
ده‌رکه‌وت که کیسێک به قه‌باره‌ی (7 به7) سم له‌ناو سکی
منداڵه‌که‌دایه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که کیسه‌که کۆرپه‌له‌یه‌ک بوو ته‌مه‌نی
نزیکه‌ی شه‌ش هه‌فته‌بووه و پێکهاتبوو له سه‌رو سک و پاشکۆ، که له‌لای
راستی سه‌رووی سکییه‌وه له‌ژێر جگه‌ریدا بوو، وتیشی: ئه‌م حاڵه‌ته
به‌یه‌کێک له حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌کان داده‌نرێت له جیهاندا،
به‌تایبه‌تی له منداڵی ڕه‌گه‌زی نێردا، دوای لێکۆڵینه‌وه‌ش ده‌رکه‌وت
که له تۆماره زانستییه تۆکمه‌کانی جیهاندا که‌متر له (100) حاڵه‌تی
له‌مشێوه‌یه تۆمارکراوه.