له عه‌ره‌بستانی سعودییه خولێک کراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی راهێنانی بووک بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌سوویدا بگونجێت!
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی په‌یامنێر، له وڵاتی سعودییه و له
ژێر دروشمی (خه‌سووم ژیانی منه)،رێکخراوێک خولێکی کردۆته‌وه بۆ ئه‌و
کچانه‌ی که له ته‌مه‌نی شوکردندان تاوه‌کو مه‌شقیان پێبکه‌ن چۆن
له‌گه‌ڵ خه‌سوویاندا باش بن و خۆیان بگونجێنن.
له‌وباره‌یه‌وه، خاتوو وه‌فا غامیدی سه‌رۆکی رێکخراوه‌که له
لێدوانێکدا رایگه‌یاند: که ئامانجی رێکخراوه‌که‌یان له کردنه‌وه‌ی
ئه‌و خوله، بۆ باشکردنی په‌یوه‌ندی نێوان بوک‌و خه‌سووه، تاوه‌کو بوک
هه‌وڵبدات رۆڵێکی باش بگێڕێت له دروستکردنی سۆز‌و خۆشه‌ویستی
له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا