مه‌ترسیی شێرپه‌نجه
پزیشکان و پسپۆرانی هۆنگ کۆنگ له‌دوا ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌که‌یاندا
گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌وانه‌ی کێشی له‌شیان زۆره، زیاتر
مه‌ترسی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌یان لێده‌کرێت و به‌شێکیش له‌وانه‌ی که
قه‌ڵه‌ون و به‌ده‌ست کێشی له‌شیانه‌وه ده‌ناڵێنن و هیچ هه‌وڵێک ناده‌ن بۆ
دابه‌زاندنی کێشی له‌شیان، رێژه‌یه‌کی مام ناوه‌ند له‌و که‌سانه تووشی
شێرپه‌نجه جۆراوجۆره‌کان بوون و له‌نه‌خۆشخانه‌ی هۆنگ کۆنگ که تایبه‌ته
به خوێن و شێرپه‌نجه ماونه‌ته‌وه رێژه‌که‌یان گه‌یشۆته (5% ).
ئه‌م توێژینه‌وه پزیشکییه له‌زۆربه‌ی ولاتان وه‌کو (هۆنگ کۆنگ – چین –
تایوان – ژاپۆن – کۆریای باشوور) له‌سه‌ر رێژه‌یه‌کی زۆر له‌هاوولاتیانی
ئه‌م ولاتانه ئه‌نجامدراوه، ژماره‌ی ئه‌و هاوولاتیانه‌ی به‌شداربوون
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پێکهاتبوون له(402) هه‌زار که‌س که ماوه‌یه‌کی
زۆری خایاندووه‌و له‌دوای ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ون و کێشی
له‌شیان زۆر زیاتره له‌چاو مرۆڤی ئاسایی‌دا زیاتر مه‌ترسی تووشبوون به
شێرپه‌نجه‌یان لێده‌کرێت.
گرنگیدان به‌جه‌سته
به‌پێی نوێترین ئامار که تایبه‌ت بوو به‌مردنی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی
قه‌ڵه‌وییه‌وه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه،
رێژه‌که‌ی ته‌نها له‌هۆنگ کۆنگ گه‌یشتۆته (6%) هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه
یه‌کێک له‌پزیشکه‌کانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت: قه‌ڵه‌وی په‌یوه‌ندیی
راسته‌وخۆی هه‌یه به‌تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و خوێن و سنگ
و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک، وتیشی: پێویسته هه‌مووکات مرۆڤ گرنگییه‌کی ته‌واو
به‌جه‌سته‌ی خۆی بدات و هه‌مووکات خۆی بپارێزێت له‌قه‌ڵه‌وی.