حاخامه‌کانی په‌یمانگای (هارعتسیون) له قودسی داگیرکراو دوای
گه‌ڕانیان له‌نێو کتێبی پیرۆزدا سێ جار ناوی باراک ئۆباما-یان
دۆزیه‌وه و هاوکات ئه‌وه‌یان ئاشکراکردوه” ئیسرائیل دوای
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کۆسپ و ناڕه‌حه‌تی دواتر ده‌گاته
ئامانجه‌کانی.
به‌پێی بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و حاخامانه‌ی جوله‌که که له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕێکی ئینته‌رنێت بلاَوکراوه‌ته‌وه ، حاخام مه‌رده‌خای شاکید به
ڕۆژنامه‌ی (یدیعوت احرونوت)ی ئیسرائیلی وتوه”له ساته‌وه‌ختی
سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما گه‌ڕان پشکنین و ووردبونه‌وه له‌که‌سێتی
ئه‌و پیاوه ده‌ستی پێکردوه‌و ئاماژه‌کانی ته‌ورات ئه‌وه ده‌ڵێن”
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی (جومه‌ل) که حسابێکی پیت و ژماره‌یه ، له‌نێوان
(التکوین) و (حه‌زقیال) و (ئه‌رمیا)و له‌و نێوه‌نده‌دا ووشه‌ی (سه‌رۆک)
هاتوه‌و دواتر پیتی ناوی (ئۆباما) به‌شێوه‌ی جیاواز هاتوه‌و له‌نێوان
هه‌ر پیتێک ، حه‌وت پیت هاتوه‌و ژماره حه‌وت پیرۆزیه‌کی تایبه‌تی
هه‌یه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا ، له‌لایه‌کی تره‌وه حاخام
یۆنی بارنون باسله‌وه‌ده‌کات ئۆباما ناوی له ده‌سته‌واژه‌کانی
(حه‌زقیال) هاتوه‌و له (ئیصحاح)ی 38 و ئایه‌تی دووه‌مدا ، هاوکات
شه‌ڕی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له‌سه‌ر وه‌ختی ده‌سه‌لاَت و فه‌رمانڕه‌وای
ئه‌ودا ده‌بێت و دوای ئه‌وه قیامه‌ت به‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا دێت.
له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا حاخامه‌کان وێنه‌ی ته‌واوی چۆنیه‌تی هاتنی
قیامه‌ت و مێژوو ڕۆژه‌که‌یان دریاکردوه له‌هاتنی مه‌سیح ده‌جال و شه‌ڕی
یه‌ئجوج و مه‌ئجوج و حاکم و فه‌رمانڕه‌وایانی عه‌ره‌ب له ده‌سه‌لاَت
دوور ده‌خرێنه‌وه‌و ئیسلامیه‌کان ده‌سه‌لاَت ده‌گرنه ده‌ست و ناکۆکی
توند له‌نێوان موسڵمانان و یه‌هودیه‌کان ده‌ستپێده‌کات و دواتر له‌ساڵی
2035 قیامه‌تی گه‌وره دێت و خوای گه‌وره ڕۆحی سه‌رجه‌می ئاده‌میزاد
ده‌کێشێت.
ماڵپه‌ڕی(هشیم نت) که تایبه‌ته به‌بلاَوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری
له‌سه‌ر قیامه‌ت و ڕووداوه‌کانی رۆژی دوایی ، ئه‌وه‌ی
بلاَوکردۆته‌وه” حاخامه‌کانی ئیسرائیل بڕوایان وایه شه‌ڕی یه‌ئجوج و
مه‌ئجوج و ده‌رکه‌وتنی مه‌سیح ده‌جال و له‌کۆتایی ساڵی 2011و
2012ده‌بێت و سه‌ره‌تای ئه‌و ڕووداوانه‌ش به‌هێرشی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب
و ئیسلامیه‌کان به ئاڕاسته‌کردنی ده‌یان هه‌زار مووشه‌ک ده‌ستپێده‌کات و
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی حاخامه‌کان ناوی ئه‌حمه‌دی نه‌جاد له
(حه‌زقیال)و کتێبی پیرۆزدا هاتوه که جه‌نگی دژی ئیسرائیل ده‌کات و
سوریا‌و حیزبوللاَی لوبنان ده‌بنه هاوپه‌یمانی ، ئیسرائیل له‌و
ساته‌وه‌ختانه‌دا لێدانێکی کوشنده به‌خۆیه‌وه ده‌بینی که له‌مێژووی
خۆیدا شتی له‌وجۆره‌ی نه‌بینیبێت.
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌پێی لێکدانه‌وه‌و ڕاڤه‌ی حاخامه‌کان ، عه‌ره‌به
فه‌له‌ستینیه‌کانی ناو ئیسرائیل ڕاپه‌ڕین ده‌که‌ن و خۆشه‌ویستی و
پشتیوانی بۆ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی ده‌رده‌بڕن و هه‌وڵی
ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌ناوخۆدا ده‌ده‌ن.
هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه له‌کاتێکدایه به بومه‌له‌رزه به‌هێزه
ناشوبهێنرێت که له‌نێوان ساڵی 2011و 2012 ئیسرائیل ده‌هه‌ژێنێت و بورجی
ته‌لئه‌بیب به‌سه‌ر دانیشتوانه‌که‌ی ده‌ڕوخێنێت و به‌بۆچوونی حاخام
(افراهام الیاهۆ) خانوی یه‌هودیه عه‌له‌مانیه‌کان ده‌ڕوخێن جگه له‌و
که‌سانه‌ی شوێن فه‌رمانه‌کانی حاخامه‌کان ده‌که‌ون و بڕوایان به هاتنی
مه‌سیحی یه‌هودی چاوه‌ڕوانکراو هه‌یه.
به‌پێی بۆچوونی حاخامه‌کان ، مه‌سیحی یه‌هودی به‌شداری شه‌ڕی
یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ده‌کات و له شه‌ڕی یه‌که‌میدا دوو ملیار‌و نیو خه‌ڵک
ده‌کوژرێت و له شه‌ڕی دووه‌مدا ژماره‌ی کوژراوه‌کان بۆ دوو ملیلار که‌م
ده‌بێته‌وه‌و مه‌سیحی یه‌هودی سه‌رده‌که‌وێت و ده‌وڵه‌تی گه‌وه‌ری
ئیسرائیل دروست ده‌بێت و دواتر خوای مه‌لائیکه له‌جیاتی مزگه‌وتی
ئه‌قسا فه‌رمان ده‌کات به دابه‌زاندنی شێوه‌و په‌یکه‌ری سوله‌یمان له
ئاسمانه‌وه بۆ قودس ، پاشان یه‌هودیه‌کان به ئاگرو ئاسن تا ساڵی 2035
فه‌رمانڕه‌وای جیهان ده‌که‌ن و پاشان خوای گه‌وره فه‌رمانی هاتنی
قیامه‌ت ده‌رده‌کات.
حاخامه‌کان به‌تایبه‌ت (مه‌رده‌خای) نیگه‌رانن له‌و نه‌یزه‌که‌ی به‌سه‌ر
ئه‌مریکادا ده‌که‌وێت و دواتر ئه‌و شه‌پۆله لافاو بورکانه ئاویانه‌ی
ئه‌وولاَته ده‌گریتَه‌وه‌و به‌پێی بۆچوونه‌کانیان” ساڵی 2011بۆ 2013
ئه‌وه ڕووده‌دات و به‌وهۆیه‌وه به‌شێکی زۆری ئه‌مریکا ژێر ئاو
ده‌که‌وێت و200ملیۆن هاولاَتی ئه‌مریکا ده‌بنه خۆراکی ماسی.
حاخامه‌کان بۆچوونیان وایه له 17ی ئازاری 2011ئه‌و ڕووداوه له
ده‌ریاری میتشیغان ده‌ستپێده‌کات و ڕووبه‌ری ووشکانی ئه‌مریکا بۆ
1,6کیلۆمه‌تر چوارگۆشه که‌م ده‌کاته‌وه.
حاخام که‌ردای بۆچونی وایه گه‌رده‌لولی تسۆنامی –کاترینا- که
300هه‌زار قوربانی لێکه‌وته‌وه نمونه‌یه‌کی بچوکه بۆ گه‌رده‌لوله
به‌هێزه‌که که ئه‌مریکا ده‌گرێته‌وه‌و ملیۆنه‌ها قوربانی
لێده‌که‌وێته‌وه.
هه‌ره‌یه‌که له چین و کۆریای باکوور ئه‌و ڕووداوه سروشتیه به‌هه‌ل
ده‌زانن و وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه هه‌زاره‌ها موشه‌کی بالستی ئاڕاسته‌ی
ئه‌مریکا ده‌که‌ن.