له ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌زگای FBI توانی هه‌وڵی تۆڕێکی چه‌ته‌یی ئینته‌رنێت پوچه‌ڵ بکاته‌وه که بۆ دزینی ٧٠ ملیۆن دۆلار به‌رنامه‌یان داڕشتبوو ، په‌رپرسانی FBI ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند که ئه‌م تۆڕه له ئۆکرانیاوه ڤایرۆسێکیان به‌کارهێناوه بۆ دزینی ورده‌کارییه‌کانی کاری پشکی تاکه‌که‌سی له بانکێکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ، که له‌م که‌یسه‌دا ٩٢ که‌س له ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان تاوانبار کراون و هه‌ندێکیان له ئینگلته‌را نیشته‌جێن و هه‌ندێکی دیکه‌شیان له ئۆکرانیا ده‌ستگیرکراون .