کۆمپانیایه‌کی ڕوسی هه‌ڵده‌ستێ به دروستکردنی هۆتێلێکی مۆدێرن له‌سه‌ر مانگ که جێگای ٧ گه‌شتیار ده‌بێته‌وه و پێشنیاریش کراوه له کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ دا ته‌واو ببێت ،
ئاژانسی هه‌واڵی " نۆڤۆستی " بڵاوی کرده‌وه که کۆمپانیایی Orbital Technologies هه‌ڵده‌ستێ به‌و کاره و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکه‌ش به‌ناوی " سێرجی کۆستینکۆ " ده‌ڵێ هۆتێله‌که به‌هاوکاری کۆمپانیایی ( Onergia ) ٢٠ مه‌تر سێجا دابین ده‌کات بۆ هۆتێله‌که و کاری ئاماده‌کردنی جێگای هۆتێله‌که ده‌گرێته ئه‌ستۆ .
پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن که ڕۆکێتی جۆری " سیوز " دابین بکه‌ن بۆ گه‌شته‌که که ٤ ژووری هه‌یه و جێگای ٧ که‌سی تیا ده‌بێته‌وه .