پاش چه‌ند دواخستنێ له بڵاوکردنه‌وه‌ی نوێترین به‌رهه‌میدا کۆمپانیایی نۆکیایی فنله‌ندی سه‌رئه‌نجام نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی Nokia N8 ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠١٠/٩/٣٠ خسته نێو بازاڕه‌کانه‌وه ، شایانی باسه Nokia N8 کار به سیسته‌می سیمبیان ٣ ده‌کات که له‌وه‌شانی پێشووتری گۆڕانکاری زیاتری تیاکراوه .
له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مۆبایله‌که بوونی میمۆرییه‌که‌ی ١٦ گێگابایتی و کامێرایه‌کی ئاست به‌رزی ١٢ میگاپێکسڵه که له‌هیچ کام له به‌رهه‌مانی ئاپڵ و گووگڵ و .. هتد نییه له‌گه‌ڵ بوونی فلاشێکی به‌هێز که ده‌توانرێ ل وێنه‌کانی شه‌ودا سودی گرنگی لێ ببینرێت که له‌جۆری فلاشی LED به‌هێزتره .
بوونی وایه‌رلێسێک و بلوتوزی ٣،٠ ـێکی خێرا زیاتر به‌رهه‌مه‌که‌ی نۆکیایی گرنگتر کردوو که جۆری وایه‌رلێسه‌که بریتییه له Wi-Fi b/g/n ، به‌جۆرێکی وه‌ها بلوتوزه‌که‌ی خێرایه که ٢٤ میگابایت ده‌گوازێته‌وه له چرکه‌یه‌کدا .
کاری USB on the Go له نۆکیایی ن٨ دا بریتییه له به‌ستنی هارد دیسک و فلاش میمۆری له مۆبایله‌که و پاشان گواستنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌کان به‌ئاسانی .