ئه‌مریکیه‌ک خه‌ریک بوو له ڕوبارێکدا ده‌خنکا،،هه‌ر هاواری ده‌کردhelp me,hellllpیارمه‌تیم بده‌ن یارمه‌تی...کابرایه‌ک له‌وێوه تێپه‌ڕی ووتی گه‌مژه ئهگهرلهجیاتی فێربوونی زمان مه‌له‌کردنت بخوێندایه ئێستا هاوارت نه‌ده‌کرد و نه‌ده‌خنکای..
شێره‌که ویستی بڕوات بۆ سه‌فه‌ر،،که‌روێشکی له جیگای خۆی کرده سوڵتان تا
بگه‌ڕێته‌وه...که‌روێشکه‌که‌ش هه‌رله‌یه‌که‌م ڕۆژ ووتی ئه‌و ڕێوییه خوێڕییه‌م بۆ
بێنن... ڕیوی بانگ ده‌که‌ن ئه‌میش یه‌کسه‌ر ده‌ڵێت ئه‌ی کڵاوه‌که‌ت کوا ...یه‌ڵا
بیبه‌ستنه‌وه به‌دارێکه‌وه‌و هه‌موان لێیده‌ن...دوای دوو ڕۆژی تر به‌هه‌مان شێوه
هه‌مان کاری پێده‌کات..
به‌هه‌ر حاڵ چه‌ندجارێک به‌هۆی نه‌بوونی کڵاوه‌وه چه‌ندجارێک ڕێوی لێدان ئه‌کات به‌دڵی
خۆی...ڕێویش شێت ئه‌بێ ناچار په‌یوه‌ندی به شێره‌وه ده‌کات ده‌ڵێت ئه‌مه‌که‌ی حاڵه
ئه‌م که‌روێشکه منی به‌بێ هۆ کوشتووه...شێره‌که‌ش زۆری پێخۆش ئه‌بێت ئه‌ڵێت به‌ڕێوی
نیگه‌ران مه‌به خۆم چاره‌ی ده‌که‌م ...
په‌یوه‌ندی به‌که‌روێشکه‌که‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌ستت خۆش بێت به‌ڵام تۆ له‌به‌ر یه‌ک
شت لێی مه‌ده هه‌موو جارێک بیانووه‌که‌ت بگۆڕه بۆنموونه...
پێی بڵێ بابڕوات پاکه‌تی جگه‌ره‌ی کنتت بۆ بهێنێ ئه‌گه‌ر بچووکی هێنا بڵێ من
گه‌وره‌که‌یم ویستووه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ی هێنا بڵی من بچووکه‌که‌یم ویستووه و لێدانی
بکه...
ڕۆژی دوایی که‌روێشک بانگی ڕێوی ده‌کات و ده‌ڵێت بڕۆ بۆ بازار‌و پاکه‌تێکی کنتم بۆ بکڕه
ڕێویش له به‌ر لێزانی خۆی ده‌چێت هه‌ردوو جۆره‌که‌ی ده‌کڕێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌پێشدا
بچووکه‌که ده‌دات به‌ده‌سته‌وه که‌روێشکه توڕه ده‌بێت ده‌ڵێت ئه‌ی بۆ گه‌وره‌که‌یت
بۆ نه‌هێناوم..ئه‌یه‌وێت لێدانی بکات ڕێوییه‌که‌ش پاکه‌ته‌که‌ی تریشی ئه‌داتێ
که‌گه‌وره‌که‌یه
که‌روێشکه‌که زانی بیانووی نه‌ماوه ...
یه‌کسه‌ر توڕه ئه‌بێت و ئه‌ڵێت ئه‌ی کڵاوه‌که‌ت کوانێ... لێیده‌ن...
کابرایه‌کی ڕه‌زیل هاوسه‌ر گیری پێک ئه‌هێنێ له‌کاتی مانگی هه‌نگوینی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
خه‌رجی که‌م بێت خۆی ته‌نها ده‌چێت بۆ مانگی هه‌نگوینی....
ڕۆژێک مامۆستای داڕشتن به‌قوتابیه‌کانی ده‌ڵێت داڕشتنێک بنووسن ئه‌گه‌ر یه‌کێک
له‌ئێوه سه‌رۆکی کۆمپانیایه‌کی ناودار بێت....
پاشان ته‌ماشا ده‌کات هه‌موو خه‌ریکن ده‌نووسن ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێ نانووسێت
پێی ده‌ڵێت تۆ بۆ نانووسی...
ئه‌ویش ده‌ڵێت وه‌ڵا مامۆستا چاوه‌ڕێی سکرتێره‌که‌م ده‌که‌م تا بێت بۆم بنووسێت...
کابرایه‌ک ده‌خه‌نه زیندانه‌وه کابرایه‌ک له زیندانه‌که‌دایه لێی ده‌پرسێت ئه‌وه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باخه‌ڵت بڕیووه وا لێره‌ی ؟؟کابرای تازه زیندانی ده‌ڵێت نا کاکه
ئه‌م قسانه چیه؟؟کابرا واز ناهێنێ ئه‌ڵێت ئه‌ی گیرفانی پۆلیست بڕیوه کابرا ده‌ڵێت
واز بێنه ئه‌م قسانه‌چییه من شتی وا چۆن ده‌که‌م؟؟ئه‌ڵێت ئه‌ی که‌واته گیرفانی
گه‌وره‌که‌یانت بڕیوه؟؟؟ کابرا ئه‌مجاره‌یان توڕه ده‌بێت و ده‌ڵێت بێ مێشک من زیندانی
سیاسیم....کابرای تر ئه‌ڵێت ئه‌ها ئێسته تێگه‌یشتم.. که‌واته گیرفانی سه‌رۆکت
بڕیوه...
کابرایه‌ک به هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌مان کوڕبێت ناوی باوکی منی
لێده‌نێین... ژنه‌که ئه‌ڵێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر کچ بوو چی..؟
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێت ئه‌و کاته ناوی باوکی تۆی لێده‌نێین...
ڕۆژێک کابرایه‌ک ده‌چێته ماڵی هاوڕێیه‌کی ،،کاتێک ویستی بڕوات هاوڕێکه‌ی وتی کاتی
نیوه‌ڕۆیه ئه‌بێ نان بخۆیت ئینجا بڕۆی کابراش ڕازی بوو پاشان نانی خوارد ویستی بروات
کابرا وتی ئه‌ی ئێسته به گه‌ده‌ی پڕه‌وه بۆ کوێ ئه‌ڕۆی تۆزێک بخه‌وه ئینجا بڕۆ
کابراش وتی باشه..پاشان که‌خه‌به‌ری بووه وه ویستی بڕوات هاوڕیکه‌ی وتی باچایه‌ک
بخۆینه‌وه و تاوڵه‌یه‌کیش بکه‌ین،،کابراش ڕازی بوو پاشان کاتی نانی ئێوازه نزیک
بوویه‌وه ویستی بڕوات کابرا وتی به‌خوا ناڕۆیت ئه‌بێ نانی ئێواره‌ش بخۆیت..نانی
ئێواره‌شی خوارد ووتی
ده‌بێ ئه‌مشه‌ویش لێره بخه‌ویت،،،کابرا ناچار ئه‌و شه‌وه‌ش خه‌وت به‌یانی ڕۆژ
بویه‌وه ویستی بڕوات کابرا وتی بۆ کوێ قاوه‌تی به‌یانیش ناکه‌ی کابرا ووتی نا به‌خوا
ده‌بێت بڕۆم ژن و منداڵه‌که‌م له‌ناو ئۆتۆمبیله‌که‌ن...چاوه‌ڕێمن....
سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا گفتوگۆیان ده‌کرد
یه‌کێک له میوانه‌کان پرسیاری لێکرد ده‌رباره‌ی چی قسه‌ئه‌که‌ن؟؟ ئه‌ویش وتی
ئه‌مانه‌وێت جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌ست پێبکه‌ین و 15 ملیۆن خه‌ڵک و دکتۆرێکی ددان
بکوژین..کابرای میوانیش وتی ئه‌ی بۆ دکتۆرێکی ددان.....سه‌رۆکی ئه‌مریکا ووتی نه‌م ووت
که‌س ده‌رباره‌ی 15 ملیۆنه‌که پرسیارمان لێ‌ناکات............
دووکه‌س خه‌ریک بوون ته‌قینه‌وه‌یه‌کیان دروست ده‌کرد یه‌کێکیان ووتی ئێستا ئه‌گه‌ر
بته‌قێته‌وه چی ده‌که‌ی.. ئه‌وه‌که‌شیان وتی خه‌فه‌ت مه‌خۆ من یه‌کێکی ترم هه‌یه...
کابرایه‌ک ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ ماڵی خۆشه‌ویسته‌که‌ی باوکی کچه‌که وه‌ڵام ئه‌داته‌وه
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ ببوره غه‌زاڵ له‌ماڵه‌وه‌یه ...باوکی کچه توڕه ده‌بێت و ده‌ست
ئه‌کا به قسه پێکردنی ..چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه کچه‌که کوڕه‌که‌ی خۆشه‌ویستی ده‌بینێت
و ده‌ڵێت :تۆ ته‌له‌فۆن ده‌که‌ی باوکم وه‌ڵام ئه‌داته‌وه بۆ ئه‌ڵێی غه‌زاڵ له‌ماڵه
..ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئه‌ی بڵێم چی؟؟ ئه‌ڵێ نازانم شتێک بڵێ باوکم نه‌زانێ که تۆیت،،ئه‌میش
ئه‌ڵێت باشه....
دیسان ته‌له‌فۆن ئه‌کاته‌وه باوکی کچه‌که وه‌ڵام ئه‌داته‌وه تێک ئه‌چێت و ئه‌ڵێت
ببوره نه‌خۆشخانه‌ی گشتیه پیاوه‌که ده‌ڵێ به‌ڵێ فه‌رموو...ئه‌ویش ناچار ده‌ڵێ
غه‌زاڵم بۆ بانگ ناکه‌یت....؟
کچێک له گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی له‌پارکن له ناکاو باوکی کچه‌که به‌ده‌رده‌که‌وێت
کچه‌که ده‌ڵێت ئه‌ی هاوار باوکم هات...کوڕه‌که‌ش ده‌ڵێت ئاسایی به خۆ من ناناسێت بڵێ
برامه....
کابرایه‌ک ده‌چێته شێت خانه‌یه‌که‌وه ته‌ماشا ده‌کات هه‌موویان به‌ڕیزێک ڕاوه‌ستاون
کونایه‌ک له‌سه‌ر دیواره‌که‌یه ته‌ماشای ناوه‌وه‌ی ده‌که‌ن و دیسانه‌وه ده‌چنه‌وه
ریزه‌که کابراش بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چیه ده‌چێته ڕیزه‌وه که‌نۆره‌ی دێت ته‌ماشا
ئه‌کات له کونه‌که‌وه هیچ دیار نیه،،،دوباره‌ی ده‌کاته‌وه هیچ نابینێت ...
له‌یه‌کێکیان ئه‌پرسێت ئێوه چی ده‌بینن لێره له‌م کونه من دووجار ته‌ماشام کرد هیچ
دیار نه‌بوو... ئه‌ویش پێده‌که‌نێت و ده‌ڵێت ئێمه دوو ساڵه به‌م شێوه‌یه
ته‌ماشای ده‌که‌ین هیچمان نه‌بینیوه تۆ ئه‌ته‌وێت به دوو جار چی ببینیت...