له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیا جیاوازه‌کان، زانستێکی نوێ له‌نێوان زانستی فیزیک
و ماتماتیکدا دروست بوو که ئه‌ویش زانستی ئای تییه.
IT له دوو وشه‌ی ئینگلیزی پێکهاتووه و بووه‌ته ده‌سته‌واژه‌یه‌ک که له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌کاردێت،
که کورتکراوه‌ی دوو وشه‌یه و ئه‌ویش information technology یه، که ئه‌گه‌ر وه‌ریبگێڕینه
سه‌ر زمانی کوردی ده‌بێته ته‌کنۆلۆژیای زانیاری، واته ئه‌و ته‌کنۆلۆژیایه‌ی که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییدا ده‌کا
هه‌ر بۆیه زۆرێک له بواره‌کانی ته‌کنۆلۆژیا ده‌گرێته‌وه و ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه‌ش به‌ره‌و گه‌شه‌کردن ده‌ڕوات،
به‌شی زۆری به‌شه‌کانی ئای تیش پشت به بواری کاره‌بایی فیزیک ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ ماتماتیکدا،
له ماتماتیکشدا زانستی ئه‌گه‌ره‌کان زۆر به‌کارده‌هێنێت، که به‌هۆی ته‌کنیکیه‌کانه‌وه سیستمی
جۆاروجۆری پێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌بێته هۆکارێک بۆ کارئاسانی له بواره‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا.
زۆربه‌ی سیستمی دیجیتاڵیه‌کانی ئێستا به‌شێکن له ئای تی، هه‌ر سیستمێک کار له‌سه‌ر داتا
و زانیاری بکات له ڕێگه‌ی ته‌کنۆلۆژیا نوێیه‌کانه‌وه، ده‌چێته ژێر پۆلێنی ئای تیه‌وه، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی
کات ئه‌م زانسته گه‌شه‌ی کرد و پێویستی به زانستێکی دیکه هه‌بوو تاوه‌کو به ته‌واوه‌تی کاره‌کانی
پێ ته‌واو بکات و ئه‌نجامی بدات، ئه‌و زانسته‌ش بریتیه له زانستی په‌یوه‌ندییه‌کان واته communication
هه‌ر بۆیه ئێتا ده‌سته‌واژه‌که گۆڕدراوه و بووه به زانستی ICT له‌جیاتی ئای تی واته Information communication technology،
هه‌ر بۆیه پاشکۆی ئاسۆی ئای تیش بواری تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌کاته ICT.
واته ئه‌م زانسته سه‌رجه‌م سیستمه‌کانی کۆمپیوته‌ر به‌هه‌موو جۆره‌کانییه و سیستمه‌کانی
په‌یوه‌ندی و مۆبایل و سه‌ته‌لایت و سه‌رجه‌م سیستمه‌کان ده‌گرێته‌وه هه‌ربۆیه ئێستا ئه‌م زانسته
سه‌رتاپای سیستمی دیجیتاڵییه‌کانی جیهانی داپۆشیوه و به‌کارهێنانی له سه‌رجه‌م بواره‌کانی
ژیاندا بووه به پێویستی نه‌ک ته‌نها یارمه‌تیده‌ر، چونکه ئێستا سه‌رده‌می چه‌رخی خێرایه و ئه‌گه‌ر
ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه نه‌بێت هیچ هێزێکی دیکه‌ی مرۆڤایه‌تی نییه به‌و شێوه‌یه ڕێگاکان کورت بکاته‌وه و
کاته‌کان که‌م بکاته‌وه و داتا‌کان به وردی شی بکاته‌وه.
بۆیه به ته‌کنۆلۆژیای ICT ده‌وترێت ته‌کنۆلۆژیایه‌ک وه‌ک هۆکارێک بۆ شیکردنه‌وه و گه‌یاندنی داتا‌کان
به وردی و به کاتێکی که‌م و به ڕێگایه‌کی ئاسانتر، که ڕه‌نگه هه‌ندێ کرداری ماتماتیکانه ئه‌نجام
بدات که له توانای هیچ مرۆڤێکدا نه‌بێت وه‌ک ته‌کنیکه‌کانی ئای تی به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و مۆبایله یان ئه‌و ته‌له‌فۆنانه بکه‌ین که ڕۆژانه چه‌نده‌ها ڕێگمان بۆ کورت
ده‌کاته‌وه ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ICT ڕێگاکان چۆن کورتر ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش به
بابه‌تێکی سانا سه‌یر ده‌که‌یت ئه‌وا بیر له خێرایی ئه‌نجامدانی کردارێکی ماتماتیکانه بکه‌ره‌وه
له‌لایه‌ن کۆمپیوته‌ره‌که‌ته‌وه، که ڕه‌نگه مرۆڤ بۆ ئه‌ژمارکردنی ژماره‌یه‌ک چه‌ند چرکه‌یه‌کی پێویست بێت،
به‌ڵام ئه‌وه بزانه له‌کاتی هه‌ر کلیکێک که تۆی به‌کارهێنه‌ر به ئاسایی له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌یت،
بریتیه له یه‌که ملیۆن کرداری ماتماتیکی که ته‌نها له ماوه‌ی نیو چرکه‌دا بۆت ئه‌نجام ده‌دات،
به‌ڵام مرۆڤێک بۆ یه‌ک کردار چه‌ند چرکه‌یه‌کی پێویسته.
لێره‌دا زۆرمان ده‌که‌وینه پرسیارێکه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مرۆڤ زیره‌کتره له ته‌کنیه‌که‌کانی
ئای تی و کۆمپیوته‌ر یاخود ئای تی زیره‌کتره له مرۆڤی ئاسایی؟
هه‌ندێک پێیانوایه ته‌کنیه‌که‌کانی ئای تی وه‌ک له پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له یه‌ک چرکه‌دا
چه‌نده‌ها کردار ئه‌نجام ده‌دات زۆر له مرۆڤ خێراتره، بۆیه زۆر له مرۆڤیش زیره‌کتره، به‌ڵام
هه‌ندێکی دیکه‌ش پێیانوایه ئه‌و بۆچوونه به پێچه‌وانه‌وه‌یه، چونکه مرۆڤ کۆمپیوته‌ری دروستکردووه،
بۆیه مرۆڤ زیره‌کتره له کۆمپیوته‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه بۆ ناتوانێت وه‌ک کۆمپیوته‌ر به‌خێرای به داتای ورد،
کرداره‌کان ئه‌نجام بدات؟
ئه‌م دوو بۆچوونه تاوه‌ک ئێستاش زاناکان له‌سه‌ری کۆک نین،
هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش بۆ تۆی خوێنه‌ری به‌جێ ده‌هێڵێن،
که ئایا به بۆچوونی تۆ کۆمپیوته‌ر زیره‌کتره یاخود مرۆڤ؟