ئا: سیروان غەریب / کاتێک شه‌یدا له‌ژووری عاشقانی سایتی پاڵتاکدا ڕزگاری ناسی ته‌مه‌نی 19 ساڵ بوو، ئه‌و کاته شاره‌زایی نه‌بوو له‌فێڵه‌کانی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری، باشیش له‌جیهانی ئه‌نته‌رنێت تێنه‌گه‌یشتبوو، به‌ڵام دوای سێ ساڵ په‌یوه‌ندیکردن له‌رێگه‌ی چاته‌وه له‌فێڵه‌کانی هه‌ندێک کوڕ‌و ترسناکی به‌کارهێنانی ئه‌نته‌رنێت له‌لایه‌ن هه‌لپه‌رستانه‌وه به‌ته‌واوی تێگه‌یشت.
شه‌یدا له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه، چیرۆکی خۆشه‌ویستییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ
رزگاردا به‌چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کی گرێ‌دراو به‌یه‌که‌وه بۆ ئاوێنه
گێرایه‌وه”ئێستا له‌مه‌ترسیدارترین قۆناغدایه، چونکه ورکی پاره‌یه‌کی
زۆی پێگرتووم، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی وێنه روته‌کانم بڵاونه‌کاته‌وه”.
به‌پێی قسه‌کانی شه‌یدای ته‌مه‌ن 22 ساڵ، قۆناغی یه‌که‌می
یه‌کترناسینی له‌گه‌ڵ رزگاردا، پڕ بوو له‌قسه‌ی خۆش‌و گفتی شیرین‌و
هاورێیه‌تی راسته‌قینه، قۆناغی دووهه‌میشیان خۆشه‌ویستی‌و به‌ڵێنی
گه‌وره، قۆناغی سێهه‌میشیان خۆروتکردنه‌وه‌و سێکس له‌رێگه‌ی کامێرای
چاته‌وه.
شه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات دوای شه‌وێکی پڕ له‌قسه‌ی خۆش‌و
نوکته‌و پێکه‌نینێکی زۆر، سۆزێکی زۆرمان بۆیه‌ک گواسته‌وه، هه‌رچه‌ند
له‌ناوه‌وه‌ی خۆم ئه‌مویست هه‌وڵبده‌م داواکارییه‌که‌ی ڕزگار جێبه‌جێ
نه‌که‌م، به‌ڵام نه‌مده‌توانی عه‌قڵم به‌سه‌ر عاتیفه‌مدا زاڵ
بکه‌م”له‌ژوره‌که‌ی خۆم که‌وتمه حاڵه‌تێکی سه‌یره‌وه، هه‌رچی جل
هه‌بوو له‌به‌ر خۆم نه‌مهێشت، رووت‌و قوت‌و چومه به‌رکامێراکه‌ی به‌ر
چاوی رزگار”.
شه‌یدا وتی”به‌خواستی هه‌ردوکمان ئه‌م شه‌وانه له‌ژیانی سێساڵه‌ی پڕ
له‌خۆشه‌ویستیمان دوباره بۆیه‌وه، به‌ڵام رۆژێک به‌چاوێکی خومارو
گێژییه‌کی زۆره‌وه ڕزگار هاته به‌رده‌م کامێراکه، داوای
خۆروتکردنه‌وه‌ی لێکردم، یه‌کسه‌ر زانیم ئه‌م کوڕه تلیاک خۆره، پاشانیش
زانیم قاچاخچییه، له‌کاتێکدا ئه‌و پێیده‌وتم له‌رێگه‌ی تورکیا‌و یۆنان
بازرگانم”.
شه‌یدا له‌ژیانی خۆشه‌ویستییه‌که‌یدا ته‌نها دووجار له‌شاری سلێمانی
ڕزگاری بینیوه وتی”هه‌رگیز هه‌ستم نه‌ده‌کرد به‌وه‌ی قاچاخچێتی بکات،
له‌و دووجاره‌ی که‌هاته‌وه مه‌جالی ئه‌وه‌نه‌بوو به‌ته‌واوی بزانم
کوری کێیه‌و خێزانه‌که‌ی کێن‌و خه‌ڵکی چ شارێکی کوردستانه،
ئه‌گه‌رچی پێیده‌وتم خه‌ڵکی سلێمانیم، به‌ڵام دواتر واده‌رنه‌چوو”.
شه‌یدا وتی”دوای ئه‌وه‌ی ناخی رزگار‌و شه‌خسیه‌تی به‌ته‌واوی بۆ
ده‌رکه‌وت، تێگه‌یشتم له‌وه‌ی من‌و ئه‌و زۆر له‌یه‌که‌وه دورین‌و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک ناتوانین پێکه‌وه هه‌ڵبکه‌ین، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت به‌مه‌رجێک
وازت لێ دێنم ده‌فته‌رێک دۆلارم بده‌یتێ، ئه‌گه‌ر نا حه‌یات ده‌به‌م”.
وه‌ک شه‌یدا ده‌یگێرێته‌وه جیاوازی ئه‌و له‌گه‌ڵ رزگاردا ئاسمان‌و
رێسمانه”من کچێکی خێزانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری سلێمانی، ئه‌و
تاوه‌کو ئێستا نازانم ئه‌سڵی کوێیه، من خوێنده‌وارێکی ده‌رچووی
ئاماده‌یی‌و ئه‌و قاچاخچییه‌کی رێگه‌ی یۆنان”. هه‌روه‌ها
وتی”ته‌نانه‌ت له‌رووی ته‌مه‌نیشه‌وه 15 ساڵ نێوانمانه، بۆیه دوای
ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌م هه‌موویم بۆ ده‌رکه‌وت زانیم نێوانمان جیاوازی
ئاسمان‌و رێسمانه”.
وه‌ک شه‌یدا باسی لێوه‌ده‌کات ئێستا ژیانی ئێجگار له‌ترسناکیدایه
ده‌ڵێت”چونکه به‌شێک له گرته ڤیدیۆییه‌کانی تۆمارکردووه، ئه‌گه‌ر
وێنه‌ی رووت‌و قوتی من بڵاوبێته‌وه ئه‌وا خۆم له‌پێش هه‌موو
به‌رچه‌کردارێکه‌وه مردن بۆخۆم هه‌ڵده‌بژێرم، هه‌رگیزیش نامه‌وێت
ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌ویش سه‌ربگرێت”.
ئاوێنه داوای ئیمه‌یل‌و ئه‌دره‌سی ڕزگاری کرد تاوه‌کو په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵدا بکات، به‌ڵام شه‌یدا وتی”مه‌یل‌و هه‌موو ئه‌درەسێکی خۆی
گۆریوه‌و له‌رێگه‌ی ته‌له‌فونێکه‌وه که‌پێموابێت هی سه‌رجاده‌کانی
تورکیایه، داوای پاره‌م لێده‌کات، ئه‌گه‌ر نا حه‌یام ده‌بات”.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی که‌به‌شێکی له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه
بۆ ئاوێنه ره‌وانه‌کراوه، قوربانییه‌کانی ده‌ستی ئه‌و کوره
هه‌لپه‌رستانه‌ی ئه‌نته‌رنێت ده‌که‌نه ده‌رفه‌تێک بۆ راکێشانی سۆزی
کچان‌و پاشانیش هه‌ڵیانده‌خه‌ڵه‌تێنن‌و وێنه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه
که‌منین، به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش حاڵه‌تی پێکگه‌یشتن‌و پێکه‌وه‌ژیانی
هاوسه‌ری له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه روو له‌زۆرییه.
زانا که‌گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 30 ساڵه له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه کچێکی
کوردی دانیشتووی وڵاتی که‌نه‌دای ناسی‌و دوای چوارساڵ
له‌گۆرینه‌وه‌ی عه‌شق‌و ئه‌وین زانا له‌تۆرنتۆی که‌نه‌دا
گیرساوه‌ته‌وه. وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات”خۆشترین ساته‌کانی
ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی به‌سه‌رده‌بات”.
زانا وتی”دژی ئه‌و کوڕانه‌م که‌هه‌لی ئه‌نته‌رنێت بۆ حه‌یابردنی
به‌رامبه‌ر به‌کارده‌هێنن، ئه‌نته‌رنێت هه‌ندێک کات ده‌بێته هۆکاری
نه‌گبه‌تی بۆ کچان‌و هه‌ندێک کاتی زۆریش ژیانیان ده‌باته
به‌خته‌وه‌رییه‌وه”.
هه‌روه‌ها به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند”ئه‌وکاته‌ی له‌رێگه‌ی چاته‌وه
هاوسه‌ره‌که‌ی ئێستامم، دوای شه‌ش مانگ، هاورێیه‌تیمان گه‌یشته
ئه‌وه‌ی کامێرا بۆیه‌ک بکه‌ینه‌وه، من باوه‌ری خۆمم نه‌دۆراندو تا
پله‌ی ئه‌به‌دی خۆشمویست‌و خوێن‌و رۆحم زۆر بۆی جوڵا، بۆیه
خۆشه‌ویستییه‌که‌مان ئه‌نجامی هه‌بوو سه‌رکه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێنا”. وه‌ک
زانا وتی”ئێستا منداڵێکی خنجیلانه‌م هه‌یه، نایگۆرمه‌وه به‌هه‌موو
دنیا”.
نامۆ نوسه‌ری کتێبی (نهێنیه‌کانی چاته) که‌له‌کوردستان‌و ئه‌وروپا
بڵاوکراوه‌ته‌وه، کتێبه‌که‌ی تایبه‌تکردووه به لێکۆڵینه‌وه‌و
گێرانه‌وه‌ی چیرۆکی ئه‌و کچ‌و کورانه‌ی له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه
ده‌بنه قوربانی، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش ده‌کات که
له‌سه‌ر کێشه‌کانی ئه‌نته‌رنێت ده‌ستی که‌وتووه. ناوبراو ئه‌و
حاڵه‌تانه‌ی که‌کچ تیایدا ئیستغلالکراوه، یاخوت له‌رێگه‌ی هاکه‌وه
کچه‌که تیایدا بووه به‌قوربانی به‌قێزه‌ون ناوده‌بات، هه‌روه‌ک چۆن
باسی له‌وه‌شکردووه کوریش له‌رێگه‌ی هاککه‌رانه‌وه زۆرجار قوربانییه.
نامۆ به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند”گه‌ر ئامێری مۆبایل له‌ماوه‌ی 10 ساڵی
رابردوودا هۆکارو فاکته‌ر بووبێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌زاران تاوان روبدات
به‌تایبه‌تی دژی ره‌گه‌زی مێ له‌نێوان کوشتن‌و ئازاردان‌و ته‌ڵاقدان‌و
کێشه‌ی تری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وا خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت به‌و
هه‌رزانی‌و کوالێتییه‌وه بکه‌وێته به‌رده‌ستی هه‌موو خه‌ڵک ئه‌وه
دڵنیام کاره‌ساتی ئه‌و ده‌ساڵه‌ی رابردوو له‌مانگێکدا دوباره
ده‌بێته‌وه”.
نامۆ هۆشداری ئه‌وه ده‌دات به‌خێزانه‌کان‌و ده‌ڵێت”گه‌ر وریای خۆیان
نه‌بن ئه‌وا کچه‌کانیان یان کوره‌کانیان ده‌ستی ناپاکیان پێده‌گات‌و چ
وه‌ک ئابروبردنی یان نه‌خۆش خستنیان”.
نامۆ پێیوایه دنیای ئه‌نته‌رنێت وه‌ک دارستان وایه وه‌ک چۆن دره‌خت‌و
سه‌وزایی‌و گوڵ‌و په‌پوله‌ی تیادایه، ئاواش پڕه له‌دڕنده‌ی
ئابڕوبه‌ر که‌له‌سه‌ره‌تادا به‌به‌رگێکی کاریزمی شاعیرانه‌وه
نێچیره‌کانی راوده‌کات‌و پاشان ده‌بێته درنده‌یه‌کی بێ ویژدان.
ئێستا (شه‌یدا) له‌نێو ئه‌و دارستانه‌دا له‌نێو تۆرێکی جاڵجالۆکه‌دایه
وه‌ک خۆی وتی”هه‌وڵی گه‌وره‌م ته‌نها رزگاربوونه له‌و
ته‌ڵه‌گه‌وره‌یه‌ی تێیکه‌وتم”.