هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

قەیسییەکانی عەزیز وەیسی بەسێ رۆژ نەمان


نوێترین ئەلبوومی هونەرمەند عەزیز وەیسی کە رۆژی پێش جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەوە، لە چاپی یەکەمیدا کە نزیکەی 70 هەزار دانەی لێ چاپکرا بە 3 رۆژ هەمووی فرۆشرا و ئێستا بۆ جاری دووەم چاپکراوەتەوە.
عەزیز وەیسی رەخنەی لەوەگرت کە لە یەکەم رۆژی بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەکەی دەستکرا بە کۆپیکردنی “بەداخەوە هەر لە یەکەم رۆژدا کۆپی کرا، خاوەنی یەکێک لە نووسینگەکانی فرۆشتنی سیدی نزیکەی 500 کۆپی فرۆشتووە، جگە لەوەش یەکێکی دیکە ئەلبوومەکەی منی بەبێ پرسی من چاپکردووەتەوەو لەجیاتی ئاوا گرووپ و ناوەندی ئارۆ کە کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەمە، ناو و تەلەفۆنی خۆی لەسەر داناوە”.

بەڵام عەزیز وەیسی لەدرێژەی لێدوانەکەیدا بۆ (رووداو) رایگەیاند کە نایەوێ سکاڵا لەسەر کەس تۆمار بکات “نامەوێ کەس لە خۆم عاجز بکەم، بۆیە سکاڵایان لەسەر تۆمار ناکەم، تەنیا دەڵێم بۆ دەبێ خەڵک بە سکاڵا واز لەکاری وا بێنێ، بۆ دەبێ هەست بە بەرپرسیارێتی نەکەن، ئەوانە بە کۆپیکردن هونەرمەندەکان ئەنفال دەکەن، هونەرمەندان لە رێگەی سیدییەکانیانەوە داهاتیان دەستدەکەوێ، ئەگەر سیدییەکانی کۆپی بکرێ ئەو هونەرمەندە ناتوانێ کاری نوێ و باشتر بکات”.
عەزیز وەیسی کە هونەرمەندێکی خۆشەویستە لەنێو خەڵکدا ، ئاماژەی بەوەدا ئەگەر ئەلبوومەکەی کۆپی نەکرێ، دڵنیایە چاپی پێنجەمیشی دەکات.
نوێترین ئەلبوومی عەزیز وەیسی بەنێوی (سروە) کە لە 10 گۆرانی شاد پێکهاتووە، یەکێک لە گۆرانییەکانی بەنێوی (هەرمێ و هەلۆژەو قەیسی) کلیپکراوە.
دیدار شێرزاد، خاوەنی سەنتەری ئەربائیلۆ لە هەولێر، بە(رووداو)ی راگەیاند کە چاپی یەکەمی ئەلبوومی تازەی عەزیز وەیسی لەرۆژانی جەژنی رەمەزان تەواو بوو، ئێستا چاپی دووەمی دەفرۆشن. دیداریش گوتی ئەلبوومەکەی عەزیز وەیسی کۆپیکراوە ” بەڵام کەسێک کە نووسینگەی لە دەرەوەی هەولێر هەیە ئەو کارەی کردووە، من وەک بریکارێکی بڵاوکردنەوە سکاڵام لەسەر تۆمارکردووە”.
دیدار باسی ئەوەیکرد کە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر لەکچ و کوڕی گەنج داوای ئەلبوومی عەزیز وەیس دەکەن ، ژمارەیەکی زۆر عەرەبیش ئەلبوومە نوێیەکەی عەزیز وەیسیان لەسەنتەرەکەی کڕیوە.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد