بەیان عوسمان، کە بە وەنەوشە ناسراوە، رایگەیاند لەوێنەگرتنی لەگەڵ هەوادارەکانی خۆی بێزار نابێت و دەشڵێت “نازانم لەبەشی سێیەمی گەردەلوول بەشدارم یاخود نا”.
بەیان
عوسمان، لەبەشی دووەمی درامای گەردەلوول بەرۆڵی وەنەوشە بەشداریکرد و زۆر
زووش ناوبانگی دەرکرد، کە لەگەڵ دەرکەوتنی ئۆتۆمبێڵی جۆری توێتا 2009
لەکوردستان بەناوی وەنەوشە کرا. لەلێدوانێکی وەنەوشە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،
هەرگیز لەوێنەگرتن بێزار نابێت و دەڵێت “وێنەگرتن شتێکی نۆرمالە و
لەوێنەگرتن لەگەڵ هەوادارەکانم بەهیچ شێوەیەک هەست بە بێزاری ناکەم،
ناچاریشم بێزار نەبم، چونکە هونەرمەند موڵکی هەموو خەڵکە”. هەروەها
وەنەوشە دەڵێت “بەڵام هەندێ جێگای نەشیاو هەیە بۆ وێنەگرتن نابێت، وەک ناو
بازاڕ و سوپەرمارکێتەکان و خەڵکیش ئەوە نازانێت، ئەگەر بێزار بم تەنیا لەو
شوێنانە بێزار دەبم”.
بڕیارە لەئایندەیەکی نزیک دەست بەقۆناغی وێنەگرتنی بەشی سێیەمی درامای
گەردەلوول بکرێتەوە، بەڵام وەنەوشە دەڵێت “هێشتا نازانم لەو بەشەش بەشدارم
یاخود نا، ئەوەیان سیناریۆ و دەرهێنەرەکە دەیزانن”