هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

مژدەیەکی خۆش بۆ خانمان...خواردنەوەی ئاو یارمەتی دابەزاندنی کێش د


نوێترین توێژینەوەی زانستی دەریخستووە کە خواردنەوەی ئاو راستەوخۆ لە دوای هەر ژەمێک یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.


بەپێی توێژینەوەیەکی ئەکادیمی لە زانکۆی "ڤێرجینا"ـی ئەمەریکایی ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو لە دوای هەر ژەمێک یارمەتی کەمبونەوەی "کالوری "دەدات لە لەشدات.


توێژەرەکان توێژینەوەکەیان لەسەر 48 کەس ئەنجام داوە، کە دابەشیان کردوون بەسەر دوو گرووپدا، بۆ ماوەی دوانزە هەفتە توێژینەوەکە بەردەوام بووە، لە ئەنجامیشدا بۆیان دەرکەوت کە خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و کەمبونەوەی کالۆری ئەو خواردنانەی کە لە ژەمەکاندا دەخوورێن.

لە بارەی توێژینەوەکەیانەوە پرۆفیسۆر(بریندا دیفی) کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی کردووە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی" BBC"دەڵێت ئەم توێژینەوەیە یەکەمین توێژینەوەیە کە بەشێوەبەکی ئە کادیمی دەیسەلمێنێ کە خواردنەوەی ئاو کاریگەری لەسەر دابەزاندنی کێش هەیە. بەو پێیەی کە پڕ بوونی گەدە بە شلەمەنیەکان بە تایبەت ئاو، دەبێتە هۆی کەمبونەوەیەکی زۆری کالۆریەکان لە لەشدا. هەر بۆیە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە بە دەست زۆری کێشەوە دەناڵێنن کە ئاو زۆر بخۆنەوەو لە و شیرینی و شەربەتانە دوورکەونەوە کە رێژەی شەکرو کالۆرییان زۆرە.
نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد