ساندرا بولوک ئه‌کته‌رى به‌ناوبانگى هۆلیود ساڵى رابردوو 56 ملیۆن دۆلار
داهاتى بوو، پیاوه‌که‌شى جیسى جیمزى ده‌رهێنه‌ر، له‌وکاته‌ى که ساندرا
به‌کارى ده‌رهێنانى فیلمه‌وه خه‌ریک بوو له‌گه‌ڵ نمایشکارێکى جلوبه‌رگ
په‌یوه‌ندى گرێدا‌و دواتر له راگه‌یاندنه‌کانه‌وه دانى به‌وه‌دانا که
خیانه‌تى له هاوسه‌ره‌که‌ى کردووه، ئه‌وه‌بوو دواتر له‌یه‌ک
جیابوونه‌وه.
ئه‌و لێکۆڵیاره رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى پیاوان زیاتر خۆیان
به‌سه‌رچاوه‌ى داهات ده‌زانن، کاتێک ده‌بینێت ژنه‌که‌ى داهاته‌که‌ى زۆر
زیاتره له‌وه‌ى که ئه‌م په‌یداى ده‌کات، له‌ناخه‌وه هه‌ست به‌خیانه‌ت
کردن‌و فێڵ ده‌کات.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌و ژنانه‌ى که پشت به‌داهاتى پیاوه‌کانیان ده‌به‌ستن
وه‌فایان بۆ پیاوه‌کانیان زیاتر ده‌بێت‌و که‌متر خیانه‌ت روده‌دات، به‌ڵام
ئه‌و ژنانه‌ى که له رووى داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆن زیاتر بیر له خیانه‌ت
کردن ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام بیرکردنه‌وه له ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى واى
لێده‌کات خیانه‌ت نه‌کات.
لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌وه‌شى باس کردووه که، ئه‌و پیاوانه‌ى که 75%ى داهاتی ماڵ پێکده‌هێنن که‌متر خیانه‌ت له ژنه‌کانیان ده‌که‌ن.