مووچه له‌پێشتره
ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ پیشه‌ی مامۆستایه، له‌ئێستادا کاتی ژنهێنانێتی و ده‌ڵێت: "ده‌که‌وێت کچێکی باش بدۆزمه‌وه، وه‌کو خۆم مامۆستابێت".
که‌لێمان پرسی بۆچی؟ وتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوپیشه‌بیت باشتر له‌یه‌ک
ده‌گه‌یت، بیریشمان نه‌چێت بۆ ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ت مووچه‌خۆر
نه‌بێت، هیچیت بۆناکرێت".
هه‌رته‌نها کوڕه مووچه خۆره‌کان واته کوڕه فه‌رمانبه‌ره‌کان نین
له‌کاتی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌ریدا بیر له ژنهێنان ده‌که‌نه‌وه،
به‌ڵکو ئه‌و کوڕانه‌ش که ئیشی ئازاد ده‌که‌ن هه‌مان بیر و بۆچوونیان
هه‌یه.
عومه‌ر محه‌مه‌د کاسبکاره و دوکانی کۆمپیوته‌ری هه‌یه مووچه‌خۆر
نییه. له‌باره‌ی پرۆژه‌ی ژنهێنانه‌وه وتی: "له‌ئێستاشدا ئه‌گه‌ر
مووچه‌یه‌کت نه‌بێت ئه‌وا ژیانت مسۆگه‌ر نییه، چونکه بازاڕی ئێره
متمانه‌ی پێناکرێت، بۆیه بیرمکردۆته‌وه که ئه‌و کچه‌ی بۆ ژیانی
هاوسه‌ری ده‌ستنیشانی ده‌که‌م پێویسته مووچه‌خۆر بێت".
داواکاری زۆربووه
ڕۆژان قادری ته‌مه‌ن (27) ساڵ به‌مشێوه‌یه دواو وتی: "له‌وه‌ته‌ی
بوومه‌ته فه‌رمانبه‌ر داواکارم زیادی کردووه". ڕۆژان له‌باره‌ی
ئه‌وخاڵانه‌ی کوڕان بۆ دڵخوازه‌کانیان ده‌ستنیشانی ده‌که‌ن وتی: "ئه‌گه‌ر
تاکو دوێنێ.. ڕه‌وشت و ئاین و جوانی مه‌رجی شووکردنی کچان بوو، ئه‌وا
ئه‌مڕۆ ئه‌بێت مووچه‌خۆریش بێت".
مووچه‌یه‌ک بۆ کرێخانوو
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی بڕیار-ی ته‌مه‌ن (32) ساڵ "گرانی بازاڕِ و نه‌بوونی
شوێنی نیشته‌جێبوون، دوو هۆکاری زۆر سه‌ره‌کی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ی
گه‌نجانه".
بڕیار پۆلیسه و مووچه‌که‌ی شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناره، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت:
"به‌و مووچه‌یه توانای گرتنی خانووی کرێ و شتکڕین و گرانی بازاڕم نییه
، بۆیه هه‌وڵ ئه‌ده‌م کچێکی مووچه‌خۆر و به‌ڕه‌وشت بدۆزمه‌وه خۆ
ئه‌گه‌ر جوانیش بێت ئه‌وا زۆرباشتره". ئاریانی وێنه‌گر ژنه‌که‌ی (4) ساڵ
له‌خۆی گه‌وره‌تره، به‌ڵام ئه‌وته‌مه‌ن به ڕێگر نازانێت و
له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ی مامۆستایه توانیوێتی هاوکاری ئاریان بێت: "له
ژیانی ڕۆژانه‌دا هاوکاری باشی یه‌کتری ده‌که‌ین، ته‌نانه‌ت هاوسه‌ره‌که‌م
کرێی خانووه‌که‌ش ده‌دات".
مه‌رج نییه کارمه‌ندبێت
شۆڕش خۆی کارمه‌ندی حکومه‌ته به‌شتێکی زۆر ئاسایی ده‌زانێت ئه‌وه‌ی
ده‌بێته هاوسه‌ری خوێنه‌واریشی نه‌بێت. "من ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خۆشمده‌وێت
بۆم ببێت، واده‌زانم هه‌موو دنیا هی منه، ئه‌گه‌رچی ده‌زانم دوایی خه‌ڵک
پێمده‌ڵێن نه‌خوێنده‌وارێکی هێنا".
محه‌مه‌د سه‌بور پیاوێکی سه‌رو په‌نجا ساڵه پێیوایه بۆ ماڵومنداڵ
واباشتره هاوسه‌ره‌که‌ی هیچ ئه‌رکێکی تری نه‌بێت "من ئێستا شه‌ش مناڵم
هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌م، کارمه‌ندی حکومه‌ت بوایه، چۆن ئه‌و ماڵ و
مناڵانه‌م به‌خێوکردایه، چۆن میوانێک بێته ماڵه‌که‌ت و که‌سێک نه‌بێت
خزمه‌تی بکات".
لێگه‌یشتن پێویسته
شیلاز مه‌حمود کۆمه‌ڵناس پێیوایه هه‌ر هاوسه‌رگیریه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن پێکبهێنرێت "سه‌رکه‌وتوونابێت".
شیلاز ڕۆڵی ئابووری له ژیانی هاوسه‌ریدا به‌که‌م نازانێت، به‌ڵام
پێیوایه "گونجان و خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتنی یه‌کتری و یه‌کتر قبووڵکردن،
پایه‌کانی ڕاگرتنی ژیانی هاوسه‌رین".
شیلاز مه‌حمودی کۆمه‌ڵناس، هه‌ربنامه‌یه‌کی تری له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه
به گرنگ نه‌زانی بۆ به‌رده‌وامی ژیانی هاوسه‌ری "زۆرکه‌سمان بینیووه
هاوسه‌ره‌که‌ی جوان بووه یان کێشه‌ی ئابووریان نه‌بوو، به‌ڵام
سه‌رئه‌نجام په‌یوه‌ندییه‌که‌یان به‌ته‌ڵاق هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه".
له‌کۆتای قسه‌کانیدا ئه‌م کۆمه‌ڵناسه، به ئه‌رکی حکومه‌تی زانی شوێنی
نیشته‌جێبوون و هه‌لی کارکردن بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت "تاکو له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌کی ته‌ندروست بڕیاری ژیانی هاوسه‌رگیری بده‌ن، یان هۆکاره
ئابوورییه‌کان نه‌بێته هۆکاری سه‌ره‌کی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌ری یان
له‌یه‌ک جیابوونه‌وه‌ی ژن و پیاو له‌یه‌کتری".