هه‌ندێک جار خواست‌و چاوه‌ڕوانی‌و به‌ڵێنه شیرینه‌کان
به‌دڕک‌و داڵ ده‌وره‌ده‌درێن‌و ڕۆژگاری تاڵ‌و ناخۆش ڕێگریده‌که‌ن له
به‌دیهێنانی خه‌نه‌کان، به‌وه‌ش مرۆڤه‌کان دووچاری شۆک ده‌بنه‌وه‌و
ئه‌وه‌ی له قۆناغی ده‌ستگیرانیدا پلانیان بۆ کێشاوه له‌گه‌ڵ بادا
ده‌ڕوات.
شاکار سه‌عید، ساڵانێکه ژیانی هاوسه‌رگیریی پێکه‌وه ناوه، باس له‌وه
ده‌کات که "من‌و هاوسه‌ره‌که‌م، به‌ر له‌م ژیانه، خه‌ونی زۆرمان هه‌بوو
که له قۆناغی هاوسه‌رگیریدا به‌دیانبهێنین، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و
خه‌ونانه ته‌نیا له خه‌یاڵدا بوونیان هه‌یه‌و نه‌هاتوونه‌ته‌دی. ئێمه
زۆر حه‌زمان به‌وه ده‌کرد گه‌شت بۆ وڵاتان‌و سه‌ر ده‌ریاکان بکه‌ین،
به‌ڵام ئه‌مه خه‌ونێکی بچووکه‌و نه‌هاتۆته‌دی، هه‌رچه‌نده خه‌ونی
گه‌وره‌مان هاتۆته‌دی، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که من‌و هاوسه‌ره‌که‌م
به‌رده‌وام یه‌کتریمان خۆش‌بووێت، له هه‌موو خۆشی‌و ناخۆشیه‌کادا
پێکه‌وه‌بین‌و هاوکاریی یه‌کتر بین‌و خێزانێکی نموونه‌یی پێکبهێنین."
دواتر به‌پێکه‌نینێکه‌وه ده‌ڵێت: "له‌نێو ژووره‌کانی ماڵه‌که‌ماندا
هه‌ندێک پۆسته‌ری ده‌ریاو سروشتمان هه‌ڵواسیوه، بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی
خه‌ونه به‌دینه‌هاتوه‌کانمان بۆ بکه‌نه‌وه."
هاوکات له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، خاتو شلێر ڕه‌زا، هاوسه‌ری
کاک شکار، پێی راگه‌یاندین که "له‌سه‌رده‌می ده‌ستگیرانیدا خه‌ونی
ڕه‌نگاوڕه‌نگی زۆرمان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ندێکیان هاتوونه‌ته‌دی‌و
هه‌ندێکی دیکه‌شیان به‌هیواین که بێته‌دی. زۆرجار خه‌ونه‌کانی خۆمان
ده‌بێته خه‌ونی منداڵه‌کانمان. بۆ نموونه، به‌ر له‌وه‌ی منداڵ هه‌بێت،
تۆ خه‌ون به‌ژیانی خۆته‌وه ده‌بینیت، به‌ڵام که بوویته دایک‌و باوک،
ئه‌وا خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینی ژیانێکی باش بۆ منداڵه‌کانت
ده‌سته‌به‌ربکه‌یت. خۆشبه‌ختانه خه‌ونه پێویسته‌کانمان هاتوونه‌ته‌دی،
کاتێک له زانکۆ من‌و شاکار ده‌مانخوێند، خه‌ونی ئه‌وه‌مان هه‌بوو
به‌یه‌کتری بگه‌ین‌و ببینه ده‌ستگیرانی یه‌کتری، کاتێکیش گه‌یشتینه
ئه‌و قۆناغه خه‌ونی ئه‌وه‌مان هه‌بوو، هه‌ردووکمان له‌ماڵێکدا بژین‌و
پێکه‌وه بین، دواتریش که ئه‌و خه‌ونه هاته‌دی، خه‌ونی ئه‌وه‌مان
هه‌بوو ببینه خاوه‌نی منداڵ‌و دیسان که ئه‌وه‌ش هاته‌دی، خه‌ونی نوێ
له‌دایکبوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک خه‌ون هه‌ن که ده‌مێننه‌وه،
ئه‌گه‌ر نه‌شیه‌نه‌دی، ئه‌وا هیچ له مه‌سه‌له‌کان ناگۆڕن، به‌ڵام
به‌دیهێنانیشیان ئاسووده‌یی ده‌به‌خشێت. بۆیه پێموایه مرۆڤ به‌رده‌وام
له خه‌ونبینیندایه‌و ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌کانی نابێت."
کامه‌ران جه‌مال باس له‌وه ده‌کات، ئه‌و هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌نیا خه‌ونیان
ئه‌وه بووه که له‌گه‌ڵ یه‌کترناسینیان ژیانی هاوسه‌رگیری پێکه‌وه
بنێن، به‌ڵام به‌دیهاتنی ئه‌و خه‌ونه ماوه‌ی 10ساڵی خایاندوه تاوه‌کو
هاتۆته‌دی‌و خه‌ونێکی دیکه‌شیان ئه‌وه بووه که به‌رده‌وام یه‌کتریان
خۆش‌بووێت، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت: "خۆشبه‌ختانه ئه‌و خه‌ونه جوانه‌شمان
هاتۆته‌دی‌و هه‌ندێک خه‌ونی دیکه‌شمان هه‌ن که به‌ره‌و هاتنه‌دی
ده‌چن. بۆ نموونه، خه‌ونی ئه‌وه‌مان هه‌بوو ببینه خاوه‌نی خانوویه‌کی
بچکۆله، ئه‌ویش خۆشبه‌ختانه له ڕێگه‌ی هاتنه‌دیدایه. دیسان خه‌ونی
گه‌شتکردنمان هه‌بوو، که ئه‌وه‌شمان هێنایه‌دی و چه‌ند گه‌شتێکمان بۆ
ئێران‌و تورکیا‌و لوبنان کرد‌و پێکه‌وه کاتێکی خۆشمان به‌سه‌ربرد.
به‌هیواشم له داهاتوودا خه‌ونه‌کانی دیکه‌مان به‌دیبێن، وه‌ک
خستنه‌وه‌ی منداڵ‌و دروستکردنی خێزانێکی نموونه‌یی‌و پێگه‌یشتنی
نه‌وه‌کانمان."
هاوکات خاتوو نه‌وال ساڵح، هاوسه‌ری کاک کامه‌ران، پێی ڕاگه‌یاندین
"خه‌ونی سه‌ره‌کیی ئێمه ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌مدا
به‌یه‌کبگه‌ین و ژیانی هاوسه‌رگیری پێکه‌وه‌بنێین، بۆیه خۆشبه‌ختانه
ئه‌و خه‌ونه جوانه‌مان هاته‌دی‌و خه‌ونه‌کانی دیکه‌شمان له‌یه‌که‌وه
نزیکه‌و هیوادارم هه‌ر به‌یه‌که‌وه به‌دییانبهێنین، ئه‌گه‌ر منیش له
ژیاندا نه‌مام، ئه‌وا کامه‌ران له‌بری من به‌دییانبهێنێت، چونکه
خۆشییه‌کانی ئه‌و، خۆشییه‌کانی منن‌و ناخۆشییه‌کانی ئه‌ویش،
ناخۆشییه‌کانی منن‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه."
زارا ئه‌رسه‌لان، ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌و خێزانداربووه، ده‌ڵێت: "من‌و
هاوسه‌ره‌که‌م له ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه یه‌کترمان ناسیوه‌و هه‌موو
خه‌ونی ئێمه ئه‌وه‌بوو که به‌یه‌کتری بگه‌ین‌و پێکه‌وه بژین. دیاره
ئه‌و خه‌ونه‌مان به‌گران هاته‌دی، که هاتیشه‌دی زۆری نه‌خایه‌ند
کۆتایی به‌هه‌موو خه‌ونه‌کانی ترمان هێنا، چونکه به‌هۆی کۆمه‌ڵێک
کێشه‌وه نه‌مانتوانی درێژه به‌پێکه‌وه‌ژیان بده‌ین‌و سووربین له‌سه‌ر
به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونانه‌ی وه‌ک مۆته‌که له‌بیرو خه‌یاڵماندا خۆیان
مه‌ڵاسدابوو."
سه‌یران ئیسماعیل باس له‌وه ده‌کات، که به‌ر له‌وه‌ی ژیانی
هاوسه‌رگیریی پێکه‌وه بنێت، خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌که‌یدا بتوانن ببنه خاوه‌نی خێزانێکی نموونه‌یی. دیاره ئه‌و
خه‌نه به‌دیهاتووه، به‌ڵام زۆر خه‌ونی دیکه‌ش هه‌ن که ڕه‌نگه
هاتنه‌دییان گران بێت، چونکه پێویستیان به باری دارایی باش هه‌یه، بۆ
ئه‌وه‌ی بێنه‌دی. بۆنموونه، ببینه خاوه‌نی خانوویه‌ک یان شوقه‌یه‌ک،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکمان هه‌بێت‌و هاتوچۆی پێ بکه‌ین.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره خه‌ونانه پێویستیان به لایه‌نی ماددی هه‌یه‌و
من‌و مێرده‌که‌شم ئه‌وه‌ی ده‌ستمانده‌که‌وێت ته‌نیا به‌شی خۆمان‌و کرێ
خانوو و هاتوچۆکانمان ده‌کات. بۆیه به‌داخه‌وه ئه‌وانه ته‌نیا خه‌ونی
سه‌ره‌کیی ئێمه‌ن‌و کاریان بۆ ده‌که‌ین، به‌ڵکو له داهاتوودا بێنه‌دی.
چرۆ ئه‌نوه‌ر، که له قۆناغی ده‌ستگیرانیدایه‌و هێشتا نه‌چۆته ژیانی
هاوسه‌رییه‌وه، ده‌ڵێت: "خه‌ونه‌کانم زۆرن، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ر
هه‌موویان نه‌یه‌نه‌دی‌و ژیانیش به‌شی ئه‌و هه‌موو خه‌ونانه‌ی من
ناکات. گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌رده‌وام خه‌ون‌و هیوای هه‌بێت، چونکه
ژیان به‌بێ خه‌ون هیچ واتایه‌کی نابێت. دیاره به‌شێک له خه‌ونه‌کان
له ئاستی ماددیدان‌و به‌شێکی دیکه‌شیان ژیانی‌و مه‌عنه‌وین، کامیان بۆ
مرۆڤ گرنگه؟ ئه‌وه که‌تۆته سه‌ر ئه‌و که‌سه خۆی. بۆمن مه‌سه‌له
مه‌عنه‌وییه‌کان زۆر گرنگن‌و هه‌رچی په‌یوه‌ندیشی به‌ئاستی ماددییه‌وه
هه‌یه، ئه‌وا زیاتر په‌یوه‌سته به کات‌و هه‌وڵی مرۆڤه‌کانه‌وه. گرنگ
ئه‌وه‌یه بتوانم دڵی هاوسه‌ره‌که‌م ڕابگرم، ئه‌ویش ڕێزی من بگرێت، ئیتر
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌کان به‌و ئاقاره‌دا که‌وتنه‌وه، ئه‌وا خه‌ونه‌کانی ترم
کاری بۆ ده‌که‌م‌و ئه‌و ده‌مه‌ش ئێمه ده‌بینه دووکه‌س‌و
هه‌وڵه‌کانیشمان زیاترده‌بێت. ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌یادنه‌چێت، هه‌ندێک
خه‌ون هه‌ن کاتین‌و هه‌ندێک خه‌ونی دیکه‌ش هه‌ن هه‌میشه‌ین، به‌پێی
قۆناغی ژیانی مرۆڤیش خه‌ونه‌کان ده‌گۆڕێن."
شاڵاو ڕه‌سوڵ، که باوکی دوو منداڵه‌و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه ژنی
هێناوه، باس له‌وه ده‌کات، که هیچ کام له خه‌ونه‌کانی نه‌هاتۆته‌دی،
ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ئه‌و کچه‌ی خۆشیده‌ویست ببێته
هاوسه‌ری، که‌چی ئه‌و خه‌ونه نه‌هاته‌دی. خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بوو
خوێندنی باڵا ته‌واوبکات، دیسان ئه‌وه‌ش نه‌هاتۆته‌دی. به‌هه‌رحاڵ،
شاڵاو به‌تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت، خه‌ونه‌کانی به‌ره‌و
نه‌مان چوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو منداڵه‌که‌ی جێی به‌شێک له
خه‌ونه‌کانیان بۆ پڕکردۆته‌وه.