ئه‌و ژنه سعودییه ئه‌و نه‌ریته باوه ده‌شکێنێت، که ته‌نیا پیاو
به‌دوای ژن‌دا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌مه له‌کاتێکدا که هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆی له‌و
وڵاته توانای بڕیاردانی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگه‌کانی خۆشیان نییه و دین و
کۆمه‌ڵگه مه‌رجی جلوبه‌رگیان بۆ دیاریده‌کات.
ئه‌و ژنه سعودییه‌که ته‌مه‌نی 55 ساڵه و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت: "به‌دوای
پیاوێکدا ده‌گه‌ڕێم، به‌مانای وشه پیاو بێت"، ئه‌و له‌وه‌سفی خۆیدا
ده‌ڵێت: "ڕاسته ته‌مه‌نم هه‌یه، به‌ڵام دڵێکی ته‌ڕ و گه‌نجانه‌م هه‌یه
و ده‌خوازم ئه‌و پیاوه‌ی بۆی ده‌گه‌ڕێم ده‌بێت به‌مه‌رجه‌کانم ڕازی بێت،
له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ده‌بێت که‌سه‌که له‌به‌ر سه‌روه‌ت و
سامانه‌که‌م منی نه‌وێت، به‌ڵکو خۆمی بووێت".
ژنه سعودیه‌که پێشتر شووی کردووه و چوار منداڵی هه‌یه و وتی:
"له‌به‌رئه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی ترم له‌به‌ر سامانه‌که‌م منی ده‌ویست، بۆیه
بڕیارمدا لێی جیاببمه‌وه"، بۆیه وتی: "ئه‌مجاره پیاوێکم ده‌وێت و
به‌شێوازی میسیار شووی پێده‌که‌م و مه‌رجی تریشم ئه‌وه‌یه که هاوکار و
پشتیوانم بێت له ژیانمدا و ڕاوێژکار و چاودێری کار و پرۆژه
وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانم بێت".