گه‌ڕان به‌دوای وشه‌ی (سێکس) دا یه‌کێکبوو له‌و وشانه‌ی که زۆرترین گه‌ڕانی بۆکراوه له لایه‌ن ئه‌و منداڵانه‌ی که ئه‌نته‌رنێت به‌کار ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌دێت که گه‌ڕان به‌دوای ئه‌م وشه‌یه‌دا پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێناوه له‌دوای وشه‌کانی یوتیوب و گۆگڵ و فه‌یس بوک‌و.
ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ش له‌لایه‌ن ماڵپه‌ری (بی بسی ماگزین)ی تایبه‌ت به بواری منداڵان بڵاو کراوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردیان له‌سه‌ر نزیکه‌ی 14,6 ملیۆن منداڵکردووه له ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵیه‌وه، که 10 مانگی پێچووه، ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌م دیارده‌یه‌شی به شتکی مه‌ترسیدار ناوبردوه.