
ژنێک له شاری ورمێی کوردستانی ئێران، به سکێک 5 منداڵی بوو و سیانیان کوڕ و دووانیان کچن.
ژنێکی ته‌مه‌ن 33 ساڵان له شاری ورمێ له کوردستانی ئێران به‌سکێک پێنج منداڵی بوو که سێیان له کۆرپه‌کان کوڕ و دووانی دیکه‌ش کچن و به‌پێی وته‌ی پزیشک، ته‌ندروستییان باشه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی موته‌هری شاری ورمێ ئاشکرایکرد هه‌ر یه‌ک له کۆرپه‌کان 1 کیلۆ و 700 گرام کێشیان هه‌یه و دایکه‌که‌ش پێشتر دوو سکی کردووه و جگه له‌و پێنج منداڵه کوڕ و کچێکی تریشی هه‌یه.