په‌یوه‌ندییه‌کان نهێنین
ته‌رزه ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له‌گه‌ڵ ڕابه‌ر جه‌بار، ماوه‌ی دوو ساڵه
خۆشه‌ویستی یه‌کترن و له په‌یمانگا یه‌کتریان ناسیوه، له‌ژێر سێبه‌ری
دارێکدا دانیشتبوون باسی دواڕۆژی خۆیان ده‌کرد، ئه‌و کاته‌ی که‌لێیان
نزیکبوومه‌وه، ته‌رزه به‌بێ ئه‌وه‌ی بهێڵێ ڕووخساری ببینرێ ، وتی:
"زۆرجار له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌مدا دێینه‌ناو پارکه‌کان و کاتێکی خۆش
به‌سه‌ر ده‌به‌ین".
ته‌رزه به‌داخ بوو له‌وه‌ی که خه‌ڵکی به هه‌ڵه لێیان ده‌ڕوانێت و
زۆرجار توانجیان لێده‌ده‌ن"، بۆیه وتی: "خه‌ڵکی به هه‌ڵه لێمان
تێده‌گه‌ن، واده‌زانن ئێمه‌ش له‌وجۆره خۆشه‌ویستانه‌ین که نازانن چۆن
ڕێزی خۆیان و ده‌وروپشتیان بگرن".
دایک و باوکی ته‌رزه به په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕابه‌ردا
نازانن، چونکه هه‌روه‌ک ته‌رزه خۆی وتی: "خوێندکاری په‌یمانگایه و
کاتێکی زۆری هه‌یه بۆ چوونه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌یدا".
ڕابه‌ر خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌رزه، وتی: "ئێمه بۆ به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆش
دێینه‌ئێره و ئازادی که‌سیش پێشێل ناکه‌ین، تائێستاش هیچ جۆره کارێکی
ناشرینمان نه‌کردووه، به‌ڵام خه‌ڵکی ئازاده له‌وه‌ی چۆن بڕیارده‌دات و
به چ جۆرێک ده‌ڕواننه که‌سانی تر".
یادگاریی به‌جێدێڵن
شادان ته‌مه‌ن 20 ساڵ، کچێکی شۆخوشه‌نگی باڵا به‌رزبوو، ده‌سته‌کانی
ئاوێته‌ی ده‌ستی کامه‌ران واحید کردبوو، ئه‌وان ماوه‌ی هه‌شت مانگ ده‌بێت
خۆشه‌ویستی یه‌کترن، ئه‌و کاته‌ی شادان ڕووی له دووکانی پۆشاکه‌که‌ی
کامه‌ران کرد، له‌یه‌که‌م تێڕوانیندا نیگاکانیان گۆڕیه‌وه و له‌وکاته‌وه
بوونه‌ته خۆشه‌ویستی یه‌کتر، کامه‌ران وتی: "له‌گه‌ڵ خۆشویسته‌که‌مدا
زیاتر ئه‌و ڕۆژانه دێینه‌ئێره که ده‌وامی ڕه‌سمی بێت له دائیره‌کاندا،
چونکه خه‌ڵکی سه‌رقاڵی ده‌وامن و ڕوو له پارکه‌کان ناکه‌ن، ئێمه‌ش
ده‌توانین به سه‌ربه‌ستی و دوور له چاوی خه‌ڵکی دابنیشین و گفتوگۆ
بکه‌ین".
شادان له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره کاتی زۆری نییه بۆ هاتنه
ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌یدا، هه‌روه‌ک خۆی وتی: "من
فه‌رمانبه‌رم ته‌نها دوای ده‌وام ده‌توانم بێم بۆ ئێره و له‌گه‌ڵ
کامه‌راندا کاتێکی خۆش به‌سه‌ربه‌رین، زۆرجار وێنه‌ش ده‌گرین و له‌قه‌دی
ئه‌و داره‌ی له‌ژێریدا ده‌ده‌نیشین پیتی یه‌که‌می ناوه‌کانمان
هه‌ڵده‌کۆڵین، وه‌ک یادگارییه‌کی نێوانمان سه‌یری ده‌که‌ین".
عاشقان سنوور ده‌به‌زێنن
کاروان خدر، خوێنکارێکی تربوو وتی: "پێویسته سنوور بۆ شته‌کان دابنێین
بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌توانێت مافی که‌سی تر بخوات، به بڕوای من
واباشتره سنوورێکیش بۆ عاشقان دابنرێت تاکو نه‌توانن بێنه خاکی
خوێنکارانه‌وه"، وتیشی: "زۆرجار که پێیان ده‌ڵێین بچنه شوێنێکی
تره‌وه دابنیشن لێمان توڕه‌ده‌بن و ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی به‌ئێوه‌وه نییه".
کۆمه‌ڵگا قبوڵی ناکات
شاخه‌وان و سمبوڵ، ماوه‌ی شه‌ش مانگه ژیانی هاوسه‌رێتیان پێکهێناوه و
به‌ده‌م پیاسه‌کردنه‌وه له‌پارکێکدا باسی ژیانی خۆیان ده‌کرد.
له‌مباره‌یه‌وه شاخه‌وان وتی: "هه‌ر کوڕ و کچێک بێته پارک و شوێنه
گشتییه‌کانه‌وه خه‌ڵکی وه‌ک دوو خۆشه‌ویست لێیان ده‌ڕوانن، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر خوشک و براشبن یان هاوڕێی یه‌کتربن، چونکه ئه‌وه‌نده شتی خراپ
و نه‌خوازراو ده‌بینی له‌مجۆره شوێنانه‌دا وات لێدێت هه‌موو که‌سێک وه‌ک
یه‌ک سه‌یربکه‌یت".
سومبوڵی هاوسه‌ری شاخه‌وان، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌باش نه‌زانی و وتی:
"زۆرم به‌لاوه سه‌یره چۆن دایک و باوکی ئه‌و کچانه ئاگاداریان نین که
بۆ کوێ ده‌چن و کچه‌کانیان له‌گه‌ڵ کێ ده‌چنه‌ده‌ره‌وه" .
وتیشی: "له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو کوڕ و کچێک، به‌ڵام جوان نییه بۆ
که‌سایه‌تی هیچ لایه‌کیان که به به‌رچاوی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه‌وه کاری
ناشرین بکه‌ن وه‌ک، یه‌کتر له‌ئامێزگرتن و ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی
یه‌کتر و چه‌نده‌ها شتی تریش، چونکه له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م
دووکه‌سه له‌یه‌ک جیابوونه‌وه ئه‌وا کچان خۆیان زه‌ره‌رده‌که‌ن نه‌ک
کوڕان".
له که‌س ناپرسنه‌وه
عوسمان عه‌بدول، لێپرسراوی چاودێره‌کانی پارکی ئازادی، وتی: "ئێمه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک بۆمان نییه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ کچان و کوڕانی ناو پارکدا
بکه‌ین، چونکه ئه‌وان به ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ کوڕاندا دێنه
ئێره".
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕوویدا کاری ده‌ست درێژی سێکسی لێکه‌وته‌وه، ئه‌وکاته
ئێمه ده‌توانین ته‌نها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کیان پێ پڕبکه‌ینه‌وه و
که‌سوکاریان ئاگاداربکه‌ینه‌وه، بۆمان نییه هیچیان ده‌ستگیربکه‌ین".
به‌وته‌ی خۆی "ئه‌مه ئازادی تاکه که‌سییه، بۆیه که‌س ناتوانێت ڕێگری
له دانیشتنیان بگرێت و مافی ئه‌وه‌یان نه‌بێت بێنه ئه‌و شوێنه
گشتییه‌وه".
نووسینگه‌ی هاوسه‌ری
ڕاوێژکارێکی خێزانی ئه‌مه‌ی به دیارده له‌قه‌ڵمدا و وتی: "جگه‌له‌وه‌ی
که ژیان بێ خۆشه‌ویستی ناچێته سه‌ر، به‌ڵام هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌کیش
له‌نێوان کوڕان و کچاندا به‌مه‌ستی هاوسه‌رگیری نییه".
عادل مه‌لاساڵح، ڕاوێژکاری خێزانی ڕوونی کرده‌وه "ئه‌و کوڕ و کچانه‌ی که
به‌ناوی خۆشه‌ویستیه‌وه ڕوو له پارک و شوێنه گشتییه‌کان ده‌که‌ن،
باشتروایه ڕوو له‌و نووسینگانه بکه‌ن که ته‌رخانکراون بۆ هاوسه‌رگیری و
هه‌رله‌وێش ده‌توانن ده‌رباره‌ی ژیانی دواڕۆژی خۆیان قسه بکه‌ن، نه‌ک
بچنه ناو پارک و شوێنه گشتییه‌کانه‌وه، چونکه له‌م کاته‌دا
خوێندکارێکی زۆر بۆ سه‌عیکردن ڕوو له‌وشوێنانه ده‌کات". وتیشی: "بۆ
ڕفتاره‌کانیان سه‌رنجی خه‌ڵکی و خوێندکارانیش به‌لای خۆیاندا ڕاده‌کێشن،
به‌تایبه‌ت ئه‌و خوێندکارانه‌ی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدان"