
سایتی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بشداربوویه‌کی زۆری هه‌یه و ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ژماره‌ی به‌شداربووانی ئه‌م سایته به 400 ملیۆن که‌س داده‌نێن، که له هه‌موو ساتێکدا ئه‌م ژماره‌یه له زیادبووندایه، به‌هۆی ئاسانی به‌کارهێنانی وایکردووه هه‌موو چین و توێژه‌کان به‌تایبه‌ت گه‌نجان له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه.
فه‌یسبووک
ئه‌م سایته له ڕێگایه‌وه به‌شداربووه‌کانی ده‌توانن، وێنه و ئه‌لبوومی
خۆیان یان وێنه‌ی ڤیدۆیی دابنێن، هاوڕێی که‌سه‌که و به‌شداربووانی تر
ده‌توانن وێنه‌کان ببینن و کۆمێنتی له‌باره‌وه بنووسن.
هه‌ر له‌ڕێگای ئه‌م سایته‌وه به‌شداربووان ده‌توانن، له‌یه‌ک کاتدا، چات
له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێکدا بکه‌ن. ئه‌مه جگه له‌و یاریانه‌ی که له‌م
سایته‌دا دانراون بۆ کات به‌سه‌ربردن.
ئه‌م سایته له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، به‌شداربووی هه‌یه و له
کوردستانیشدا، به‌شداربووه‌کانی ڕۆژانه له زیادبووندایه، کارئاسانی
ئه‌م سایته بۆ دۆزینه‌وه و بوون به هاوڕێی که‌سه‌کان وایکردووه
تاڕاده‌ی ئاڵوده‌بوون گه‌نجان وابه‌سته‌ی خۆی بکات.
هاوڕێیانی فه‌یسبووک
لارا ته‌مه‌ن (31) ساڵ، پێیوایه ئه‌م سایته توانیوێتی په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گه‌رم و گوڕکات "هاوڕێم هه‌یه، پێنج ساڵه نه‌م
بینیووه و هه‌ر نه‌شم زانیووه ئێستا له کوێیه، فه‌یسبووک توانی جارێکی
تر به‌یه‌کترمان شادبکاته‌وه".
سیروان ته‌مه‌نی (27) ساڵ وتی: "به‌شێک له هاوڕێیانم ئێستا له
هه‌نده‌رانن، ئاسان نه‌بوو به‌رده‌وام هه‌واڵی ئه‌وان بزانیت، به‌ڵام له‌م
سایته‌وه زۆریانم بینیه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانمان توندوتۆڵ کردۆته‌وه".
به‌ڵام کاوان ته‌مه‌نی (21) ساڵ، ئه‌م له ڕێگه‌ی ئه‌م سایته‌وه هاوڕێی
زۆری ناسیووه و توانیوێتی به‌شێک له‌وانه له نزیکه‌وه ببینێت "به‌هۆی
فه‌یسبووکه‌وه، ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هاوڕێم هه‌یه، له‌م
وه‌رزه‌دا که خه‌ڵکی له هه‌نده‌ران دێنه‌وه، توانیوومه بیانبینم له
نزیکه‌وه دیاریشیان بۆ هێناوم".
کچانی فه‌یسبووک
یه‌کێک له کێشه‌ی ئه‌و کچانه‌ی هاوڕێی که‌سانی تر قبووڵ ده‌که‌ن،
له‌وکاته‌ی که دێنه‌خه‌ت زۆرترین هاوڕێی کوڕ ده‌یانه‌وێت قسه‌ی له‌گه‌ڵدا
بکه‌ن، نازه ساڵه‌ح ته‌مه‌ن (28) ساڵ وتی: "هه‌ر ئه‌وه‌نده ئۆنلاین
ده‌بێت، به‌جارێک ده‌که‌س ده‌ڵێت چۆنیت، ئیتر نازانیت وه‌ڵامی کێیان
بده‌یته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه ڕۆژانه چه‌ندین که‌سی تر داوای هاوڕێتیت
لێ ده‌که‌ن". وتیشی: "به‌ڕاستی بێزاربووم له فه‌یسبووک چونکه ناهێڵن
له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌ک یان خزمێکدا دوو قسه بکه‌ین".
نازه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی زۆربه‌ی کچان وێنه‌ی خۆیان دانانێن وتی:
"وێنه‌ی چی دابنێم، ئه‌وکچانه‌ی وێنه‌یان دانه‌وه ڕۆژانه کوڕان کۆمێنێتی
له‌سه‌ر ده‌نووسن و هه‌ندێ له کۆمێنته‌کان قسه‌ی زۆر نه‌شیاوی تێدایه،
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی کوڕ هه‌یه ئه‌و وێنانه له‌لای خۆی سه‌یڤ ده‌کات و
لاوانه‌شه کاری نه‌شیاوی پێوه بکات".
خۆشه‌ویستییه‌کی بێ هه‌ست و سۆز
لاوکۆ ته‌مه‌ن (24) ساڵ وه‌ک خۆی ده‌ڵێت زۆرترین هاوڕێی کچی هه‌یه و
پێیوایه "فه‌یسبووک خزمه‌تێکی زۆری به گه‌نجان کردووه، له‌م کۆمه‌ڵگا
داخراوه‌دا ئه‌گه‌ر ته‌کنۆلۆژیانه‌بووایه، ئێمه‌ی گه‌نج چیمان بکردایه
بۆ ئه‌وه‌ی کچێک بناسین یان هاورێتیان بکه‌ین".
له‌نجه ته‌مه‌ن (20) ساڵ فه‌یسبووک به‌ڕێگای ئاسان ده‌زانێت بۆ
دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێ "به‌ئاسانی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ته‌وێت ده‌توانیت ببیت به
هاوڕێی، ئه‌و کوڕانه‌ی داوای هاوڕێیه‌تی ده‌که‌ن یه‌کسه‌ر سه‌یری
پرۆفایله‌که‌یان ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر به‌دڵم نه‌بێت ڕه‌فزی ده‌که‌م".
له‌نجه ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه له ئێستادا چه‌ندین هاوڕێی کوڕی هه‌یه
"هاوڕێ کوڕه‌کانم زۆرن، به‌ڵام به زۆری له‌گه‌ڵ چواریاندا قسه ده‌که‌م،
ئه‌ویش یان له یاهوو یان له مه‌کتوب، چونکه فه‌یسبووک به‌که‌ڵکی ئه‌و
کاره نایه‌ت".
لاوکۆ له ڕێگای ئه‌م سایته‌وه توانیوێتی چه‌ند کچێک وه‌ک خۆشه‌ویست و
هاوڕێ بناسێت "خۆشه‌ویستی له ڕیگای فه‌یسبووه‌که‌وه ئاسانه، به‌ڵام
کچه‌که و کوڕه‌که‌ش ده‌زانن، ڕاستگۆیی و هه‌ست و سۆزی تێدا نییه،
خۆشه‌ویستییه‌کی سارد و سڕه"، به‌ڵام ساماڵ و ساوین له‌ڕێگه‌ی
فه‌یسبووکه‌وه یه‌کتریان ناسیه‌وه ئێستا ده‌زگیرانی یه‌کترن، ساماڵ وتی:
"گرنگ ئه‌وه نییه له کوێ که‌سه‌که ده‌بینێت و چۆن ده‌ی ناسیت، به‌ڵکو
گرنگ ئه‌وه‌یه تا چه‌ند ڕاستگۆن له‌گه‌ڵ یه‌کتری و په‌یوه‌ندیه‌که
ته‌نها بۆکات به‌سه‌ربردن نییه".
کچان ده‌بنه قوربانی
شیروان عومه‌ر فه‌تحوڵڵا، توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی پێیوایه مه‌ترسی ئه‌م
سایتانه له‌سه‌ر گه‌نجان زۆره، چونکه "فێری درۆکردن و فریودانیان"
ده‌کات.
وتیشی: "زۆرجار کچان ده‌بنه قوربانی قسه‌کانی کوڕان، سه‌ره‌تا به قسه‌ی
خۆش و باسکردنی شتی ڕۆمانسی ده‌ستپێده‌که‌ن و دواتر به‌قۆڵ بڕینی کچان
کۆتایی دێت".
ئه‌م توێژه‌ره ده‌روونییه داوای له کچان کرد به‌قسه‌ی نێو سایته‌کان
هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، چونکه "به‌شێک له‌و کوڕانه، ژن و ماڵ و منداڵیان
هه‌یه و یان له خۆشه‌ویستێک زیاتریان هه‌یه، بۆیه نابێت پشت به
به‌ڵێن و قسه‌کانی کوڕه‌کان ببه‌ستن، تاکو تووشی ده‌یان کێشه‌ی ده‌روونی و
کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بن