ئێستا هه‌ستی پێئه‌که‌ین به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیاوه
په‌یدابوونی مۆبایل و ئینته‌رنێتیش هۆکارێکه بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ناردنی
نامه‌ی خۆشه‌ویستی، کچان و کوڕانی عاشق له‌ڕابردوودا نامه‌ی کاغه‌زیان
گۆریووه‌ته‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ دوان.
زانا ئه‌حمه‌د کوڕێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵه مامۆستای یه‌کێک له
خوێندنگاکانی شاری که‌رکوکه، زانا ده‌ستی کرد به‌پێکه‌نین وتی:
"به‌ڕاستی ڕۆژانێکی خۆش‌بوو ئای! له گه‌نجی من کاتێک من خۆشه‌ویستیم
ئه‌کرد ته‌مه‌نم 20 ساڵ بوو له په‌یمانگابووم کچێکم خۆشه‌ویست و ڕۆژانه
نامه‌مان ئه‌گۆڕییه‌وه تا بووین به هاوسه‌ری یه‌کتریش ئه‌و نامانه‌ی
له‌سه‌ر کاغه‌ز ئه‌مان نووسی هه‌موو پیاهه‌ڵدان و درۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگی
دڵداری بوون، هه‌مووی به قوربانتبم بوو.
ئه‌و نامانه‌ی لای خۆشه‌یسته‌که‌مه‌وه بۆم ئه‌هات. بۆنی لێدرابوو منیش
له نامه‌کانما وێنه‌ی گوڵ و دڵم لێئه‌نووسی ئه‌م ڕازانده‌وه، ئای
ڕازاله‌تم ئه‌بینی تا نامه‌یه‌کم ئه‌نارد ئه‌بووایه نامه‌که بکه‌مه
ناو به‌رگی ده‌فته‌رکه‌م به‌جێم ئه‌هێشت دوای من ئه‌و ده‌چوو هه‌ڵی
ده‌گرته‌وه و پاشان نامه‌ی خۆی ئه‌خسته هه‌مانشوێن به‌مشێوه‌یه
دڵداریمان ئه‌کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ئێستاش نامه‌کانم ماوه
به‌ڕاستی یادگاری جوانن له‌ناویان نابه‌م. ئێستا گۆڕاوه ئه‌توانی
له‌ماوه‌ی کاتژمێرێکدا چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی
به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ته‌وه‌ی بکه‌یت نامه‌ش بگۆڕیته‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌س
بزانێ یاخود بیی بینێ". زانا وتیشی: "به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رده‌می
ئێمه ئه‌م شتانه نه‌بوو".
شیرین کاکه ژنێکی ته‌مه‌ن 31 ساڵه هاوسه‌ری ژیانی پێکهێناوه، شیرین
که‌میک وه‌ستا له قسه‌کانی ڕاما ئاخێکی قوڵی هه‌ڵکیشا وتی: "بیرمه
جارێک به هۆی نامه‌وه له‌خه‌ت گیرام ئاشکرابووم، که خۆشه‌ویستم هه‌یه
لێدانێکی باشم خوارد، ئاشکرابوونه‌که‌م ئاسان بوو، چونکه ئه‌بووایه
چاوه‌ڕێکه‌م تا شه‌و دادێ پاشان شوێنێکمان دیاری ئه‌کرد له‌وشوێنه
خۆشه‌ویسته‌که‌م نامه‌ی بۆ هه‌ڵئه‌دام، منیش دوای ئه‌و هه‌ڵم
ئه‌گرته‌وه، ڕۆژێک خه‌ریکبووم بچم نامه‌که‌ی بۆم هاتبوو هه‌ڵیگرمه‌وه،
دایکم بینیمی وه‌ک باسم کرد لێدانێکی موحته‌رمم خوارد"، شرین له
درێژه‌ی قسه‌کانی باسی جۆری نامه‌کانی بۆ کردین و وتی: "ئه‌و
نامانه‌ی من ئه‌منووسی وێنه‌ی گوڵ و مۆم و چاوم لێ ئه‌کێشا، به‌ڵام
خۆشه‌ویسته‌که‌م وێنه‌ی دوو دڵ و تیرێکی ئه‌کیشا و له‌سه‌ری هه‌ردوو
تیرکه وشه‌ی یه‌که‌می خۆم و خۆی دائه‌نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من خه‌فه‌تی
بۆ ئه‌خۆم نه‌م ئه‌توانی نامه‌کانی خۆشه‌ویسته‌که‌م هه‌ڵگرم که زۆر
پیرۆزبوون لام که ئه‌مخوێنده‌وه یه‌کسه‌ر ئه‌مدڕاند ئه‌م ژنه
له‌کۆتایی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئیستا ئاسانکاری زۆره له
ڕیگه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی ته‌کنه‌لۆژیاوه ئه‌توانی زۆرترین
گفتووگۆ بکه‌یت جاران ئێمه نه‌مان ئه‌توانی خۆشه‌ویسته‌کانمان ببینین
ناچار نامه‌مان ئه‌گۆڕییه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه مۆبایل کۆتایی
به‌سه‌رده‌می نامه‌ی کاغه‌ز هێنا".
کازم ڕه‌فیق پیاوێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵه زه‌رفێکی هێنا پڕبوون له
یادگاری گه‌نجی خۆی چه‌ندین نامه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ناو ئه‌و زه‌رفه
به‌دی ئه‌کرا ئه‌مه جگه له دیاری و گولێ سروشتی و ده‌ستکردیش که
له‌ناو ئه‌م زه‌رفه‌دابوون ڕووخساری کازم ماندوێتی زۆری پێوه‌دیاربوو
هه‌ست به‌بوونی بۆشایی ئه‌کرا له‌ژیانیدا به‌ئاسانی هه‌ست به‌م
حاڵه‌ته‌ی ئه‌کرا که به‌مشێوه‌یه بینیم زۆر حه‌زم کرد چیرۆکی خۆیم بۆ
باس‌بکات کاتێک چۆن به‌هۆی نامه‌یه‌کی کاغه‌زه‌وه خۆشه‌ویسته‌که‌ی
به‌زۆر به‌شوو ئه‌ده‌ن.
کازم به‌په‌رێشانیه‌وه ده‌ستی کرد به‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌ی و وتی:
"من کاتێ دڵداریم ئه‌کرد خوێنده‌واریم نه‌بوو زۆر حه‌زم ئه‌کرد ئه‌وه‌ی
له‌دڵمایه بۆی بنووسم، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌خوێنده‌واریه‌وه
نه‌م ئه‌توانی خۆم نامه‌که‌ی بۆ بنووسم ، هاوڕێکم هه‌بوو ئه‌و
خوێنده‌واربوو با‌نگم ئه‌کرد نامه‌ی بۆ ئه‌نووسیم کچێکی بچووکیش هه‌بوو
له گه‌ڕه‌که‌که‌مان ئه‌مدابه‌و و بۆمببات بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌م کاتێ
نامه‌شم بۆ ئه‌هات هه‌ر ئه‌و ده‌ی خوێنده‌وه بۆم تا ڕۆژێک نامه‌یه‌کی
من لای خۆشه‌ویسته‌که‌م بوو له حه‌مام له‌بیری چووبوو ئیدی
ئاشکرابووین ، هه‌رچه‌نده چوومه خوازبێنی نه‌یان دا به‌من به زۆر داین
به‌یه‌کێکی تر ، ئه‌وه‌ی لای من ماوه نامه یادگارییه کانیه‌تی. که
هه‌رگیز ناتوانم له‌ناویان ببه‌م.
ئه‌م کوڕه وتیشی: "ڕاسته ژیان گۆڕاوه، به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌می مۆبایل
و ئینته‌رنێت و فه‌یسبووکه، به‌ڵام بۆمن هه‌مان شته، چونکه ناتوانم
بخوێنمه‌وه".
نه‌جات ڕه‌ئوف کوڕێکی ته‌مه‌ن 21 ساڵه و خوێندکاری زانکۆیه له‌گه‌ڵ
هاوڕێکانی دانیشتبوو له مناقه‌شه‌یه‌کی گه‌رمدابوون بابه‌ته‌که‌م
پێیانبڕی و نه‌جات پاش که‌مێک گوێگرتن ڕاشکاوانه وتی: "هه‌رچه‌نده
نامه‌ی دڵداریم نه‌نووسیوه، به‌ڵام به‌ڕای من هاتنی مۆبایل کۆتایی
به نامه‌ی دڵداری هێنا"، وتیشی: "من خۆشه‌ویستم هه‌یه، به‌ڵام حه‌زم
له ناردنی نامه ناردن نییه ئه‌وه کیشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نێوان من و
خۆشه‌ویسته‌که‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ڵامی مه‌سجه‌کانی ناده‌مه‌وه
توڕه ئه‌بێ لێم. جاران له‌گه‌ڵ کوڕان و کچانی هاوپۆلمان له بۆنه‌کاندا
کارتی پیرۆزبایمان ئه‌گۆریه‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه
پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م هاوڕێکانت بکه‌ی، من حه‌زم ئه‌کرد ئێستاش له
بۆنه‌کاندا له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم کارتی پیرۆزبایی یاخود نامه بگۆڕینه‌وه،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده‌یه نه‌ما". ئه‌م کوڕه پیوایه "مۆبایل
جگه‌له‌وه‌ی پیوه‌ندییه‌کان به‌هێز ده‌کات له‌هه‌مانکاتیشدا هۆکارێکه بۆ
بۆ نه‌هێشتنی نامه‌ی دڵداری".