که‌ناڵی ” وافی تی ڤی ” ی ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه که ( فلورانس
والنر ) که له‌مانگی ئابی داهاتوودا ته‌مه‌نی ده‌بێته ” 106 “ساڵ
توانیی له‌زانکۆی ” پۆرتسماوس ” و له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی ” فێرجینیا
بیتشز بیس سکولوم فیلاج ” دا وه‌ربگیرێت, که هه‌میشه کاری ئه‌وه‌یه
خه‌ونه‌کانی دانیشتوانی ” فێرجینیا ” بهێنێته دی, هه‌روه‌ک خه‌ونی
پیره ژنه به‌ته‌مه‌نه‌یان هێنایه دی .
له‌و باره‌یه‌شه‌وه و به‌پێی ڕۆژنامه‌ی – الانـبا ْ – والنر ووتی ”
زۆر خۆشه , زۆر خۆشه له‌و ئاخیری عومره‌دا ئاواتی سه‌رده‌مانی
گه‌نجێتیم هاته دی, و له‌لای خۆشیه‌وه – بیلی غریر – ی سه‌رۆکی
زانکۆکه پێشوازیی گه‌رمی ئه‌و قوتابیه نوێیه‌ی کرد و به‌خێرهاتنی
کرد و ووتی : هیوادارم که‌کارێک بکه‌ین تۆ خۆشحاڵ ببیت و له‌لامان پشوو
بده‌یت و له‌گه‌ڵ قوتابیه‌کانی تردا خۆت بگونجێنیت و یاده‌وه‌رییه‌کانی
خۆتیان بۆ بگێڕیته‌وه .