بو ئه‌و خوشکه به‌ڕێزانه‌ی که حه‌ز به له‌فه‌ی فلافل ده‌که‌ن ده‌توانن به‌م جۆره ئاماده‌ی بکه‌ن
پێویستی یه‌کانی:-
نۆک, ته‌ڕه‌پیاز، سیر، ته‌ماته، خه‌یار، بیبه‌ر، خه‌س یا کاهوو، نان یان سه‌مون، خۆێ، به‌هاراتی فه‌لافل، سۆده.
دروست کردنی فه‌لافل:
دیاره ئێمه لێره‌دا ئاماژه بۆ ڕێژه‌یه‌کی زۆر ئه‌که‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوشکێک ویستی که‌م دروست بکات ده‌توانیت قیاسه‌کان یه‌ک به یه‌ک که‌م بکاته‌وه.
ئاماده‌کردنی:
یه‌ک پارچه‌ی بچوک ته‌ڕه‌پیاز و 3 دانه سیر ده‌که‌ینه دۆلکه‌ی مه‌کینه‌ی
شه‌ربه‌ته‌وه وه نیوه‌ی ئه‌که‌ین له ئاو, پاشان ئه‌یکه‌ین به شه‌ربه‌ت
و ده‌یکه‌ین به‌سه‌ر نۆکه‌که‌دا.
پاشان که‌وچکێکی چێشت له هه‌ریه‌ک له خۆێ وه سۆده وه به‌هاراتی فه‌لافلی تێ ده‌که‌ین.
پاشان به ده‌ست جوان ده‌یشێلین تا هه‌مووی تێکه‌ڵ ده‌بن، نابێت
ئه‌وه‌نده شل بێت که به ئاسانی نه‌کرێته ڕۆنه‌که‌وه وه ئه‌وه‌نده‌ش
توند بێت که به زه‌حمه‌ت بیشێلین.
پاشان تاوه‌یه‌ک ڕۆنی بۆ ده‌قرچێنین وه به که‌وچکی تایبه‌ت به فلافل
دروست کردن، به‌ش به‌شی خڕ فه‌لافله‌که ده‌که‌ینه ڕۆنه‌وه تا هه‌مووی
سور ده‌که‌یته‌وه.
که‌ره‌سته‌ی زه‌ڵاته‌ی له‌فه‌ی فلافل:
ته‌ماته و پیاز و خه‌یار و خه‌س یان کاهوو بیبه‌ر قاژ قاژی باریک ده‌که‌ین وه به‌پێ ی حه‌زی خۆمان ده‌یکه‌ینه له‌فه‌که‌وه.
نانێک یا سه‌مونیکی گه‌وره دێنین, به‌پێی ئاره‌زوو (3 - 4 - 5) فه‌لافلی
تێده‌که‌ین پاشان له که‌ره‌سه‌ی زه‌ڵاته‌که به‌پێی حه‌ز تێی ده‌که‌ین,
وه نانه‌که وه‌کو پارو لوول ده‌که‌ین یان ئه‌گه‌ر سه‌مونمان به‌کار هێنا
ده‌می سه‌مونه‌که قه‌پات ده‌که‌ین.
بۆ ئه‌و خوشکه‌ی که وه‌ره‌قه‌ی ئه‌له‌منیۆم یان وه‌ره‌قه‌ی سپی هه‌یه
ده‌توانیت به درێژی له‌فه‌که تێوه‌ی بپێچێت تا له‌کاتی خواردندا ڕۆناو
یان ئاوی زه‌ڵاته‌ی له‌فه‌که نه‌یه‌ته خواره‌وه به ده‌ستی دا وه
له‌فه‌که که‌مێک دره‌نگ تر سارد ئه‌بێته‌وه, هه‌روه‌ها بۆ خوشکێک که
میکرۆی هه‌یه له ماڵه‌وه ده‌توانیت پێش ئه‌وی سه‌مون یان نانه‌که بکات
به له‌فه بیکاته میکرۆوه تا گه‌رم ببێته‌وه پاشان بیکات به له‌فه
به‌م جۆره خۆشتر ده‌بێت.
1 کیلۆ نۆک بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات ده‌که‌ینه ئاوه‌وه, پاشان ده‌ری دێنین
له ئاوه‌که وه له مه‌کینه‌ی قیمه ده‌ده‌ین, ئه‌گه‌ر دووجار لێ ی
بده‌یت ئه‌وا فلافله‌که جوانتر و نه‌رم تر ده‌بێت.