به‌پێی ڕاپۆرتێکی نێوده‌وڵه‌تی، ژنانی چین له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ژنه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان دێن و له کۆی (20) ژنی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندی
جیهان، (11)یان چینین.
دامه‌زراوه‌ی "هیورون" له ڕاپۆرته‌که‌یدا (3)
ژنه بزنسمانی چینی له سه‌ره‌وه‌ی لیستی ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان
ڕیزبه‌ندکردووه، که ئه‌وانیش بریتین له (جانگ یین) سه‌رۆکی کۆمپانیای
"ناین دراگۆز بیبر" بۆ پیشه‌سازی کاغه‌ز، که کۆی سه‌رمایه‌که‌ی (5.6)
ملیار دۆلاره. دوای ئه‌ویش "وو یاجون" سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی "لۆنگفور
بروبرتی" دێت به سه‌رمایه‌ی (4.1) ملیار دۆلار، له پله‌ی سێیه‌میش "چین
لیهوا" سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی "فوهوا ئینته‌رناشیوناڵ" دێت به سه‌رمایه‌ی
(4) ملیار دۆلار.
هه‌ر له‌و لیسته‌دا ناوی چه‌ندین ملیاردێری ژن له
وڵاتانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا هاتووه، له‌وانه "ئۆپێرا وێنڤری" که
به‌ناوبانگترین پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌یه له ئه‌مریکا و سه‌رمایه‌که‌ی
ده‌گاته (2.3) ملیار دۆلار.
هاوکات دامه‌زراوه‌ی "هیورون" له
توێژینه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به هۆکاری زۆربوونی ژماره‌ی ژنه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی چین، ده‌ریخستووه که نزیکه‌ی (76%)ی ژنان له‌و
وڵاته له هه‌وڵی بێوچاندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله و پۆستی باڵا له
دامه‌زراوه و کۆمپانیاکان، له به‌رامبه‌ردا ته‌نها (52%)ی ژنان له
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و له ڕێژه‌یه‌ش که‌متر له ئه‌وروپا
خواستی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی باڵایان هه‌یه.
توێژینه‌وه‌که ئه‌وه‌شی
ده‌رخستووه که زۆربه‌ی ژنه بزنسمانه‌کانی وڵاتی چین له هه‌فته‌یه‌کدا
(71) سه‌عات کاری به‌رده‌وام ده‌که‌ن