له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێک ده‌توانی خۆت ڕابگری، جگه‌له‌چاکه. (رۆسۆ)
* خوێندنی دوێنێ تۆوێکه به‌یانی به‌رهه‌مه‌که‌ی دروێنه ده‌که‌یت. (سامۆیل ئادامز)
* عاقڵ ئه‌وه‌ی که‌ده‌یزانێت نایڵێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ده‌یڵێت ده‌یزانێت. (ئه‌رستۆ)
* هه‌موو شتێک که‌زیاد ده‌بێت ڕیسواو هه‌رزان ده‌بێت، مه‌گه‌ر زانست که‌هه‌رچه‌ند زیاد بێت خۆشه‌ویستتر ده‌بێت. (په‌ندێکی چینی)
* ئه‌ده‌ب ته‌نیا قسه‌و هه‌ڵسووکه‌وتی میهره‌بانانه‌یه. (ڤۆڵتێر)
* ڕێگای دزه‌کردنه ناودڵی خه‌ڵک ئاگادار بوونه له‌ئاره‌زووه‌کانیان. (دیل کارنگی)
* به‌ڕاستی پیرانی گه‌نج‌و گه‌نجانی پیر له‌م دنیایه‌دا زۆرن. (سمایلز)
* هه‌موو شتێکم قه‌رزداری برسێتی‌و ئازاره‌کانی سه‌رده‌می گه‌نجیمه. (ناپلیۆن)
* که‌سێک که‌بیر له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بکاته‌وه برینه‌کانی خۆی ده‌کولێنێته‌وه. (باکرن)
* قه‌ت بۆکارێک که‌ته‌واو نه‌بووه پاره مه‌ده. (جه‌کسۆن براون)
* به‌خته‌وه‌ر ئه‌وکه‌سه‌یه که‌له‌هه‌مبه‌ر گرفته‌کانی ژیان پێبکه‌نێت. (شکسپیر)
* ئه‌وخواردنه‌ی که‌خه‌ڵک به‌ته‌ندرووستی ده‌هێڵێته‌وه ئه‌وه‌نییه
که‌ده‌یخۆن، به‌ڵکو ئه‌وخواردنه‌یه که‌باش هه‌رس ده‌بێت. (ئه‌نشتاین)
* هیچ ده‌رفه‌تێک بۆده‌ربڕینی میهره‌بانی له‌ده‌ست مه‌ده. (جه‌کسۆن براون)
* له‌دوێنێ که‌ده‌ر بازبوو هیچ بیری لێمه‌که‌وه،
به‌یانی که‌نه‌هاتووه هاوارمه‌که،
له‌سه‌ر ڕابوردوو و داهاتوو شت درووست مه‌که،
ده‌مێک خۆشبه‌و ته‌مه‌نت به‌فیرۆ مه‌ده.