هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

» ئیساک نیوتۆن

ێر ئیساک نیوتۆن (1643 -1727) فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفى سروشتی، کیمیاگەر و زاناى ئیلاهیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانى ئەنجومەنی پادشایی بوو. نیوتۆن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانەى کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووى مرۆڤ درووستکردوە دەناسرێت[١].


پەڕتووکەکەى بەناوى پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەى سروشتی (بە لاتین: Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica) کە ساڵى 1687 دەرچووە، بە یەکێک لەو پەڕتووکانەى کە گەورەترین کاریگەریی لە سەر مێژووى زانستدا هەبووە ده‌ژمێردرێت و بناغەى بۆ بەشیکی گەورە لە میکانیکی کلاسیک داناوە. لەم پەڕتووکەدا، نیوتۆن وەسفى یاسای ڕاکێشانی گەردوونی و هەرسێ یاساکانی جووڵەی کردووە، کە زاڵێتی پەیداکرد بەسەر ڕوانگەی زانستیی سێ سەدەى داهاتووی خۆیدا سەبارەت بە گەردوونی فیزیکی. نیوتۆن بە سەلماندنی تەبایی و جۆربوونی یاساکانی کیپلەر بۆ جووڵەى هەسارەیی لەگەڵ بیرۆکەی ڕاکێشانەکەی خۆی، نیشانی دا کە جووڵەى شتەکان لە سەر زەوى و جووڵەی تەنە ئاسمانییەکان یەک کۆمەڵە یاسای سروشتی دەستى گرتووە بەسەر هەردووکیاندا و بەم جۆرە هیچ گومانێکی لە دەوروپشتی بیرۆکەی ناوەندێتیی خۆر نەهێشتەوە و ڕاپەڕینی زانستیی پێشخست.

لە میکانیکدا، نیوتۆن پرەنسیپەکانی مانەوەی ڕاوەش و ڕاوەشی گۆشەیی داڕژاند. لە ئۆپتیکدا، یەکەم تەلیسکۆپى پێچەوانەکەرى داهێنا، هەروەها گەشەى بە تیۆرى رەنگەکان (رەنگ) دا، پتشبەستوو بەوەى کە پەپکەى شیکەرەوە دەتوانێت تیشکی سپى بگۆڕێت بە رەنگەکانى پێکهێنەری شەبەنگی دیار.

لە بیرکاریدا، نیوتۆن ئیعتیباری گەشەپێدانی حیسابی دیفرانسیەڵ و ئەنتیگراڵی لەگەڵ گۆتفرید لەیبنیزدا کردە دووکوتەوە. ئەو هەروەها بیردۆزی دووڕستەییی گشتی‌پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو میتۆدە کە ئەمڕۆکە میتۆدی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانى نەخشەی پێ دەلێن.

شوێن و پایەی نیوتن هەر بەرز و پلەدار بووە لەنێو زانیاندا، بەپێی ئەو راپرسییەى ساڵى ٢٠٠٥ کە پەیوەندیدار بوو بە زانایانى کۆمەڵگە شاهانەى بەریتانى، کە پرسى راپرسیییەکە دەیوت (ئایا کام زانا گەورەترین کاریگەرى لەسەر مێژووى زانست هەبووە، نیوتن یان ئەلبێرت ئاینیشتاین؟ لەئەنجامى راپرسییەکەشدا نیوتن ئەو پلەیەى بەدەستهێنا، کە خاوەنى زۆرترین و گەورەترین کاریگەرە. لەگەڵ ئەوەى نیوتن کەسێکى ئیمانداربووە (هەرچەندە لەگەڵ هیچ ئاینێکى سەرەکیدا رێکنەکەوتوە

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد