شتێک که‌زۆری له‌باره‌وه ده‌وترێت، (عه‌شق و عه‌شقبازی)یه، هه‌رکه‌سێک به‌ته‌ماشایه‌ک یان ده‌نگێک عاشق ئه‌بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه لوته‌لا ده‌بێت، ریشاڵه رۆمانسییه‌کانی دڵی مرۆڤی کورد زۆر به‌هێزه‌وه ئه‌و عه‌شقه وه‌رده‌گرێت، ئه‌و شته‌ی که‌وا ئه‌مڕۆ ناویمان ناوه (عه‌شق) شتێک نییه جگه له(ڤایرۆس)، ئه‌ویش ڤایرۆسێک که‌له‌ڕێگه‌ی "چاوه‌کان، ئاوازی ده‌نگه‌کان، نوسینه‌کان، وێنه‌کان.." ئه‌گوێزرێته‌وه‌و زۆر مه‌ترسیداره.
کاتێک ئه‌م ڤایرۆسه جوانه توشی مرۆڤ ئه‌بێت و ئه‌چێته له‌شی مرۆڤه‌وه ئیتر به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ئه‌م روداوانه روده‌ده‌ن:
1- به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
2- په‌شۆکاوی و زیادبونی لێدانی دڵ.
3- که‌مبونه‌وه‌ی حه‌زی خواردن، یان به‌پێچه‌وانه‌وه.
4- پشتگوێخستنی هه‌موو شتێک، بێجگه له‌و هۆیانه‌ی ڤایرۆسه‌که ده‌گوێزنه‌وه.
5- له‌کارکه‌وتنی کاتی مێشک و نه‌مانی توانایه‌تی له‌بڕیاردانی مێشکیدا.
6- ئاره‌زویه‌کی توند بۆوه‌رگرتنی ژماره‌ی ته‌له‌فۆن.
7- ناجێگیری که‌سایه‌تی و له‌ده‌ستدانی بڕوا به‌خۆبون.
8- ئاره‌زوکردنی پێکه‌نین یان گریانێکی زۆر.
9- لاوازبونی ته‌واوی ئه‌ندامانی له‌ش.
10- هه‌ڵقوڵانی ئاه و ناڵه‌یه‌کی زۆر له‌قوڵایی دڵه‌وه.
11- هه‌ڵچونی زۆر، حه‌زکردنی له‌ئه‌ندازه‌به‌ده‌ری پیاسه‌کردن، ده‌به‌نگبون.
12- خوگرتن به‌جگه‌ره‌کێشانه‌وه.
13- چالاکییه‌کی زۆری خانه‌کانی وێنه‌گری و خه‌یاڵاتی مێشک.
14- تێکچونی باری ئاسایی له‌ڕۆژو مانگ و ساڵ له‌مێشکدا.
15- پێویستییه‌کی زۆر به‌خۆشه‌ویستی و ئاوی سارد‌و چاو قه‌نداغ.
16- ته‌ماشاکردنی له‌ئه‌ندازه‌به‌ده‌ری ئاوێنه‌و نائارامی.
17- ئاره‌زوی وابه‌سته‌بون به‌که‌سێک.
18- خه‌وتنی ڕۆژانه.
19- توشبون به‌نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ک (مازوخیم، قانقازیا، که‌م قسه‌کردن، ورمیسی چاوی، کورتبونی باڵا‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی).
20- ئاره‌زوکردنی مردن و خۆکوشتن.
21- خه‌مۆکی و مردن.
ئه‌م ڤایرۆسه من و تۆ ناناسێ و بێبه‌زه‌ییه‌و له‌ناوناچێت، بچێته له‌شی
هه‌رکه‌سێکه‌وه ئه‌یخاته سه‌رزه‌وی و به‌هیچ جۆرێک ده‌رمانی نابێ،
به‌کورتی، ئه‌م عه‌شقه خراپةو
کوردةوارى دة لیت دةردیکة دةرمانى نیة