ئه‌و کوڕانه‌ی ده‌یانه‌وێت ژووانێک له‌گه‌ڵ کچێک ساز بکه‌ن، گرنگه بیر له شوێنێک بکه‌نه‌وه، که موزیکی ڕۆمانسی تێدا ده‌بیسترێت. ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌ریخستووه، که کچان له ژوواندا به گوێگرتن له موزیکی سه‌رسام ده‌بن.
د
ه‌روونناسانی
فه‌ڕه‌نسی به‌سه‌رپه‌شتی "Nicolas Gueguen" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری
"Psychology of Music"دا نووسیویانه، که موزیکی ڕۆمانسی له ژوواندا وه‌ک
مه‌ی کاریگه‌ری بۆ سه‌ر کچان هه‌یه و کچان دیلی په‌یڤه ئه‌وینه‌کانی کوڕان
ده‌بن.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌روونناسانی فه‌ڕه‌نسی بۆ هه‌ر 87 کچی
نێوان ته‌مه‌ن 18 بۆ 20 ساڵ ژووانێکیان له‌گه‌ڵ کوڕێکی گونجاو‌دا سازکرد.
پێش ژووانه‌که‌یان کچان ناچارکران، به‌ته‌نیا له ژوورێکدا بۆ ماوه‌ی پێنج
خووله‌ک گوێبیستی دوو جۆر له مۆزیک ببن: موزیکی ڕۆمانسی "I Love Her to
Death" له ئاوازی "Francis Cabrel" و موزیکی بێلایه‌ن "Time For Tea" له
ئاوازی "Vincent Delerm".
سه‌ره‌تا کوڕان بۆیان نه‌بوو، باس له خوانێک یان گۆڕینه‌وه‌ی ژماره‌ی
ته‌له‌فون بکه‌ن، به‌ڵام دواتر و که‌مێک پێش ته‌واوبوونی ژووان بۆیان
هه‌بوو.
ئه‌و کچانه‌ی له ژووری چاوه‌ڕوانیی ژوواندا گوێبیستی موزیکی ڕۆمانسی
بوون، کوڕان توانیویانه به په‌یڤه‌کانیان مه‌ستیان بکه‌ن: پاش ئه‌وه‌ی
کچان گوێبیستی موزیکێکی ئاسایی بوون، ته‌نها له 27.9%یان ئاماده‌بوون،
ژماره‌ی ته‌له‌فونی خۆیان به کوڕه‌که بده‌ن. هاوکات ئه‌و کچانه‌ی گوێبیستی
موزیکی ڕۆمانسی بوون، له 52.2%یان ئاماده‌بوون ژماره‌ی ته‌له‌فونی خۆیان
ئاشکرا بکه‌ن و له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌دا له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه بۆ خوانێک
ڕێکبکه‌ون.
له‌هه‌مبه‌ڕ ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌روونناسی فه‌ڕه‌نسی "Nicolas
Gueguen" ده‌ڵێت: "ئه‌نجامه‌کانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن، که
توندوتیژی ڕاگه‌یاند کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ گه‌نجان هه‌یه."
هه‌ربۆیه توێژه‌ران "Love is in the air" کردووه به ناونیشانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان.