توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی نوێ که ژماره‌یه‌ک توێژه‌ری زانکۆی
"پالیرمۆی" ئیتالیا ئه‌نجامیانداوه‌و له گۆڤاری ئه‌وروپی
"خواردنه‌وه‌ی کاتی نوستن"ی زانستی بڵاوبووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه:
خواردنه‌وه‌ی یه‌ک کوپ قاوه له‌رۆژێکدا، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه
له‌هاتوچۆکردنی خوێن بگیرێت بۆ دڵ به‌رێژه‌ی 22% که ئه‌وه‌ش مه‌ترسی بۆ
دڵ دروست ده‌کات.
توێژینه‌وه‌که جه‌ختی له‌وه‌ش کردووه‌ته‌وه، چڕیی ئه‌و کافایینه‌ی
له‌یه‌ک کوپی قاوه‌ی "ئه‌سبریسۆ"دا هه‌یه، که ئێستا له‌جیهاندا
بڵاوبوه‌ته‌وه‌و خه‌ڵکێکی زۆر حه‌ز به‌خواردنه‌وه‌ی ده‌کات، کاریگه‌ریی
خراپی هه‌یه بۆ سه‌ر دڵ‌و ده‌ماره‌کانی خوێنهێنه‌رو خوێنبه‌ر له‌شی مرۆڤ.
زانایانی ئه‌نجامده‌ری توێژینه‌وه‌که مه‌ترسی خۆشیان نیشانداوه
سه‌باره‌ت به‌زیانی زۆر خواردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌شروبانه‌ی کافایینیان
به‌چڕی تێدایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ئیتالیاش هۆشداریان دا بۆ
زیاده‌ڕۆیی نه‌کردن له‌خواردنه‌وه‌ی قاوه.
توێژه‌ره‌کان که‌توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 20 که‌سی خۆبه‌خش ئه‌نجامداوه،
کوپێک قاوه‌ی "ئه‌سپریسۆ"یان داوه به‌ژماره‌یه‌ک له‌و خۆبه‌خشانه،
هه‌روه‌ها مه‌شروبی تری خاڵی له‌کافیینیان داوه به‌ژماره‌یه‌کی تریان
بۆ زانینی کاریگه‌رییه‌کانی کافایین له‌سه‌ریان.
توێژه‌ران دوای سه‌عاتێک له‌خواردنه‌وه‌ی قاوه‌که تێبینیان کردووه
ئه‌وانه قاوه‌ی پڕ له‌کافاینیان خواردووه، ده‌ماری خوێنبه‌رو
خوێنهێنه‌ری له‌شیان ته‌سک بووه‌ته‌وه‌و به‌قورسی خوێنی بۆ دڵیان
گواستووه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی مه‌شروبی بێ کافایینیان
خواردووه‌ته‌وه، ده‌ماره‌کانی خوێنهێنه‌رو خوێنبه‌ری له‌شیان ئاسایی
بووه‌و هیچ گۆڕانکاری له‌له‌شیاندا رووی نه‌داوه.
توێژینه‌وه‌که هه‌روه‌ها ده‌ریخستووه فشاری خوێن به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه له‌و که‌سانه‌ی "ئسپرسۆ"ی سروشتیان
خواردووه‌ته‌وه که کافایینی زۆری تێدا بووه.