"کۆڵن فریدمان" یه‌کێک له‌توێژه‌ره‌کان له‌زانکۆی "شێفیڵد" له‌باکووری
به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: ئه‌و پرۆتینه‌ی که له‌پێکهاته‌ی توێکڵی
هێلکه‌دا هه‌یه‌و پێی ده‌وترێت "ئۆفۆسیلیدین17"، هاوکات بوونیشی
له‌هێلکه‌دانی مریشکدا هه‌یه، ئه‌و ماده‌یه‌ش له‌هێلکه‌دانی مریشکدا بۆ
خێراکردنی به‌رهه‌مهێنانی توێکڵی هێلکه ده‌رده‌کرێت، له‌پێناو
ئه‌وه‌ی مریشک بتوانێت له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا هێلکه‌یه‌ک بکات، ئه‌و
توێژه‌ر به‌ریتانییه وتیشی: "واته ده‌تونین بڵێین ئه‌و جۆره پڕۆتینه
ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بێت، له‌خێراکردنی به‌رهه‌مهێنانی "کالسیت"ی
ماده‌ی سه‌ره‌کی توێکڵی هێلکه".
لای خۆشیانه‌وه، توێژه‌رکانی دیکه‌ی ئه‌و توێژینه‌ه‌وه‌یه جه‌ختیان
له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه، که به‌بێ بوونی ماده‌ی پڕۆتینی
"ئۆفۆسیلیدین17" له‌ناو هێلکه‌دانی مریشکدا، ناکرێت مریشک یاخود هه‌ر
په‌له‌وه‌رێکی دیکه هێلکه به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستییه
پشتڕاست ده‌کاته‌وه، که یه‌که‌م جار مریشک هاتووته بوون‌و هێلکه‌ی
لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
فریدمان وتیشی: "ڕوونه که ئێمه نه‌مانده‌ویست به‌و ده‌رئه‌نجامه‌وه
له‌توێژینه‌وه‌که‌مان بێینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره دێرینه‌ش
گرنگه، ئه‌ی تۆش پێت وانییه"؟.