به‌ده‌ستهێنانی جوانییه‌کی هه‌میشه‌یی شتێکی مه‌حاڵ نییه، به‌ڵکو جێبه‌جێکردنی چه‌ند هه‌نگاوێکی ساده‌و ئاسانه‌و هه‌موو خانمێک ئه‌توانێ پێی هه‌ستێت له‌وانه‌ش:
1.
ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی له‌هه‌فته‌یه‌کدا سێ‌جار هه‌رجارێکیش
بۆماوه‌ی کاژێرێک, ده‌بێته هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن, نه‌هێشتنی
ته‌نگژه‌ی ده‌روونی, گه‌شبونه‌وه‌ی پێست.
2. نوستن به‌پێی
ئه‌و به‌رنامه‌ی پسپۆڕان دایان ناوه له‌شه‌وو ڕۆژێکدا هه‌شت کاژێر,
بۆچالاککردنه‌وه‌ی جه‌سته له‌ڕۆژی دواتردا, له‌بیرت بێت که
خاوێنکردنه‌وه‌ی پێستی ڕوخسار زۆر گرنگه له‌پێش نوستن.
3.
پێش ده‌رچوون بۆشوێنی ئیشه‌که‌ت کرێمی دژه‌خۆر به‌کاربهێنه له‌هه‌موو
وه‌رزه‌کاندا، به‌ڵام له‌وه‌رزی هاویندا پێویسته ڕێژه‌ی پاراستنه‌که‌ی
زیاتربێت.
4. به‌رده‌وام چاویلکه‌ی خۆری به‌کاربهێنه، چونکه پێستی ده‌وری چاوه‌کان له‌تیشکی خۆر ده‌پارێزێت‌و ناهێڵێت زوو چرچ ببێت.
5.
گه‌ردن‌و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سنگت فه‌رامۆش مه‌که، چونکه پێستی
ئه‌وناوچه‌یه زوو چرچ ده‌بێت, کرێمی پاراستنی بۆ به‌کاربهێنه‌و
به‌کرێمی شێدارکه‌ره‌وه له‌خواره‌وه بۆسه‌ره‌وه مه‌ساجی بکه.
6.
له‌هه‌فته‌یه‌کدا ڕۆژێک ته‌رخان بکه بۆبایه‌خدان به‌ته‌واوی له‌شت,
ماسکێکی شێدارکه‌ره‌وه بۆڕوخسارت بکه پاشان ماسکێکی خۆراک به‌خشین بۆ
قژه‌که‌ت, حه‌وزی بانۆکه‌ت پڕبکه له‌ئاوی شله‌تێن پاشان زه‌یتی
بۆندارو هه‌ندێک خوێی تایبه‌تی تێبکه بۆحه‌وانه‌وه‌ی له‌شت.
7.
هه‌فتانه نینۆکه‌کانت ڕێکبخه‌و بۆیه‌یان بکه به‌ڕه‌نگی ئۆککه‌ری
مه‌یله‌و په‌مه‌یی یان سپی عاجی ئه‌گه‌ر خانمێکی کارگێڕی بویت,
ڕه‌نگه بریقه‌داره‌کانیش وازلێبێنه بۆشه‌و ئاهه‌نگ.
8.
به‌ئامێری تایبه‌ت پێستی مردووی پێیه‌کانت لێبکه‌ره‌وه, نینۆکه‌کانت
ڕێکبخه‌و به‌بۆیه‌یه‌کی نزیک له‌ڕه‌نگی په‌نجه‌کانت بۆیه‌یان بکه.
9.
خانمی شیکپۆش هه‌میشه دووده‌ستی نه‌رمی وه‌ک حه‌ریری هه‌یه,
له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵبده به‌یانیان‌و ئێواران کرێمی شێدارکه‌ره‌وه‌یان
لێبده‌یت.
10. له‌دانانی ئارایشتدا زیاده‌ڕۆیی مه‌که,
کاتی چوون بۆئیش ئارایشتێکی ساده‌و ناسک به‌سه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
سروشتی کاره‌که‌تدا بگونجێت.