پاش وه‌رگرتنی چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌وجۆره مادانه‌ی که بۆ ڕه‌شکردنی چاوی خانمان به‌کارده‌هێنرێت ده‌رکه‌وتووه هه‌ندێک جۆری ماده‌ی ڕه‌شکردنی چاو ڕێژه‌ی ماده‌ی ڕه‌ساسی (80%بۆ 100%)تێدایه که زیانێکی زۆری هه‌یه چونکه ئه‌و ماده‌یه جۆره ژه‌هرێکی تیادایه که زیان به (مێشک) ده‌گه‌یه‌نێت و ڕێژه‌ی مردنیش له‌به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره ماده‌یه زیاتره.
پسپۆڕانی ولاَتانی ئه‌وروپاش ئه‌و بۆچوونه‌یان ڕه‌تکرده‌وه، که بلاَوه و ده‌ڵێت ڕه‌شکردنی چاو ده‌بێته هۆی به‌هێز بوونی بینین و پڕکردنی برژانگه‌کان پسپۆڕانی بواره‌کانی جوانکاری ئێستا جۆرێک قه‌ڵه‌می ڕه‌شکردنی چاویان دروستکردوه که‌هه‌ردوو ماده‌ی ئاسن و کاربۆنی تیادایه که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک زیان به‌چاوی خانمان ناگه‌یه‌نێت.