لێکۆڵینه‌وه‌که گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی که به‌رزی رێژه‌ی ماده‌ی فلافونوید
له چایدا ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م که‌ڵه‌که بونی چه‌وری و به‌کتریا
له ده‌ماره‌کانی خوێندا، به تایبه‌ت شاده‌ماری مل و له دواتریشدا
ده‌بێته هۆکاری نه‌هێشتنی نه‌خۆشی دڵ و مێشک.
جۆناسان هۆدسۆن یه‌کێک له ئاماده‌که‌رانی لێکۆڵینه‌وه‌که رایگه‌یاند:
ئێستا زانیاری کۆکراوه‌مان لایه له‌سه‌ر چا و چای ده‌وڵه‌مه‌نده به
ماده‌ی فلافونوید که هۆکاری زیادکردنی رێژه‌ی ئوکسیدی نیتریکه و کاری
په‌رده‌ی سه‌ردڵ چالاک‌تر ده‌کات که ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه
به‌شێکی به‌رپرسیار بێت له نه‌خۆشیه‌کانی دڵ.
هه‌ر دوو کووپ چا رێژه‌یه‌ک له دژه ئوکسیدن له خۆ ده‌گرێت که
یه‌کسانه به پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌وزه‌کاندا هه‌یه یان له
دوو سێودا هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و را گشتییه‌دا به‌ڵام ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه ئاشکرای
کردووه که پێکهاته‌ی ماده‌ی فلافویوند له چای ره‌شدا یه‌کسانه به
هه‌مان پێکهاته‌ی ماده‌که له چای سه‌وزدا.
کاسرین هود له ده‌سته‌ی گفتوگۆی یارمه‌تی پیشه‌سازی چا ده‌ڵێت: تێکه‌ڵ
کردنی شیر له‌گه‌ڵ چادا هیچ کارێک ناکات له‌سه‌ر مژینی ماده‌ی فلافویوند
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاریگه‌ری دژه ئوکسیدان له‌ناو خوێنماندا به‌دی
ده‌کرێت و ته‌نها خواردنه‌وه‌ی چا ئیتر شیری تێ بکرێت یان نا هه‌مان
کاریگه‌ری هه‌یه.