هاوڵاتییەکی وڵاتی تونس بەرماڵێک دروستدەکات کە ژمارەی رکاتەکانی نوێژ دەژمێرێت و لەڕێی ناردنی ئاماژەی تیشکییەوە نوێژخوێن ئاگادار دەکاتەوە. سایتی عەرەبییە بڵاویکردەوە حەمادی ئەلئەبیەز، هاوڵاتی خەڵکی تونس بەرماڵێکی داهێناوە کە نیشانەی تیشکیی لەکاتی رکوع و کڕنوشدا دەنێرێت و نوێژخوێنەکە لەژمارەی رکوع و کڕنوشەکانی ئاگادار دەکاتەوە. لەهەمانکاتدا مشتومڕیش لەنێوان زانایاندا دەنێتەوە. دروستکەری
بەرماڵەکە دەڵێت هەندێکجار رێکدەکەوێت نوێژخوێن گومان لەژمارەی رکاتەکانی دەکات، بەم بەرماڵە ئەو گومانەی دەڕەوێتەوە و دڵنیادەبێت لەنوێژەکەی. موفتی تونس لەبارەی بەکارهێنانی ئەم بەرماڵەوە دەڵێت هیچ رێگرییەکی شەرعی نییە لەبەکارهێنانی ئەم بەرماڵە، لەبەرئەوەی یارمەتیدەری نوێژخوێنە بۆ رێکخستنی ژمارەی کڕنوشو رکاتەکانی لەڕێی ئەو تیشکە روناکییانەی کە ژمارەی کڕنوش و رکاتەکانی تۆماردەکات.