ئەمە قسەى یەکێک لە ئافرەتەکانى ووڵاتى دیموکراسى و ئازادی و یەکسانى پیاو و ئافرەتانە..!!!! هەرچەندە لە ڕوکەشدا ئافرەتانى ڕۆژئاوا وادەردەکەون کە ئازادبن بەڵام لە ڕاستیدا کۆیلەیەکە لە بەرگى ئازادیدا ، کاتێک لەسەر شاشەى تەلەفزیۆن و سەتەلایتەکان و سیدیەکان سەیریان دەکەى وادەزانیت بەڕێز و بەکەرامەتە !!
بەڵام لەڕاستى دا سوک و سوکایەتى پێکراوە ، بەڵام ئەوان ئاخ و حەسرەت
هەڵدەکێشن ئارەزووى ئەو ژیانە دەکەن کە ئافرەتى موسڵمانى تێدایە ، دەى
خوشکە ئازیزەکەم بیربکەرەوە و شانازى بکە بەو ژیانەى کەتۆى تێداى و بە
هەموو ئافرەتانى ڕۆژئاوا و دواکەوتەى مۆدیل بڵێ: ئەگەر ئێوە بە داهێنراوى
و شارستانیەتى زانستیەوە دەنازن ، ئەوا من بەداب و نەریت و ڕەوشت و
شارستانیەتى ئیسلام و داب و نەرێتى کوردەواریەوە شانازى دەکەم .
پێیان بڵێ: ئەگەر ئێوە دینەکەتان بەلاوە بێبەها بووە یاخود هەردینتان نیە ئەوا من ئەزیزترین شت بەلامە وە دین و بیر و باوەڕەکەمە.
پیان بڵێ: ئەگەر ئێوە لەوێ بابەتى هەمەجۆرى پیاوى پڕ لە حەزوو ئارەزوون ،
ئەوا من لێرە لە ووڵاتى بەها و عەقڵ ، شارى مەملەکەتە بچکۆلەکەى خۆم
،داوێن پاکانە لەلاى هاوسەرى خۆم دەژیم کەماف و ئازادى خۆم و منداڵەکانم
وەک ژیانى خۆى دەپارێزێت .
پیان بڵێ: من لە ووڵات و نیشتمانى خۆمدا خۆشەویستى دڵەکانم و لەگەڵ
خێزانەکەمدا نیشتمانمان دڵى یەکە ئەو کاتەى کە پیردەبم و پشتم دەچەمێتەوە
گەورەى ماڵم ، هەمووان پێشبڕکێى ئەوەیانە کە دڵم خۆش بکەن ، بەڵام تۆ لە
لاوێتى دا کۆت و کۆیلەى ئازارەکانتى و لە چێشتخانە و میوانخانەکاندا
خزمەتکارى ……..هتد ، لە پیریشدا چارە ڕەش و بێزراویت ، جا بۆیە کچە کوردى
موسڵمان ئازابە ، مەترسە ، بڕیاردەربە ، هەوڵبدە یەکێک بیت لەوانەى کە
خواى گەورە وەسفى کردوویت
ئامادەکردنى:سوران مه ریوان