لە هەمو هەوار و دەڤەری خەیاڵم بۆتۆ گەڕام!
لە نێو هەمو ڕەنگ و ڕەنگاڵەکان بۆتۆ گەڕام!
لە نێوتافتافی تریفە لە نێو تیشک و گزنگ بۆتۆ گەڕام!
لەنێو ئینجانەکانی ماڵەوە یەک یەک بۆ تۆ گەڕام!
من وەک تۆ نیم!
لە نێو یاری منداڵان لە نێو خەندەی دڵداران لە نێو جێژوانی عاشقان بۆتۆ گەڕام!
بوم بە ڕێبوار لە گەڵ کاروان لە نێو ڕەشماڵی جافەکان بۆتۆ گەڕام!
بوم بە شنگە و بە بێری لە نێو زەنگی زەنگۆڵێ ڕانە مەڕو
سۆزی شمشاڵی مامە شوان بۆتۆ گەڕام!
. من وەک تۆ نیم!
هەرچەند ژوانم بەڵام وەک دێوانە بست بە بستی شارەزور بۆ تۆ گەڕام!
بوم بە مێخەک و ڕیحانە لە نێو سنگ مەمکی کچانی لادە بۆتۆ گەڕام!
لە نێو شاخ و چیا بندار بندار قەد پاڵ قەدپاڵ مێرگاو مێرگ بۆ تۆ گەڕام.لە نێو باران و پروشە لە زستانی سەخڵتدا!
وەک ئەلیزا و خاتو خەزاڵ بۆ تۆ گەڕم!
من وەک تۆ نیم!
لە مزگەەت ماڵی !
لە کلیسا ماڵی عیسا!
لە کیوی تور جێگەی مناجاتی موسا!
لە تەکیە ولە خانەقا بۆ تۆ گەڕام!
لە نێو ئێوارەی ئەرخەوانی!
لە سپیدەی بەیانی!
لە نێو هەر چوار وەرزی سەروشت!
لە نێو شەپۆل و لە کەنار. بۆ تۆ گەڕام!
ئای داد چرکە ڕۆیشت. کات ڕۆیشت زەمن ڕۆیشت!
بەڵام تۆ نادیار بوی لە نێو دیاران!
دیسان ئای داد!
لە نێو ئەم هەمو سوڕ و گەڕانە!
ڕۆژانی گەنجی وەک گەڵای دار هەڵوەرین!
نەم زانی تۆ خەیاڵیکی
ژووان فاروق کەریم