زۆرێک له پیاوان ئه‌م پرسیار‌ه‌ی هاوسه‌ره‌کانیان ده‌زانن: “چ چێژێک له وێنه ڕووته ناشرینانه ده‌بینێت؟” پسپۆرانی مێشک پێیانوایه، که ئه‌وان ئێستا توانیویانه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره باوه بده‌نه‌وه.
ساکارترین ڕوونکردنه‌وه بۆ ئه‌م پرسیاره‌ش: “چونکه ژنه نیشاندراوه‌کان ناو وێنه ڕووته‌کان سه‌رنجڕاکێش و سێکسی ده‌رده‌که‌ون!” به‌ڵام ژنان له به‌رانبه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌دا ده‌توانن بڵێن: “ئێ، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانێت حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆت به ژنه ڕووته‌کانی ناو وێنه‌کان تێر بکه‌یت، که‌واته منت بۆچییه؟”
توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی “Bejamin Hayden” له زانکۆی “Durham” له‌ناوچه‌ی “North Carolina” بۆی ده‌رکه‌وتووه، که بۆچی پیاوان ناتوانن ته‌ماشای ڕووخسار و له‌شولاری ژنێکی جوان نه‌که‌ن: به‌ته‌ماشاکردن مێشکی پیاوان خه‌ڵات ده‌کرێت.
ئه‌وساته‌ی پیاوان ته‌ماشای ژنێک ده‌که‌ن، ناوه‌ندی خه‌ڵاتی ناو مێشکیان چالاک ده‌بێت – هاوکات هه‌ستی پیاو ڕوو له باشبوون ده‌کات. به‌پێچه‌وانه‌ی مێشکی پیاوانه‌وه، مێشکی ژنان به‌ته‌ماشاکردنی پیاوێکی سه‌رنجڕاکێش هیچ چالاکییه‌کی وه‌ک پیاوان تێیدا ڕوونادات.
هه‌روه‌ها توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی “Bejamin Hayden” بۆی ده‌رکه‌وتووه، که چونکه پیاوان به ته‌ماشاکردنی جوانی ژنێک هه‌ستێکی خۆشیان لادروست ده‌بێت، ئاماده‌یی تێدایه، که پاره به گۆڤاری وێنه، فیلم و ماڵپه‌ڕه ڕووته‌کان بده‌ن – سه‌یر نییه، که ژنان هیچ کات پاره بۆ کڕینی گۆڤاری وێنه ڕووته‌کان ناده‌ن.
بێجگه له‌مانه‌ش، توێژه‌رانی فه‌ڕه‌نسی له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا بۆیان ده‌رکه‌وتووه، بۆچی پیاوان به ته‌ماشاکردنی وێنه و فیلمی ڕووت ده‌ورژێن. هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆ خانه‌ی ده‌رمارگیری ئاوێنه‌یی (=Mirror neuron) ده‌گه‌ڕێته‌وه. ته‌ماشاکردنی وێنه ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو له پێشه‌وه‌ی لوبی مێشکی پیاوان چالاک ده‌کات.