- له یه‌که‌م شه‌وی زاوایی دا هه‌مو خه‌م و گرنگییه‌کی بریتی ده‌بێ له لابردنی په‌رده‌ی کچێنی به‌هه‌ر چ ڕێگاو وه‌سیله‌و شێوه‌یه‌ک بێت. 2- له‌م ئافره‌ته تازه‌یه‌ی که بوه‌ته خێزانی ئومێد‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کات به حوکمی واقیعه‌وه ئه‌م کاره قبوڵ بکات و پێی ڕازی بێت به‌بێ بونی هیچ پێشه‌کی یه‌ک بۆ لابردنی په‌رده‌ی کچێنی، گه‌ر هه‌ندێک که‌س ئه‌م جۆره توند‌و تیژیه‌یان پێ پیاوه‌تی بێت، ئه‌وا ئیسلام حوکمی ئه‌وه ده‌دات که نه‌رم و نیانی و به‌نه‌رمی جوڵانه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤ دا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵیش به پیاوه‌تی(رجوله) داده‌نێ! له‌به‌ر ئه‌وه خۆشه‌ویست ترین و به‌نرخ ترین شت له‌لای ئافره‌ت په‌رده‌ی کچێنی یه، که به‌لای ئه‌وانه‌وه ده‌بێ به‌بێ هیچ به‌رگریه‌ک ده‌بێ قبوڵی لابردنی بکات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ین بردن و ڕوخاندنی فیتره‌تی ئافره‌ته‌که‌یه‌و شه‌ڕکردنه له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌م ئافره‌ته..
له‌م شه‌وه‌دا، شه‌وی زاوایی چه‌نده به‌سودو چاک و باشه باسی خێزانی
به‌ختیار بکه‌یت و باسی ئه‌و ئاوات و ئامانجانه بکه‌ی که له دواڕۆژدا
دێنه دی. هه‌روه‌ها باسی منداڵ بکرێ که له‌مه‌ودوا خوا پێ یان ده‌به‌خشێ
که مایه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و شادی ناو ماڵه‌که‌ن، هه‌ر له‌م شه‌وه‌دا
باسی خۆشه‌ویستی خۆت بۆ ئافره‌ته‌که بکه که ئه‌وت له لا خۆشه‌ویسته،
باسی جوانی و شۆخ و شه‌نگی ئه‌و بکه. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی بۆ بکه
به‌هۆی به‌دیارخستنی جوانی و ڕازاوه‌یی بۆ پیاوی بێگانه توشی گوناهو
تاوان ده‌بێت.. نه‌که‌ی به‌بێ پێشه‌کی قسه کردن و دڵنیایی په‌له بکه‌ی
له جوتبون، نه‌که‌ی ده‌ستت بۆ هیچ شوێنێکی ببه‌ی یان یه‌کسه‌ر ماچی بکه‌ی
یان یه‌کسه‌ر شوێنی خۆت بگۆڕی و بچیته ته‌نیشتیه‌وه.
ئیمامی شه‌رع زان ابن الحزم له کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی (گوق الحمامه)دا
ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌بو به‌کری محمدی کوڕی حه‌جه‌ری بۆی باس کردم که
یه‌کێک له پیاوه گه‌وره‌کانمان له به‌غدا کچێکی بینی و خۆشه‌ویستی
که‌وته دڵیه‌وه‌و داخوازی کرد‌و هێنای.. له یه‌که‌م شه‌وی زاوایی دا
به‌بێ هیچ پێشه‌کی و قسه‌کردن و لاواندنه‌وه چوه لای به‌نیازی جوتبون،
کاتێک کچه‌که (زه‌که‌ر)ی پیاوه‌که‌ی بینی له‌به‌ر گه‌وره‌یی له‌به‌ر
ده‌ستی هه‌ڵات و نه‌یویست بچێته‌وه لای پیاوه‌که تا مردن. ئا به‌م
شێوه‌یه په‌له کردن له جوتبون له یه‌که‌م شه‌وی زاوایی بوه هۆی
پچڕانی په‌یوه‌ندی دو که‌س و لێک جیابونه‌وه‌یان. گه‌ر ئه‌م پیاوه
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی کردبایه تا ئافره‌ته‌که ده‌هاته ژێر بار‌و هێدی و هێمن
ده‌بۆوه، ئه‌و کاته حاڵی باشتر و به‌ختیارتر ده‌بو.
دکتۆر فریدریک که‌ن له کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی (حیاتنا الجنسیه)دا ده‌ڵێ:
نه‌زانی و که‌م شاره‌زایی پیاو له‌م حاڵه‌ته ئه‌سته‌مانه‌دا ره‌نگه
ببێته هۆی کاره‌ساتی ئێش دار که ئاکامه‌که‌ی گواستنه‌وه بێ له سه‌ر
جێی هاوسه‌ریی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شێتان، درێژه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
ئه‌وه‌یه کچێکی هه‌ستدار له‌به‌ر ره‌وشت جوانی یه‌که‌ی خه‌ڵک خۆشیان
ده‌ویست، به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی شوی کرد، به‌ڵام هیچ شتێ ده‌رباره‌ی ژیانی ژن
و مێردایه‌تی نه‌ده‌زانێ، که‌س و کاری و ده‌ستگیرانه‌که‌شی بایه‌خیان به‌م
مه‌سه‌له‌یه نه‌دابو. له شه‌وی گواستنه‌وه‌دا زاوا داوای لێکرد که
بێته ژێربار و ئاماده‌بێ بۆ جوتبون، کچه‌که‌ش نه‌یهێشت ئه‌م کاره بکات،
به‌ڵام پیاوه دڕنده‌که په‌لاماری دا تا ئه‌و شته‌ی که به مافێکی
شه‌رعی خۆی ده‌زانێ ده‌سته‌به‌ری بکات! له‌به‌ر ئه‌وه کچه‌که توڕه بو
ده‌ستی کرد به شکاندنی که‌ل و په‌له‌کانی ناو ژوره‌که، گه‌یشته
ڕاده‌یه‌ک که ئه‌و پیاوانه‌ی له ئوتێله‌که‌دا بون شڵه‌ژان، له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی پزیشکی بۆ بانگ بکه‌ن، ته‌له‌فۆنیان بۆ پیاوانی پۆلیس کرد و
ئه‌وانیش په‌ل به‌ستیان کرد و بردیانه نه‌خۆشخانه‌ی شێتان..
له‌به‌ر ئه‌وه ترسان له کرداری جنسی (جوتبون) چه‌ند هۆکارێکی هه‌یه،
گرنگترینیان لای پیاو ئه‌وه‌یه که له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی له‌به‌ر
نه‌شاره‌زایی ناتوانێ کاره‌که بکات، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و بیروبۆچونه
هه‌ڵه‌یه‌ی که ده‌رباره‌ی جنسی وه‌رگرتوه، کچیش له‌م دو هۆکاره
به‌شداره که له کرداری جنسی ده‌ترسێ.
به بۆنه‌ی قسه کردن ده‌رباره‌ی لادانی په‌رده‌ی کچێنی پێویسته ئه‌م
ئاماژه‌یه بکرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌وا زۆربه‌ی پیاوان له چه‌ند
شه‌وانی یه‌که‌می زاوایه‌تی دا ناتوانن ئه‌م په‌رده‌یه لابده‌ن له‌به‌ر
شڵه‌ژانی ده‌رونی یان له‌به‌ر توند‌و ڕه‌قی په‌رده‌ی ئافره‌ته‌که. له‌به‌ر
ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر هاوڕێ و خزمه‌کانی هه‌ردو لا زۆر گرنگی نه‌ده‌ن
به گه‌وره کردنی لانه‌دانی ئه‌م په‌رده‌یه له یه‌که‌م شه‌ودا.
هه‌روه‌ها گرنگی به قسه‌و قسه‌ڵۆک نه‌ده‌ن و گاڵته به زاوا نه‌که‌ن.
چونکه ره‌نگه به‌هۆی ئه‌م سه‌رزه‌نشتکردنه دوچاری ئامێر خاوبونه‌وه
ببێ که شتێکی ترسناکه‌و هه‌ڕه‌شه له ژیانی ژن و مێرد ده‌کات،
خاوبونه‌وه‌ش دو جۆری هه‌یه (عچوی و نه‌فسی)، نه‌فسیه‌که‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵه‌تی مێشک.
ئاشکراو ڕونه ده‌توانم بڵێم ئه‌و که‌سه سه‌رکه‌وتو و زاڵ ده‌بێ گه‌ر خۆی
له ناخه‌وه باوه‌ڕی وا بێ که له‌م کاره‌دا سه‌رده‌که‌وێ!!
هه‌ندێک که‌س باسی داب و نه‌ریتێکی خراپیان بۆ کردم که له هه‌ندێ له
لادێکاندا ڕو ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گه‌ر ئه‌و گه‌نجه له یه‌که‌م
شه‌ودا نه‌یتوانی ئه‌م په‌رده‌یه لادات واته به زاوا نه‌بێ، ئه‌وا
هاوڕێکانی گاڵته‌و یاری پێ ده‌که‌ن و تاوانی خاوی و شلی زه‌که‌ری
ده‌ده‌نه پاڵ! به‌ڵام گه‌ر به زاوا ببێ و په‌رده‌ی کچێنی کچه‌که
لاببات، ئه‌وا هاوڕێ و نزیکه‌کانی بوکه‌که هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێ و
تاوانی ئاره‌زوی جنسی ده‌ده‌نه پاڵ گوایه ئاره‌زوی هه‌ڵساوه بۆیه له
یه‌که‌م شه‌ودا مل که‌چ و ته‌سلیم بوه بۆ زاوا که به‌زاوا ببێ! له‌به‌ر
ئه‌وه به‌هۆی ئه‌م بیروبۆچونه هه‌ڵه‌یه‌ی هاوڕێ و نزیکه‌کانی نایه‌ڵێ
زاوا جوت ببێ، زاواش ناچار ده‌بێ ده‌ست بکات به لێدانی بوکه‌که بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌ده‌ست گاڵته‌جاڕی هاوڕێکانی ده‌رباز بێت.
وا له خواره‌وه باسی چۆنیه‌تی لابردنی په‌رده‌ی کچێنی ده‌که‌ین:
ئه‌و هۆیانه‌ی ده‌بنه هۆی کزی ئاره‌زوی جنسی بریتین له هه‌بونی ئازار‌و
نه‌خۆشی توند‌و زۆر ماندوبون له ئیش و کارداو وه‌رزش نه‌کردن.
ئه‌وه‌ی یارمه‌تی لادان و لابردنی په‌رده‌ی کچێنی ده‌داو ئاسانی ده‌کات
جوتبونی کاتی به‌یانی یه، چونکه زه‌که‌ری پیاو پێش میز کردن چالاک و
به‌هێز ده‌بێ.
له عومه‌ری کوڕی خه‌تتابه‌وه (رچی الله عنه) هاتوه که‌وا بڕیاری دا
ئه‌و پیاوه‌ی دوچاری نه‌رم و شلی زه‌که‌ر بوه ماوه‌ی ساڵێک ژنه‌که
نه‌گوازێته‌وه تا خۆی چاره‌سه‌ر ده‌کات، جا گه‌ر ئه‌م خاویو شلییه له
ساڵێک زیاتر درێژه‌ی کێشا ئه‌وا قازی له‌یه‌کتریان جیاده‌کاته‌وه گه‌ر
هاوسه‌ره‌که‌ی داوای کرد لێی جیاببێته‌وه.
جوانترین شت که له ته‌فسیره‌کان به‌دیم کردوه راڤه‌ی فه‌رموده‌ی خوایه
که ده‌فه‌رموێ: {ۆێا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّکُمْ پُمَّ تُوبُواْ
إِڵیْهِ یُرْسِلِ السَّمَا‌و عَڵیْکُم مِّدْرَارًا ۆێزِدْکُمْ قُوَّه‌ً
إِڵی قُوَّتِکُمْ ۆڵا تَتَۆلَّوْاْ مُجْڕمِینَ} هود:52.
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ که داوای لێخۆشبون کردن
له‌خوا رزق و رۆزی زیاد ده‌کات و یارمه‌تی توانای جوتبون ده‌دات، به
به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته[ۆێزِدْکُمْ قُوَّه‌ً إِڵی قُوَّتِکُمْ] و
فه‌رموده‌ی {ۆیُمْدِدْکُمْ بِأَمْۆالٍ ۆبَنِینَ } ئه‌مه‌و جگه له
پاداشتی رۆژی دوایی [ۆێجْعَل لَّکُمْ جَنَّاتٍ ۆێجْعَل لَّکُمْ
أَنْهَارًا].
له‌وه‌ی باسکرا ئه‌وه‌ی لێ ده‌فامرێته‌وه که یارمه‌تیده‌ری به‌هێزکردنی
پیاو بریتیه له دوعا‌و پاڕانه‌وه له‌خوای گه‌وره، هه‌روه‌ک له
فه‌رموده‌ی (صحیح) هاتوه که ده‌فه‌رموێ: ((اللَّهُمَّ مَتِّعْنَا
بِأَسْمَاعِنَا ۆأَبْصَاڕنَا ۆقُوَّتِنَا مَا أَحْێیْتَنَا ۆاجْعَلْهُ
الْۆاڕپَ مِنَّا)).
جا گه‌ر پیاو نه‌یتوانی په‌رده‌ی کچێنی له‌به‌ر توند‌و ره‌قی لاببات،
ئه‌وکاته پێویسته سه‌ردانی پزیشکی خۆی بکات تا به نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی
ئاسان لای ببات..
به‌هه‌ر حاڵ پێویسته به‌رله‌وه‌ی پیاو ژن بگوازێته‌وه بپشکنرێ و فه‌حس
بکرێ، نه‌بادا دوچاری خاو و شلی زه‌که‌ر بوبێ که به‌رده‌وام بێ و
چاره‌سه‌ر نه‌کرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه گه‌مه‌و یاری کردن له‌گه‌ڵ خێزان هونه‌رێکی گرنگه که
به‌رده‌وامی خۆشی‌و شادی‌و ژیانی ژن و مێردی له‌سه‌ر به‌ند ده‌بێ،
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێش چوارده سه‌ده به ڕاشکاوی ئاگاداری
کردوین وه‌ک له‌و چه‌ند ریوایه‌تانه‌ی باس کران، زانستی ده‌رونناسیش له‌م
سه‌دانه‌ی دواییدا هات و گرنگی گه‌مه‌و یاری و به‌نه‌رمی جوڵانه‌وه
له‌گه‌ڵ خێزاندا به‌دیار خست.
یه‌کێک له زانایان ده‌ڵێ: ژن و مێردی نمونه‌یی ئه‌وه‌یه که هه‌ردوکیان
پێکه‌وه ئاره‌زوی جوتبونیان ببێ. له پێویستی یه‌کانی به‌شداری
هه‌ردوکیان: یه‌کسان بونه له مافه‌کانی یه‌کتری و وه‌ک یه‌ک چێژ له
جوتبون وه‌رگرن. پێویسته له یه‌که‌م کاتی ده‌ست پێ کردنی جوتبون گه‌مه‌و
یاری له‌نێوانیاندا ببێ، چونکه نه‌بونی وته‌ی شیرین و گه‌مه‌و یاری
ده‌بێته هۆی دڵته‌نگی ئافره‌ته‌که‌و ڕه‌ش بینی له‌لا دروست ده‌بێ و ته‌نگ
به ژن هه‌ڵده‌چنێ که ئازاری ده‌رونی ده‌دات.
گوێ نه‌دان به قسه‌ی خۆش و گه‌مه‌و یاری نیشانه‌ی گێژی و گێلی یه،
چونکه یاری کردن له‌گه‌ڵ خێزان هونه‌رێکی پڕ له خۆشی و له‌زه‌ت
وه‌رگرتنه. له‌زه‌تی گه‌مه‌و یاری کردنیش له له‌زه‌ت و تامی جوتبون
که‌متر نی یه!
قسه‌و ته‌ماشاکردن بۆ سه‌ره‌تای جوتبون گرنگی خۆی هه‌یه، چونکه له‌م
قۆناغه نوێ یه‌دا ده‌ربڕی هه‌ست و نه‌سته. له‌و کاته‌دا نه‌فس زیاتر له
جه‌سته ئاماده‌یی هه‌یه بۆ کارتێکردن و وروژاندن، ئه‌گه‌رچی ئه‌م
کارانه به‌بچوکی دێته به‌رچاو، به‌ڵام زۆر گرنگه. دیاره هه‌ستی
بۆن‌کردن په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی جنسیه‌وه هه‌یه، (رۆسۆ)ش گوتویه‌تی: بۆن
و عه‌تر له ژوری نوستن کاریگه‌ری خۆی هه‌یه.
یاریکردن و ده‌ستبازی جێ به‌جێ که‌ری ئه‌و کاره پێویستانه‌یه بۆ
سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه جنسیه‌کانی هاوسه‌رایه‌تی، ده‌ستبازی له‌نێوان ژن
و مێرد شتێکی خۆش و جوانه، هه‌سته جنسیه‌کان نوێ ده‌کاته‌وه..
پێویسته له هاوسه‌رگرتنی نمونه‌ییدا لایه‌نی هونه‌ری کرده‌یی تێدا
بنوێنرێ. پێویسته گرنگی به ده‌ستبازی و ئیعجاب بون به ژن به
ئه‌ندازه‌ی پێویست و له‌کاتی گونجاو بدرێ.
زانایه‌کی ده‌رونناسی پسپۆڕ به کێشه‌کانی جنس له‌ژێر ناونیشانی (المغازله والمداعبه) گوتویه‌تی:
(بزانه ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س نیه پیاو ئاره‌زومه‌ندی هاوسه‌ره‌که‌ی
بێت و به‌سۆز بێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کجار بۆی بێته ژێربار و بۆی ته‌سلیم بێ،
به‌ڵکه ده‌بێ له‌کاتی هه‌ر پێک گه‌یشتنێک ئاره‌زومه‌ندی بێت و
بیلاوێنێته‌وه‌و قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵدا بکات، چونکه هه‌ر پێک گه‌یشتنێک
نمونه‌ی زه‌واجێکی نوێ یه!)
ده‌رباره‌ی به‌باشتر دانانی ئه‌و مێرده ناشیرینه‌ی ده‌ستبازی و یاری کردن
به‌باشی ده‌زانێ له‌و مێرده جوانه‌ی که وشکه‌و ده‌ستبازی ناکات، په‌ندی
کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هاتوه که ده‌ڵێ: (پیاوه‌که دڕنده‌یه، به‌ڵام به
جوڵه‌جوڵ و ئاره‌زومه‌نده!!)
ئاده‌میزاد دو پێویستی جوتێنه‌ی له‌سه‌ره، له‌سه‌ریه‌تی خۆشه‌ویستی
بخاته دڵی خۆشه‌ویسته‌که‌ی که په‌ڕه‌ی دڵی ئافره‌ته‌که دابگرێ و پێوه‌ی
مه‌فتون بێ هه‌تا وای لێ دێ به‌ڕاده‌یه‌ک سۆزی ده‌بزوێ که ئاماده‌یی
ته‌واوی ده‌بێ بۆ جوتبون!
دیاره غه‌رام و خۆشه‌ویستی ئافره‌ت به‌هۆی دڵی و عه‌قڵیه‌وه گه‌رم دادێ،
له‌به‌ر ئه‌وه مێردی به‌ڕێز و فامیده خۆشه‌ویستی خۆی و سۆز و عاتیفه‌ی
فه‌رامۆش و پشت گوێ ناخات، هه‌تا خۆشه‌ویستی له ئاسمانی عه‌قڵی
هه‌ردوکیان هه‌ڵده‌فڕێ.
ژن ئاماده‌کردن بۆ پێک گه‌یشتن(جوتبون) ته‌نها کردارێکی مرۆیی نیه که
مه‌به‌ست پێی نه‌هێشتنی ئازاردانی بێ، به‌ڵکو کارێکی سودبه‌خشی گه‌وره‌یه
بۆ خودی پیاوه‌که، چونکه به‌هۆی گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ست و ئیحساسی ژن و مێرد
بۆ یه‌کتری، پیاو ئه‌وپه‌ڕی چێژ و له‌زه‌ت وه‌رده‌گرێ.
پۆلیسێک پێی راگه‌یاندم ژنێکی مێردداری گه‌نجی بینی زینای ده‌کرد، ئه‌و
ژنه مێردێکی جوانی هه‌بو، پۆلیسه‌که سه‌ری سوڕمابو له‌وه‌ی چۆن زینا
ده‌کاو ئه‌و مێرده جوانه‌ی هه‌یه؟ که پرسیاری لێکرد بۆچی زینا ده‌که‌ی،
گوتی: مێرده‌که‌م تا ئێستا نازانێ رانم چۆنه، ئه‌و هه‌ر ده‌یه‌وێ ته‌نها
جوت بێ، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستبازی و یاری بکات!
هه‌ندێ له شاره‌زاو ئامۆژگاریکاران گوتویانه: ناشیرین‌ترین و خراپترین
نه‌زانی و ده‌سته‌پاچه‌یی ئه‌وه‌یه پیاو له‌گه‌لڕ ژنه‌که‌ی جوت ببێ
به‌رله‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکات و بیلاوێنێته‌وه‌و ده‌ستبازی له‌گه‌ڵدا
بکات.
ده‌بێ پیاو ئاگادار بێ نه‌کا که خۆی گه‌یشته خۆشی واز له ژنه‌که‌ی بێنێ تا ئه‌ویش ده‌گاته خۆشی..
(ماری ستۆپ) که ئافره‌تێکی ده‌رونناسه ده‌ڵێ:
(ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی جنس ده‌نوسن و ئه‌زمونه‌کانیان به گوێره‌ی
پێشکه‌وتنی ده‌رونناسی پیاده ده‌که‌ن دیدیان وایه؛ باشترین شت بوک بیکات
ئه‌وه‌یه که له کرداری جنسی به‌شداری مێرده‌که‌ی بکات، چونکه بوکه‌که
رێنمایی ده‌کات که چۆن په‌رده‌که لا ببات، به‌وه‌ش هه‌ست به که‌مێک
ئازار ده‌کات (گه‌ر په‌رده‌که ره‌ق بێت).
به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ی که به ته‌نها ده‌یه‌وێ په‌رده‌که لا ببات، به
دڵنیایی یه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و پیاوه له‌وپه‌ڕی چێژ و خۆشی دایه، ئه‌و
خۆشیه وای لێده‌کات کوێر بێ و هه‌ست به‌و ئازاره نه‌کات که کچه‌که
دوچاری ده‌بێت.. به‌م کرده‌وه‌یه بوک وا به خه‌یاڵی دا دێت که
مێرده‌که‌ی ته‌نها بایه‌خ به ئاره‌زوه‌کانی ده‌دات، با له‌سه‌ر حیسابی
هه‌راسان کردن و ئازاردانی خێزانه‌که‌شی بێت.)
گه‌ر ژن به کرد‌و کۆشی خۆی به‌شداری مێرده‌که‌ی بکات که‌وا لێک
تێگه‌یشتنیان هه‌بێ و ئه‌و شێوازه به‌کار بێنن که هه‌ردولا پێی ڕازین،
ئه‌وکاته ئازاره‌که که‌م ده‌بێته‌وه، ژنه‌که‌ش ئه‌وکاته خۆی
له‌مێرده‌که‌ی دور ناخاته‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی جوتبون به سروشتی و به‌خۆشی ئه‌نجام بدرێت پێویسته
ژن به‌شداری مێردی بکات بۆ گه‌یشتن به‌وپه‌ڕی چێژ و خۆشی که هه‌ردولا
ده‌یخوازن.
له جوتبوندا نابێ ته‌نها یه‌ک که‌س وه‌ڵامی هه‌بێ و ئه‌وی تر نه‌یبێ،
به‌ڵکه ده‌بێ هه‌ردوکیان به ڕۆح و جه‌سته‌و ده‌رونه‌وه ئاوێته‌ی
یه‌کتری ببن، جا ئه‌م ئاوێته‌بونه‌ی هه‌ریه‌کێک له ژن و مێرد به شه‌وق و
سۆز و ئاره‌زو و ته‌فاهوم بۆ یه‌کتری ڕه‌نگێکی زۆر جوان و سه‌رنج راکێش
به‌چێژ و له‌زه‌تی جوتبون ده‌به‌خشێ.
به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌ی ژن به سلبیانه ره‌فتار بکات، هه‌روه‌ک هه‌ندێ
ئافره‌ت له‌م حاڵه‌ت و شوێنانه بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که به سلبیانه
ره‌فتار بکه‌ن، گه‌ر ژن له‌م کاره‌دا پیاوی به‌ته‌نیا هێشته‌وه که
ته‌نها پیاو وه‌ڵامی هه‌بێ، ئه‌وا زۆر له ئیعتباره‌کان به‌فیڕۆ و
به‌هه‌ده‌ر ده‌چێ، ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیش که‌م و کورتی ده‌بێ گه‌ر
به‌شداری هه‌ردوکیانی تێدا نه‌بێ و به‌ئاره‌زوی هه‌ردولا نه‌بێ. هه‌روه‌ها
خودی جوتبونیش چێژ و خۆشی ته‌واو له‌ده‌ست ده‌دات، چونکه وه‌ڵام
نه‌دانه‌وه و جمودی ژن جوانترین و خۆشترین کاتی جوتبون له‌ناو ده‌بات..
کاتێک ئه‌وپه‌ڕی چێژ و خۆشی له جوتبون وه‌رده‌گیرێ که ژن و مێرد
به‌یه‌که‌وه تێیدا به‌شدار بن.
گرنگترین شت پێویسته پیاو له شه‌وی زاوایی دا ڕه‌چاوی بکات, ڕاگرتنی
سۆزی ژنه‌که‌یه‌تی. چونکه ئه‌م ئافره‌ته ماڵی خۆی واز هێناوه‌و هاتۆته
ماڵێکی نوێ که پێشتر تیایدا نه‌ژیاوه‌و لێی ڕانه‌هاتوه‌و هه‌ست به‌شه‌رم
ده‌کات. له سه‌روی ئه‌وانه‌شه‌وه پیاو ده‌بێ له‌م شه‌وه‌دا زۆر لێزان بێ
و ئه‌م شه‌وه بکاته به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوڕێ یه‌تی،
نه‌یکاته شه‌وی هه‌راسان و به‌دیار خستنی توانا‌و هێزو پیاوه‌تی و،
له‌ناکاو نه‌چێته لای. پێویستیشه یه‌کسه‌ر ده‌ست به جوتبون نه‌کات تا
ئه‌و کاته‌ی ده‌زانێ خێزانه‌که‌ی ئاماده‌یی هه‌یه، ئه‌گینا گه‌ر
ئاماده‌یی جوتبونی نه‌بو ده‌بێ بۆ کاتێکی تر دوای بخات.
پێش ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌باسی هونه‌ری گه‌مه‌و ده‌ستبازی خێزان بێنین که
پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ئه‌مری له‌سه‌ر کردوه، ده‌مه‌وێ سه‌رنج بۆ
ماوه‌ی یاری کردن له‌پاش جوتبون ڕابکێشم. یه‌کێ له زانا پسپۆڕه‌کانی جنس
ده‌ڵێ:
گه‌مه‌و یاری کردنی نێوان ژن و مێرد گرنگی یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له
په‌یوه‌ندی یه‌کانی جنسی که پشت گوێ خراوه. زۆربه‌ی پیاوان کردویانه‌ته
خو له‌دوای جوتبون له ژنه‌که‌یان دور ده‌که‌ونه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی
نه‌فامی و گێلی یه که ڕوی وه‌رئه‌گێڕی و له‌خه‌ودا نقوم ده‌بێ.
ئافره‌ته‌که‌ش ئه‌و کاته هه‌ست به دابه‌زینی جنس ده‌کات و بێ به‌ش
ده‌بێت له گه‌وره‌ترین ماوه‌ی سۆز‌و عاتیفه‌و خۆشی و له‌زه‌ت وه‌رگرتن.
له کتێبی (التاج الجامع للاصول فی أحادیپ الرسول) ته‌علیقێک له‌سه‌ر ئه‌م
فه‌رموده‌یه هاتوه که ئه‌وه‌ش کورته‌ی باسه‌که‌یه‌و ده‌ڵێ: له‌و کاته‌ی
پێغه‌مبه‌ر زانی جابر بێوه‌ژنێکی هێناوه، پێی فه‌رمو: ((ما لک وللعژاری
ولعابها؟!))
به واتای: گه‌ر کچ بوایه باشتر بو تا گه‌مه‌و یاری له‌گه‌ڵ بکه‌ی یان
لیکی زمانی بمژی. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ مژینی لێو و زمان که له‌کاتی
گه‌مه‌و یاری له‌گه‌ڵ خێزان ئه‌نجام ده‌درێ!!
ده‌رباره‌ی یه‌که‌م کاری هاتنه‌ژوره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم،
له خاتو عائیشه ره‌زای خواێ لێ بێ پرسیار کرا، ئه‌ویش گوتی: پێغه‌مبه‌ر
سیواک ده‌کات! ره‌نگه ئه‌م سیواک کردنه‌ش بۆ پاک کردنه‌وه‌ی ددانه‌کانی
بوبێ تا به ماچی گه‌رم پێشوازی له خێزانه‌که‌ی بکات. ئه‌م جۆره ماچ
کردنه‌ش به‌ختیاری و کامه‌رانی به‌ده‌ست دێنێ و هه‌مو خه‌م و
په‌ژاره‌یه‌کی ژیان لا ده‌دات! له‌به‌ر ئه‌وه وا باش و چاکه کاتێک پیاو
ده‌چێته ماڵه‌وه‌و دێته ده‌ره‌وه خێزانه‌که‌ی ماچ بکات تا خۆشه‌ویستی
یان زیاتر بێت و هه‌رده‌م ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت که له‌سه‌ر په‌یمانی
خۆشویستنی یه‌کترین.
ئه‌م فه‌رموده‌یه تیشک ده‌خاته سه‌ر ڕۆڵ و گرنگی (ده‌م) له‌کاتی گه‌مه‌و
یاری کردنی پیاو له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی. زانسته ده‌رونیه‌کان (العلوم
النفسیه) کاریگه‌ری لیکی زمانیان به‌دیار خستوه، (ماری ستۆب) که
پسپۆڕێکی ده‌رونی ئافره‌تانه‌و ده‌رباره‌ی ئاره‌زوی جنسی ئافره‌تان به
ڕاشکاوی و بێ په‌رده‌و به‌ئاشکرا ده‌رده‌ربڕێ و ده‌ڵێ:
له‌سه‌ر پیاوی ژندار پێویسته ده‌می ژنه‌که‌ی ماچ بکات، کاتێک ژنه‌که‌ی
بۆی مل که‌چ بو و هاته ژێر بار‌و وه‌ڵامی به‌ده‌می دایه‌وه، واته ئه‌ویش
ماچی ده‌می پیاوه‌که‌ی کرد، ئه‌و کاته نابێ به‌ته‌نها لێوی ماچ بکات،
به‌ڵکو ده‌بێ زمان و لیکی بمژێ. ئه‌مانه‌ش هه‌موی ده‌بێته هۆی بزواندن و
چالاک کردنی هه‌ستی جنسی، هه‌روه‌ها ده‌بێ جگه له ماچ کردنی ده‌می
خێزانه‌که‌ی، ده‌بێ شوێنی تری هه‌ستیار (حساس) ماچ بکات وه‌ک گوێ و گه‌ردن
و سینگ
1- قسه‌ی خۆش و وته‌ی شیرین و لاواندنه‌وه‌و پیا هه‌ڵدان و به نه‌رمی
ڕه‌فتار کردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌که، کۆسپ و ته‌گه‌ره ناهێڵێ. چونکه
به‌رگری کردنی ئافره‌ت بۆ لابردنی په‌رده‌ی کچێنی به‌م وته شیرین و قسه
خۆش و لاواندنه‌وه‌یه هیچی نامێنێ و په‌رده‌که به ئاسانی لاده‌درێ و
ڕه‌قایی نامێنێ.
2- گه‌ر له‌دوای لابردنی په‌رده‌ی کچێنی به‌ربونی خوێن (نزیف الدم)
به‌رده‌وام بو، ئه‌و کاته پێویسته ئافره‌ته‌که به حه‌ساوه‌یی
بمێنێته‌وه و هه‌ردو ڕانی بۆ ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه بنوسێنێ. پێویستیشه
له‌سه‌ر پیاوه‌که چاوه‌ڕوان بکا و ئارام بگرێ و نه‌چێته‌وه لای تا
خوێنه‌که ده‌وه‌ستێ.
3- له‌سه‌ر ئافره‌ته‌که پێویسته دوای نه‌مانی په‌رده‌ی کچێنی گرنگی
به‌پاک و خاوێنی بدات و مه‌وادی پاک که‌ره‌وه به‌کار بهێنێ تا برینه‌که‌ی
چاک ده‌بێته‌وه، پێویسته پیاوه‌که‌ش تا خوێنه‌که راده‌وه‌ستێ له‌گه‌ڵی
جوت نه‌بێته‌وه.
4- پێویسته له‌سه‌ر پیاو به‌ر له جوتبونی دا مه‌وادی ڕۆنی به‌کار بهێنێ
وه‌ک ڕۆنی (الکسیرین) یان (الوزلین)، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که
هه‌ست به ئازار نه‌کات و نه‌بادا دوچاری به‌ربونی خوێن (نزیف الدم) بێت.
5- گه‌ر له‌و چه‌ند ڕۆژانه‌ی یه‌که‌م و هه‌فته‌ی یه‌که‌م ئه‌م په‌رده‌یه
لانه‌دراو به زه‌حمه‌ت لاده‌درا، ئه‌وا ده‌بێ بچنه لای پزیشک و ئه‌و
خواردن و خواردنه‌وانه بخۆن و مه‌وادی به‌هێزکه‌ر به‌کار بێنن که
پزیشکه‌کان ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن وه‌ک: گۆشت و قه‌رنابیت و هێلکه‌و برنج و
ماسی‌و گێزه‌رو بیبه‌رو لیمۆو پیازو که‌ره‌وز و مه‌عده‌نۆس و نه‌عناو سه‌لق
و قاچی گوێره‌که و گۆشتی باڵنده.