له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا 168 خۆبه‌خش که ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 70 ساڵ
بوو و کێشه‌ی بیرچوونه‌وه‌یان هه‌بوو به‌شدار بوون، خۆبه‌خشه‌کان کران به
دوو گروپ که گروپێکیان رێژه‌یه‌کی زۆر له ڤیتامینه‌کانی B6 و B12 و
گروپه‌که‌ی تر "وه‌کو ده‌رمانه‌کان" (Drug network)یان به‌کارهێنابوو.
ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ریخستبوو که بچووک بوونه‌وه‌ی مێشک له نێو
ئه‌و که‌سانه‌ی که ڤیتامین Bیان خواردووه به رێژه‌ی سه‌دا 30 که‌متر
بووه.
(ده‌یڤید سمیت) یه‌ک له لێکۆڵه‌ره‌کان گوتی:" هیوادارین که ئه‌و
چاره‌سه‌رییه پێش له خێرایی نه‌خۆشی فه‌رامۆشی له‌و که‌سانه‌ی که
کێشه‌ی بیرکه‌وتنه‌وه‌یان هه‌یه بگرێت، به‌ڵام بۆ زانینی ئه‌وه که ئایا
ڤیتامین B ته‌نیا له خێرایی ئه‌و نه‌خۆشییه که‌م ده‌کاته‌وه یا توانای
پێشگیری ته‌واوی له‌و نه‌خۆشییه هه‌یه پێویسته تاقیکردنه‌وه‌ی دیکه‌ش
ئه‌نجام بدرێت."
زۆر بوونی رێژه‌ی (ئامینه ئه‌سیدی هۆمۆسیستین) له‌ناو خوێنی مرۆڤ،
زه‌ره‌ر له ده‌ماره‌کانی خوێن ده‌دات و ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی
فه‌رامۆشی و ڤیتامین بی به پێشگیری کردن له زۆربوونی پێشگیری له
توشبوون به نه‌خۆشی فه‌رامۆشی ده‌گرێت.
سه‌ره‌ڕای لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌و شێوه‌یه، زانایان هۆشداریان به که‌سانی
به‌ساڵاچوو داوه که خۆ له زۆر به‌کارهێنانی بپارێزن چونکه زۆر
به‌کارهێنانی له داهاتوودا ده‌بێته هۆی توشبوون به شێرپه‌نجه.
ڤیتامین B به‌رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ناوه گۆشت، ماسی، هێلکه، سه‌وزه‌کان و برنج هه‌یه.