
مه‌ها، ناوی ئه‌و کچه ئه‌سیوپیایه‌یه، که ئێستا له کوردستان ده‌ژی و زۆریش له گۆرانی ده‌کات، له میلۆدی هه‌ڵکه‌وت زاهیر و تێکستی حه‌مه سه‌عید ئیبراهیم گۆرانییه‌کی به ناوی "له ئه‌سیوپیاوه بۆ کوردستان" به زمانی کوردی تۆمار کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند هه‌ڵکه‌وت زاهیر، که ئاوازدانه‌ری
گۆرانییه‌که‌یه به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، مه‌ها خه‌ڵکی وڵاتی
ئه‌سیوپیایه و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هونه‌ری گه‌وره بووه و ئێستا له
کوردستان ده‌ژی، له باره‌ی بیرۆکه‌ی گۆرانییه‌که‌ش گوتی "من زۆر سوپاسی
هونه‌رمه‌ند ده‌شنی ده‌که‌م، که بیرۆکه‌ی گۆرانییه‌کی وای پێشکه‌ش کردم،
بتوانم گۆرانییه‌ک له موزیکێکی غه‌ربی و نزیک له که‌لتووری خۆیانه‌وه
به زمانی کوردی بۆ مه‌ها دروست بکه‌م، ئێستا گۆرانییه‌که ئاماده
کراوه، به ناوی له ئه‌سیوپیاوه بۆ کوردستان". گوتیشی "له ماوه‌یه‌کی
نزیک له شاری هه‌ولێر کلیپ بۆ کلیپ بۆ گۆرانییه‌که ده‌کری، که
سیناریۆیه‌کی واقیعی ده‌بێت، هه‌ندی موفاجه‌ئه‌ی تازه‌ی تێدایه و چه‌ند
هونه‌رمه‌ندێک له‌ناو ئه‌و کلیپه ده‌رده‌که‌ون".