
باکی که‌لاری -هاوژین له‌تیف حه‌مه ئه‌مین، که له دایکبووی
19/1/1986ه و ده‌رچووی ئاماده‌یی کشتوکاڵی به‌کره‌جۆیه، له
داهێنانێکدا ئۆتۆمبێلێکی دۆستی ژینگه‌ی دیزاین کردووه، که جیاواز له
به‌رهه‌مه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا به 5 سه‌رچاوه‌ی وزه کار
ده‌کات، کارکردنیشی به‌نده به ئه‌مبارکردنه‌وه به وزه‌ی خۆیی و تا
کوژاندنه‌وه، ئۆتۆمبێله‌که کارده‌کات و به‌رده‌وام خۆی ئه‌مباری وزه
ده‌کات.
له‌مباره‌یه‌وه هاوژین له تی‌ف به ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛
ئۆتۆمبێله کاره‌باییه‌کانی به‌رهه‌مهاتوو له وڵاتانی ئه‌وروپا و
ئه‌مریکا به (2) سه‌رچاوه کار ده‌که‌ن ئه‌وانیش خانه خۆریی و
بارگاویکردن به کاره‌بای ئاسایی، به‌ڵام له‌م داهێنانه نوێیه‌دا، (3)
سه‌رچاوه‌ی دیکه‌م زیادکردووه ئه‌وانیش هه‌وا، میکانیک، جوڵه‌ی
ئۆتۆمبێله‌که، که ئه‌مانه یارمه‌تیده‌ری زیاتر ده‌بن بۆ پاشخانکردنی
وزه‌ی زیاتری ئۆتۆمبێله‌که.
هاوژین داهێنانه‌که‌ی ناو
ناوه، وزه‌ی خۆیی selfe energy، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌رپرسانه تا
کارئاسانی بۆ داهێنانه‌که‌ی بکه‌ن به هێنانی که‌لوپه‌لی پێویست بۆ
ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ی پێ به‌رهه‌م بهێنێت.
هاوژین له‌م پرۆژه‌یه‌دا
سوودی له پێنج سه‌رچاوه وه‌رگرتووه بۆ کارپێکردنی بزوێنه‌ر و سه‌رجه‌م
کاره‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌که، ئه‌وانیش
کاره‌بای ئاسایی، وزه‌ی خۆر، هه‌وا، میکانیکی، جوڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌که.
کاره‌بای
ئاسایی: بۆ بارگاویبوونی پاتریه‌کانی ناو سه‌یاره‌که کاتێک پاتریه‌کان
خاڵی بووبێته‌وه له وزه‌ی کاره‌با ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌کی تازه نییه کاتێک
به‌کاردێت که ئۆتۆمبێله‌که له‌وه‌ستاندا بێت له دوای وه‌رگرتنی
سه‌رچاوه‌ی کاره‌باکه ڕاسته‌وخۆ ته‌زووی (a-c) ده‌گۆڕێت بۆ (d-c) پاشان
ده‌گوازرێته‌وه بۆ پاتریه‌کان ئه‌م گۆڕینه‌ی وزه‌یه له (a-c) بۆ (d-c)
له‌ناو سه‌یاره‌که‌دا ڕووده‌دات.
خانه‌ی خۆری: ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌کی
تازه نییه، بریتیه له چه‌ند خانه‌یه‌ک که به ئیش‌کردنی له به‌شی
سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌که چه‌سپکراوه ڕاسته‌وخۆ به‌هۆی بوونی
تیشکی خۆره‌وه وزه وه‌رده‌گرێت پاشان ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه بۆ
کۆنتڕۆڵ سیستم له‌وێوه بۆ بزوێنه‌ری سه‌یاره‌که ئه‌گه‌ر پێویستی کرد،
ئه‌گه‌ر پێویستی پێ نه‌بوو بۆ پاتریه‌که ده‌گوازرێته‌وه.
هه‌وا: له
زۆربه‌ی کۆمپانیاکان زۆر تاقیکردنه‌وه کراوه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی
نه‌بووه، گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وه‌ی که حه‌وزێک له شێوه‌ی نیمچه ڕه‌حه‌تی
له به‌شی پێشه‌وه‌ی سه‌یاره‌که چه‌سپ کراوه له‌ناو ئه‌م حه‌وزه‌دا سێ
په‌روانه‌ی یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌یه که له گه‌وره‌وه بۆ بچووک
ڕیزبوون که به‌هۆی جوڵه‌ی باوه په‌روانه‌کان ده‌جوڵێن به‌مه‌ش وزه‌ی
کاره‌بامان ده‌ستده‌که‌وێ په‌روانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی وا چه‌سپده‌کرێن
له‌کاتی وه‌ستانی سه‌یاره‌که به‌هۆی که‌مترین جووڵه‌ی هه‌واوه
بخولێنه‌وه پاشان لێره‌وه وزه‌که ده‌نرێته کۆنتڕۆڵ سیستم له‌وێشه‌وه
ئه‌گه‌ر پێویستی کرد بۆ بزوێنه‌ری سه‌یاره‌که ئه‌گه‌ر پێویستی پێ نه‌بوو
بۆ پاتریه‌کان، له کاتی ڕۆیشتنی سه‌یاره‌که، زیادکردنی خێرای پانکه‌کان
زیاد ده‌کات.
هه‌ندێک جار وا ڕێ ده‌که‌وێ که په‌روانه‌کان نه‌توانن
وزه به‌رهه‌م بهێنن به‌مه‌ش کرداره‌که پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه واته
وزه له پاتریه‌کانه‌وه یاخود له سیستمی کۆنتڕۆڵ وه‌رده‌گرێ و ده‌ست
به جوڵه ده‌که‌ن.
(واته وزه سه‌رف ده‌کرێ نه‌ک به‌رهه‌م بهێنرێت).
میکانیکی (جوڵه‌ی میکانیکی):
له‌کاتی جوڵه‌ی ئۆتۆمبێلدا چوار دیسکی سه‌یاره‌که له جووڵه‌دایه سوود له‌و جوڵه‌یه وه‌رده‌گیرێ به‌هۆی سیستمێکی نوێ.
به‌هیچ
جۆرێ نابێت له‌کاتی به‌ڕێکه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌که له‌کاتی به‌رده‌وامیدا
سوودی لێ ببینین، چونکه ئه‌گه‌ر سوود له‌و کاته‌دا ببینین ده‌بێته‌هۆی
قورسبوونی ئۆتۆمبێله‌که به‌مه‌ش بزوێنه‌ری سه‌ره‌کی ئۆتۆمبێله‌که داوای
وزه‌ی زیاتر ده‌کات، چونکه قورس ده‌بێت به‌مه‌ش ئه‌و وزه‌یه‌ی که دروست
ده‌بێت که‌متره له‌و وزه‌یه‌ی که سه‌رف ده‌بێت له گشت سه‌یاره‌کاندا بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی خێرای یان وه‌ستانی به‌هۆی سیستمێکی هایدرۆلیکی یان
کاره‌بایی (A. B. S) که وزه سه‌رف ده‌کات، به‌ڵام له‌م سیستمه
تازه‌یه‌دا کراوه به دوو به‌شه‌وه، ئه‌وانیش، که‌مکردنه‌وه‌ی خێرایی
که ده‌بنه‌هۆی ده‌ستکه‌وتنی وزه، له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنی خێرایی.
جوڵه‌ی
ئۆتۆمبێله‌که: یه‌که‌م جاره که بۆ ده‌ستکه‌وتنی وزه ئه‌م جۆره
به‌کارهاتبێ کاتێک شۆفێره‌که سواری سه‌یاره‌که ده‌بێت، کاتێک
سه‌رنشینه‌کان سواری سه‌یاره‌که ده‌بن، کاتێک سه‌یاره‌که به‌ڕێ
ده‌که‌وێت،
یان سه‌یاره‌که ده‌وه‌ستێ.
هاوژین ده‌ڵێت، جیاوازی
دیزاینی ئه‌م ئۆتۆمبێله له ئۆتۆمبێله کاره‌باییه‌کانی تری کۆمپانیا
جیهانیه‌کان له‌وه‌دایه که له‌و کاته‌ی oto ده‌ست به جووڵه ده‌کات تا
ئه‌و کاته‌ی ده‌وه‌ستێت وزه‌مان ده‌ستده‌که‌وێت بێ ئه‌وه‌ی کاربکاته سه‌ر
خێرایی oto.
لایه‌نه باشه‌کانی ئه‌م داهێنانه
له‌کاتی
به‌رده‌وامی سه‌یاره‌که‌دا سه‌رچاوه‌کانی وزه هه‌موویان به‌کارده‌هێنرێن
به پاتریه‌کانیشه‌وه به‌هۆی ئه‌م سیستمه‌وه وا ده‌کات که ته‌مه‌نی
پاتریه‌کان درێژ بێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌جۆرێک:
هه‌موو پاتریه‌ک له
جیهاندا له دوو جۆری ته‌ڕ و وشک پێکدێت ته‌مه‌نێکی دیاریکراوی خۆی هه‌یه
ته‌مه‌نه‌که‌شی به‌م جۆره دیاری ده‌کرێ.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
سه‌یری هه‌ر جۆره پاتریه‌ک بکه‌ین که ته‌مه‌نی دیاریکراوه به
ژماره‌یه‌ک (20000) جار بکه‌وێته به‌ر دۆخی بارگاویبوون ئه‌وا دوای ئه‌م
ژماره‌یه وزه‌ی ته‌واو نادات به ده‌سته‌وه چاوه‌کانی پاتریه‌که
ده‌سووتێن، به‌ڵام له‌م سیستمه‌دا به‌جۆرێکی تر ڕێکخراوه سه‌رچاوه‌ی
وزه‌کان و کاره‌بای ئاسایی به‌ستراوه به کۆنتڕۆڵ سیستم، یه‌کێکی تر له
سووده‌کانی ئه‌م سیستمه ڕێکخستنی وزه‌یه له ڕووی به‌رز و نزمی
فۆڵته‌یه و ئه‌مپێر هه‌روه‌ها له‌م سیستمه‌شه‌وه ئاراسته‌ی با، دیاری
ده‌کرێ ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رچاوه‌ی وزه‌کان نه‌توانن وزه به‌رهه‌م بهێنن
ئه‌وا وزه‌ی کاره‌با له پاتریه‌کانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو
دینه‌مۆکان چاره‌سه‌ری به‌هۆی سیستمی لۆجیه‌که‌وه ده‌بێت که له‌ناو
کۆنتڕۆڵ سیستمدایه.
هاوژین له ئێستادا پرۆژه‌که‌ی خستۆته
به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێم و عیراق، تا هاوکاری و
هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن له‌سه‌ر خستنی پرۆژه‌که‌یدا و چاوه‌ڕوانه
داهێنانه‌که‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی باشی هه‌بێت و ببێته مایه‌ی
خزمه‌تکردن بوکوردستان
4-یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌کانی، نه‌بوونی ده‌نگه، ده‌نگیش یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی پیسبوونی ژینگه.
1- هاوڕێی ژینگه: واته هیچ پاشماوه‌یه‌کی ژه‌هراوی له‌دوای خۆی به‌جێ ناهێڵێت.
2- ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌توانێت کار بکات له ناوه‌ندێکدا که هه‌وای تیادا نه‌بێ مه‌به‌ستمان ئۆکسجینه.
3- ڕزگاربوون له گه‌رمی و به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وت.