هانیه سه‌عیدی موقده‌م ئه‌و کچه ته‌مه‌ن ٨ ساڵه‌یه که له قه‌زوینی وڵاتی ئێران له‌دایکبووه ، ئه‌وه‌ی جیای کردۆته‌وه له مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌یه که ڕووی ده‌موچاوی ماده‌ی موگناتیسی به‌ڕیژه‌یه‌کی زۆر تێدایه ، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌لوپه‌لێکی وه‌کو ( پاره‌ی کانزایی ، که‌وچک ، قاپی نانخواردن ، یان هه‌ر کانزایه‌کی تر ) نزیک ده‌موچاوی بکه‌وێته‌وه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ی ده‌نووسێ ، ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه تاکو ئێستا هۆکاری ئه‌م موگناتیسه له ڕووی ده‌موچاوی "هانیه " دا نه‌زانراوه