بۆیه ئێستا که‌شتییه‌کی بۆشایگه‌ر تر هه‌بوونی ١٤ درزی نوێی دیکه‌ی
له‌سه‌ر توێکڵی ده‌ره‌وه‌ی گۆی مانگ به‌رچاو ده‌که‌وێت و به‌تایبه‌ت نییه
به به‌شی ئیستوائی مانگ.
درێژی ئه‌و درزانه چه‌ندین کیلۆمه‌تره. دوایین توێژینه‌وه‌کان
به‌سه‌رپه‌رشتی ( دکتۆر تۆماس وارترز ) له‌سه‌نته‌ری توێژینه‌وه
له‌باره‌ی گۆی زه‌ویی و هه‌ساره‌کانی دیکه ، سه‌ر به مۆزه‌ی
( ئسمیتسونیان ) له‌نیویۆرک ئه‌نجام دراوه.
دکتۆر وارتز ووتی: ئه‌و درزانه زۆر تازه‌ن و له‌سه‌رانسه‌ری ئاستی روی
مانگ به‌رجاو ده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی قسه‌کانی دا ووتی به‌هۆی
ئه‌و درزبردنه نوێیانه له‌چیوه‌ی گۆی مانگ، ئێستا ١٠٠ مه‌تر که‌می
کردووه.
ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌یه‌ی مانگ به‌چاو نابینریت به‌ڵام گۆرانکارییه‌کان
تازه ده‌ستیپێکردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، درێژه‌ی ئه‌و درزانه‌ی
که‌به تێپه‌ڕینی کات له‌هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دروستبووه زۆر زۆرتره
به‌راورد له‌گه‌ڵ بچوک بوونه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی ( عه‌تارد ) به‌به‌راورد
له‌گه‌ڵ گۆی مانگ زۆرتر و خێراتره. جێی ئاماژه پێدانه چێوه‌ی مانگ یه‌ک
له‌سه‌ر ٤ی هه‌ساره‌ی زه‌وییه. هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی هه‌ساره‌ی مانگ ٤
ملیارد و نیو ساڵ خه‌مڵێنراوه.