خۆشه‌ویستی ده‌ریایه‌که له گشت شه‌پۆله‌کانیدا هاوارێکی پڕ ده‌نگ ئه‌هێنێته بون ،، ده‌ستپێکێکه له یه‌که‌م هه‌نگاودا چه‌ندان ڕێگای سپی بۆ ئاسوده‌یی ئه‌خوڵقێنێت ،، شارێکه جیا له‌گشت شاره‌کانی دی به‌رده‌وام موحیبه‌تی زیاتر ئه‌نه‌خشێنێت له‌گشت کوچه و شه‌قامه‌کانی ،، له هه‌ر وه‌رزیکدا نۆته‌یه‌ک ئه‌نوسیو به گشت ئاله‌ته‌کان لێی ئه‌دات ،، ئاسمانێکه هه‌میشه‌و هه‌رده‌م ساماڵه
و دووره له لێڵی .
هه‌رتوێرێک سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی پێویسته به توێرێک سه‌باره‌ت به
خودی گشت مرۆڤه‌کان ده‌ستپێبکات ،، خوشه‌ویستی له‌گه‌ڵ گشت ژیانی
مرۆڤه‌کان به‌رده‌وام بونی هه‌یه وه به‌رده‌وام وێنای جوان ئه‌نه‌خشێنن
له سپێتی نیشتمانێکی دی ،،له‌هر کوێ له‌هه‌رجێگه‌یه‌ک ئه‌ڕوانی ته‌نها
خۆشه‌ویستییه بۆته خور و ڕوناکی زیاد و زیاتر ڕۆژانه و ده‌قه به
ده‌قه و سات به‌سات ئه‌به‌خشێت ،، ئه‌و لێڵییانه‌ی که ده‌مێکه نابینان
خۆشه‌ویستی دێت و کانییه‌ک له‌ڕونییا پێ ئه‌به‌خشێت.
هه‌ریه‌که‌ما ئه‌زانین که خۆشه‌ویستی جۆری هه‌یه وه شێوازی
ته‌عامولکردنیان جیاوه‌زه به‌ڵام هه‌مووشیان ئه‌گه‌نه‌وه هه‌مان ڕوناکی
په‌خشکراو که خۆشه‌ویستی یه ،،، ئێستا باس له هه‌ندێک له جۆره‌کانی
خۆشه‌ویستی ئه‌که‌م به‌کورتی .
*خۆشه‌ویستی دایکانه :
ئه‌مه خۆشه‌ویستی یکه ده‌ستپێکی نوێبونه‌وه‌و گه‌وره‌بون و
په‌روه‌رده‌کردنی و دابین کردنی پێداویستییه‌کانی منداڵه ،،دایک
به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی خۆی به پاڵپشتی و پاراستن و گه‌شه‌کردنی
منداڵه‌که‌ی ئه‌سه‌لمێنی وه دایک بۆ هه‌میشه بۆ دووری منداڵه‌که‌ی
ئه‌ڕوانێت که‌ئه‌مه موحیبه‌تێکی زۆر بو منداڵه‌که له‌ژیانیدا ئه‌ڕوێنێ
،، بونی هه‌ریه‌ک له کوڕ و کچ بۆ دایک وه‌ک یه‌که بۆ موحیبه‌تێکی ڕاست و
پڕ ئاسوده‌یی ، نه‌ک جیاوازی کردن له‌نێوانیاندا و هه‌م ئازار بۆ خۆی
دروست‌کا و به‌تایبه‌ت منداڵه‌که‌ش که بریندارییه‌که منداڵه‌که به
ئازاره‌وه گه‌وره‌ئه‌کا و دوای هه‌ست به بونی منداڵی ناکات زوو گه‌وره‌یی
ئه‌ژی له‌گه‌ڵی ،، لێره‌دا ئه‌مه‌ده‌ڵێم : خالق کاتێک فه‌رموویه‌تی
به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایکایه ،، ئه‌بێت دایکیش هه‌ستابێت به‌به‌جێهێنانی
ئه‌وئه‌رکانه‌ی که خالق لێی داوه‌اکردووه نه‌ک ته‌نهاژیانێکی هیچ بۆ
منداڵی بێت و بشیه‌وێت به‌هه‌شت بۆ ئه‌وبێت ،،دایک ئه‌جری گرانه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وام بونیشی بۆ هه‌ریه‌که‌مان نوێبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی
به‌رده‌وامیمانه ،، بۆیه زۆربه‌ی ڕا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستی دایک
گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستی یه‌له‌دای خالق …
( دایکان له بونتان ئاسوده‌یی له شارێک بژیه‌نن بۆ منداڵتان
ئه‌وه ته‌نها ئێوه‌ن سه‌ره‌تاو کۆتای و جوانیی هه‌مووشتێکی مناڵه‌که‌تی )
خۆشه‌ویستی خالق :
خۆشه‌ویستی یه‌که له میهر و گشت جوانییه‌که‌ن ،، به‌رده‌وام وتنێک نی
یه بۆ بونمان که بۆته ئاسوده‌یی هه‌ریه‌کمان ئه‌گه‌ر ڕاستی له
ناخماندا په‌روه‌رده‌کرابێت و خودی خۆمان گشت جوانییه‌کانمان تێدا
نه‌خشاندبێت ،،ئه‌م خۆشه‌ویستییه جیایه له گشت خۆشه‌ویستی یه‌کانی تر
له‌لای گشت مرۆڤه‌کان ،، وه گه‌وره‌تره چون له‌هه‌ر بچوکی ده‌نگێکمان
خالق ملیونه‌ها ده‌نگی گه‌وره‌یی داوه‌پێمان ،، ئێمه چه‌ند لێی نزیک
بینه‌وه ئه‌و زیاد له‌ئێمه لێمان نزیک ئه‌بێته‌وه وه به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵمانه‌و جێ‌مان ناهیلێت ،، خالق خۆشه‌ویستی بۆ ئێمه له‌وکاته‌وه
هه‌یه که یه‌که‌م شتی بۆ خۆشگوزه‌رانی ئێمه خوڵقاند وه تا گه‌وره‌ترین
شتی که گه‌ر به‌رده‌وام سوجده‌بین بۆی هێشتا نه‌گه‌شتوینه‌ته
ده‌ستپێکێکیش له سه‌ره‌تایه‌ک ،، بۆیه ده‌ڵێین خالق هه‌میشه له‌ڵمان
به ته‌نها ساتێکیش ته‌نیامان مه‌که چون به ته‌نیایمان له دووری تۆ له
نێو ده‌ریایه‌کداین که خنکاوین ،، له‌نێو بیابانێکداین بێ دڵۆپه ئاوێک
بۆ توینێتی شکاندنمان ،، له‌نێو باخێکداین گه‌رده‌لولی دڕک گشت گیانمانی
کردووه به‌خوێن ،، له‌نێو ده‌ستێکی داخراوین خاڵین له گشت جوانییه پڕین
له بێ ڕونی …
(له‌هه‌ر کاتی له هه‌رکوێیت هه‌رچی ئه‌که‌یت ته‌نها خالق له‌بیر مه‌که
چون ته‌نها ئه‌وه له گشت که‌س زیاتر ئه‌زیزه بۆت و لێت نزیکه )
خۆشه‌ویستی هاوڕێیانه :
ئه‌مه‌ش خۆشه‌ویستییه‌که وه‌ک پیویست مامه‌ڵه‌ی جیاوازی خۆی هه‌یه ،،
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا چه‌ندان هه‌نگاو ده‌سپێکن بۆ گه‌وره‌کردن و
ه‌رده‌وامی پێدانی ،، له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا بۆ یه‌کتر ناسین له‌به‌ر خالق
خۆشه‌ویستییان دروست ئه‌که‌ن و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی پێ ئه‌ده‌ن
،،له‌گشت خۆشی و ناخۆشییه‌کانی یه‌کدا وه‌ک هاوبه‌شی به‌رده‌وامی
له‌گه‌ڵیه‌تی و جێی ناهێڵێت ،، له‌گشت ئاره‌زووه‌کانی یه‌کدا دونیایه‌کی
دی له بون ئه‌هێننه بون ،، به‌رده‌وام پاکێتی ه‌ستپێکی بچوکترین
کاریانه تا گه‌وره‌ترین ،، له گشت وتنه‌کانیاندا ڕاستی گشت
جوانییه‌کانیان گه‌وره‌ترئه‌کات ،، وه‌فایان بۆیه‌ک له کردنی
کاره‌کانیاندایه بۆ یه‌ک به‌ڵام نه‌ک به قسه به‌ڵکوبه‌کردار ،،
له‌ئامانجه‌کانی یه‌کدا بونی ئه‌وی دیان ئه‌بنرێت چون تێکه‌ڵبوون بونی
هه‌یه وه دڵخۆشن به بونیان بۆ پێکه‌وه‌یی ،، گه‌ر کاتێ بۆچونێکی خراپ
بێته بون له گشت خراپییه‌کان باشییه‌ک ئه‌هێننه بون ،، به‌رده‌وام
زانیاری بۆیه‌کدی به‌خشئه‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی له ئاستی یه‌کدا نۆعێ له‌ڕق و
ناخۆشی هه‌بێ ،، له خه‌نده‌کانی یه‌کدا گه‌شبینی بۆ به‌رده‌وامییان
ئه‌بینرێت ،، له فرمێسکه‌کانیشیاندا په‌یوه‌ست بونی زیاتر …
( هاوڕێیه‌تیت له به‌ر خالق بێنه وجود تا کۆتاتان بونی نه‌بی
ده‌ستی هاوڕێکه‌ت بگره، له‌گه‌ڵی به له هه‌مووکات بێ ئازار )
خۆشه‌ویستی نێوان کوڕ و کچ :
له‌هه‌ر ده‌ستپێکێکی ناسیندا بینینێک له نزیکی ئه‌بیته یه‌که‌م هه‌نگاو
بۆ هه‌نگاونانیان پێکه‌وه ،، خۆشه‌ویستی یه‌که ئه‌میش جیاواره له
جۆره‌کانی تر ، چون ئه‌نجامی پێکه‌وه‌یی یه‌و ژیانێکی نوێی ته‌مه‌نی
هه‌ردووکیانه ،، به‌رده‌وام هه‌ڵئه‌ده‌ن بۆ له‌یه‌ک گه‌یشتنیان له‌یه‌ک
تا هه‌ڵه‌یه ڕونه‌دات ،، ڕاستگۆیی له‌قسه‌کانیاندا و له کرداره‌کانیاندا
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌و ئه‌بینرێت ،، خۆشه‌ویستی یه‌که له گشت
ڕه‌شبینییه‌کان گه‌شبینی بێ سنور ئه‌خولقێنن ،، له‌هه‌ر چاوداخستنێکیاندا
ئاسوده‌ییه‌ک له خه‌یاڵی یه‌کدی دا ئه‌نه‌خشێنن ،، له گشت فڕینه‌کاندا
فڕینێک به بێ باڵ ئه‌که‌نه سه‌فه‌ری دووری و هه‌تاهه‌تاییان پێکه‌وه ،،
ده‌ست له‌نێو ده‌سته‌کانی یه‌ک موحیبه‌تیان له ژێر سایه‌ی خالقدا
ئه‌که‌نه باخیک پڕ له ڕیحانه و گوڵی نه‌بینراوی ته‌مه‌نیان ،، له هه‌ر
گرفتێکدا توڕه‌یی ئه‌خه‌نه نێو شاریک له نه‌بونوو بۆیه‌کدی باشییه‌کیان
ئه‌هیننه پیشه‌وه‌و ئه‌یکه‌نه چاره‌سه‌ر،، له‌هه‌رکات له‌هه‌ر کوێ بن
له هه‌رشاربن هه‌رچی بکه‌ن یه‌کیان بیره‌و له نیو ناخی یه‌کدا ئاسوده‌ن
،، له گشت هه‌سته‌کانی یه‌کدا ئه‌ژین چ کات ئه‌وه‌ی ئه‌و له خه‌یاڵیه‌تی
ئه‌میش له‌خه‌یاڵیه‌تی ،،موحیبه‌تێکه پڕه له ڕاسته‌قینه‌ی پیکه‌وه‌یی …
( ده‌ستی یه‌ک بگرن له‌نزیک ده‌ریایه‌ک ده‌ستپێکی پیکه‌وه‌یتان بنه‌خشێنن
ئه‌وه‌ی له بونتانا ئاسوده‌تان ئه‌کات گه‌شبینیان و تێگه‌یشتن و مامه‌ڵه‌تانه )
نوسینی :سوران مه ریوان